id
string
poet
string
poem_number
string
title
string
form
string
poem
string
label
int64
label_name
string
kpmc-train-0892
Wefayî
111
ە/دوور لە تۆ بۆ و زولفە دڵ حەققی بەڵا و وەرهەمە
غەزەل
دوور لە تۆ بۆ و زولفە دڵ حەققی بەڵا و وەرهەمە بۆ عەزیزی خۆی هەموو کەس وا بە شین و ماتەمە خاڵی سەرچاهی زەنەخدانت چ شیرینە؟ دەڵێی هیندوێکی تەشنەیی جۆیایی ئابی زەمزەمە زولفەکەت گرتمی، بەیازی گەردەنت سووتاندمی خوێنی پەروانە بە دەستەی شەو لەسەر ئەستۆی شەمە شەمعی مەجلیس دەرمەکە پەروانەکەی سووتاوتە هەر ئەوە سەر تا قەدەم بۆت ئ...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0230
Kurdî
025
م/رەفیقی کونجی میحنەت عاجزن هەر شەو لە ناڵینم
غەزەل
ڕەفیقی کونجی میحنەت عاجزن هەر شەو لە ناڵینم گورێزانن لەبەر لێشاوی مەوجی بەحری ئەسرینم ئەگەرچی ڕۆژ و شەو مەشغووڵی نەغمەی موتریبم ئەمما لە خەم خاڵی نییە ساتێ دڵەی مەحزوون و خەمگینم تەبیب دێنێ دەوای دەردم بکا، خۆ من زەدەی دووریم بە بێ داڕوویی وەسڵی، نابێ هیچ ئارام و تەسکینم ئەگەر مومکین نەبوو وەسڵم، کە من مردم وەسییەت بێ ...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0787
Salim
252
ە/لە ڕەمزی سیڕڕی عیشقا ئەهلی دڵ بێدار و باهۆشە
غەزەل
لە ڕەمزی سیڕڕی عیشقا ئەهلی دڵ بێدار و باهۆشە دڵی بێدڵ لە خوابی غەفڵەتا هەمزادی خەرگۆشە موریدی تازە عاشق ئیبتیدا ساڕەنگ ئاوازن خیلافی پیری دەریادڵ کە وەک سیمورغ خامۆشە لە نارا تا بە کەی ناگاتە حاڵی پوختەگی خامت لە کوورەی عیشقتا دایم دڵم وەک دیگ پڕجۆشە پەرێشان موویی موشکینت موسەلسەل هاتە بەر ئەبرۆ بە قەسدی قەلبی دڵ، چاوت...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0195
Kakey Felaḧ
112
لە دارستانی کتێبخانەیەکدا
نوێ
ڕۆژێ بەناو دارستانی کتێبخانەیەکی چڕا گەشتم ئەکرد نامێلکەیەکی بچکۆلە لە پاسارێ وەک پاساری هەڵ نیشتبوو کە هەڵم گرت هاتە زمان وتی: ئەوەی بەبێ درۆ بە شوێنی ڕاستییا وێڵە با بێت و گوێ لە من بگرێ بزانێ من چی پێ ئەڵێم: ڕاستی ئەوەندە گەورەیە ئەوەندە بەرز و پیرۆزە شتێکە ئەبێ ڕەنگ نەکرێ شتێکە ئەبێ زل نەکرێ شتێکە ئەبێ خەست نەکرێ ه...
6
FreeVerse
kpmc-train-0758
Salim
223
ە/ئەو کەسە دایم لە دڵدا مەیلی بۆ ئازارمە
غەزەل
ئەو کەسە دایم لە دڵدا مەیلی بۆ ئازارمە ڕۆژ و شەب بۆ تەندروستیی ئەو، دوعا ئیشعارمە جۆشی گریەم ئەشکی ئاڵی وا بە دامەن ڕیتووە دەشتی [ڕەی] تا دێتە بەرچاوم هەموو گوڵزارمە سەتحی [قەزبین] و [کەرەج] تا بەندی جولگەی ئیشتیهار شۆرەزاری هەر چی بێ فرمێسکی دیدەی تارمە تا لە [گەیلان] بارش و تا تەم [دەماوەند] داگرێ ڕێزشی ئەشک و هەناسە...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-1020
Ḧerîq
029
ڕ/عیشقت کە حەقیقی بێ تالیب مەبە ئیللا کوڕ
غەزەل
عیشقت کە حەقیقی بێ تالیب مەبە ئیللا کوڕ هەم حەزرەتی لەولا کوڕ، هەم یۆسفی والا کوڕ ئەو نوورە کە مەنشەء بوو، بۆ عاشقی مەبدەء بوو تێفکرە لە ئەو نوورە مەعلووم و هووەیدا کوڕ عیشقێ کە بەقووەت بێ ماییل بە مرووەت بێ نەمدیوە کە تالیب بێ ئیللا کە تەڵەب کا کوڕ عیشقێ کە بە غەوغا بوو وەک عیشقی زولەیخا بوو سەرگەشتە و ڕیسوا بوو بۆ یۆ...
11
مفعولُ مفاعیلن مفعولُ مفاعیلن
kpmc-train-0298
Nali
0018
ب/زولفەینی بە خەم مار و بە حەڵقەن وەکوو عەقرەب
غەزەل
زولفەینی بە خەم مار و بە حەڵقەن وەکوو عەقرەب شیعری لەف و نەشرن، چ موشەووەش، چ مورەتتەب جێی دەم دەمە، جێی لەب لەبە، ساقی وەرە ئەمشەب هەم ماچی دەمادەم بدە، هەم جامی لەبالەب بەو شەهدی کەلامەت کە بە ئیشرابی لەتافەت لەززەت دەگەیێنی بە دڵ و زیهنی موخاتەب عاجز مەبە هەرگیز لە درۆ و ئیفکی حەسوودان دونیایە، دەبێ سەگ بووەڕێ، شیعە...
3
مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
kpmc-train-0091
Hêmin
066
تاریک و ڕوون/شەپۆڵی تۆڵە
مەسنەوی
کوردە ئەی کوردی لە خۆشی بێ بەش! بەس نییە کۆیلەتی دێوەزمەی ڕەش؟ باژوێ ئەسپی هەوەسی خۆی هەروا بتگری بتکوژی وا بێ پەروا؟ ئەو «قزل قەلعە» کە بۆتە «باستیل» هەردەبێ پڕ بێ لە یەخسیر و دیل؟ تاکوو کەی نەشکێ کەلەپچە و دەسبەند؟ زەجر و ئازار و شکەنجە تا چەند؟ خوێنی لاوانی بەبیر و بڕوا هەر دەبێ بڕژێ، بەفیڕۆ بڕوا؟ هەڵوەرێ گەوهەری فر...
12
فعلاتن فعلاتن فعلن
kpmc-train-0049
Hêmin
016
تاریک و ڕوون/خاوەنی زێڕ
غەزەل
لەبار و قیت و قۆزە خاوەنی زێڕ ئەگەر کووڕە و وەگەر گۆجە و شەل و گێڕ بەژن باریک و شووش و شۆڕەلاوە ئەگەر پیرێکی خوێن تاڵە و ورگ تێڕ دەڵێن زانا و ئەدیب و خوێندەوارە ئەگەر نەیخوێندبێ شەش پیت و دوو دێڕ بەڵام زێڕت نەبێ سووکی ئەگەر تۆ بدەی دەرسی هەزاری وەک شکسپێر
2
مفاعیلن مفاعیلن فعولن
kpmc-train-1007
Ḧerîq
015
م/بولبولی دەوری گوڵ و توتیی شەککەرشکەنم
غەزەل
بولبولی دەوری گوڵ و توتیی شەککەرشکەنم قومری سەروی خەرامان و تەزەڕووی چەمەنم بێنەوا و ساحەبی ئاوازی حەزینم بە نەوا شەمعی هەر جەمعم و پەروانەیی هەر ئەنجومەنم سوحبەتی قودسی و سەیری مەلەکووتیم دانا بە عەلاقەی ئەم و ئەو هەمدەمی زاغ و زەغەنم لەززەتی جەننەتی ڕووم داوە بە دانەی خاڵی ئەمە ئیرسی پدەریمە بە پسەر پێدەکەنم موڵکی تە...
4
فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن
kpmc-train-0655
Salim
118
م/لە مەحشەردا ئەگەر بێ ڕوویی تۆ مایل بە جەننەت بم
غەزەل
لە مەحشەردا ئەگەر بێ ڕوویی تۆ مایل بە جەننەت بم لەلای یارانی ساحیبدڵ سەرەفگەندە و خەجاڵەت بم قیامەت قامەتم ڕۆژی قیامەت دەرکەوێ هەر سوو نەکەم گەر سوجدە بۆ میحرابی ئەبرۆی ئەو بە لەعنەت بم شنۆی ئوردیبەهەشتی وەسڵی یار ئەر بێ بەسەر مندا لە لام [قەندیل] و [لاجان]ە بە هاوین گەر لە [مەسقەت] بم غەمم دەریا، دڵم زەورەق، منم تاجر،...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0675
Salim
138
ن/مەعنەیێ نین وەکوو یەک شەرحی من و دڵبەری من
غەزەل
مەعنەیێ نین وەکوو یەک شەرحی من و دڵبەری من قەتڵی من سیححەتی ئەو شیکوەیی ئەو دەفتەری من خوێنی زەرفی بەدەنم وشکە لەتاو ئاگری غەم دڵی من مەجمەری ئەو دووریی ئەو ئەخگەری من ڕستەیی زەوق و ئەلەم دێتە موقابیل بە ویسال دڵی من لالەیی ئەو دیدەیی ئەو عەبهەری من زوو بەری بووم لە بەر و نیعمەتی فیردەوسی بەرین نەخلی من قامەتی ئەو بۆسە...
4
فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن
kpmc-train-0935
Ḧacî Qadir
030
لە مەیدانی بەهارا شارەکەی کۆ
مەسنەوی
لە مەیدانی بەهارا شارەکەی کۆ قوبەی کیشمیری دا بەر شەق وەکوو گۆ لە مابەینی کەکۆن و هەیبەسوڵتان نسێی ئێوارە و سایەی سبەینان لەلام زیللی هومایە چەتری سەنبەر چ جایێ سێبەری سەر و سنەوبەر بەهاری بۆ گوڵ و بۆ میوە پاییز نەزیری گەر بڵێم نابێ بە جاییز بە ڕەنگی ئاسمان تامی نەباتە بە سافی کەوسەر و ئاوی حەیاتە نموونەی جەننەتە شیوی ...
2
مفاعیلن مفاعیلن فعولن
kpmc-train-0948
Ḧacî Qadir
050
ک/تا بڵێی فەڕقی هەیە میهری من و ماهی فەلەک
غەزەل
تا بڵێی فەڕقی هەیە میهری من و ماهی فەلەک لە سەرا تا بە سورەییا، لە سەما تا بە سەمەک هەر کە لای کردەوە عوقدەی سەری زولفی لادا لە هەموو لاوە سەدای سەللی عەلا گەییە مەلەک گوێ لە واعیز مەکە ئەمشەو تەک و تەنها وەرە لام ڕۆژی مەحشەر بەمە گەر بمخەنە دۆزەخ بە دەرەک کوتکوت و تیکەبەتیکەم بکەن و بمدەنە سەگ جێگەمە لەم دەرە ناڕۆم بە...
4
فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن
kpmc-train-0286
Nali
0005
ا/تا تایی سەری توڕڕەیی پڕ پێچشی با دا
غەزەل
تا تایی سەری توڕڕەیی پڕ پێچشی با دا، هەر تایەکی بارێکی گوڵ و نافە بە با دا گوڵ هاتەدەرێ، لافی لە حوسنی بوتی ما دا لەرزیی قەدی بەرزی، لە ڕقا زوڵفی کە با دا شەو چەپکەنی نەیلۆفەڕی و جیلوەیی ڕەقسی شەرمندە دەکا زوهرەیی زەهرا لە سەمادا خۆش سوبح دەمێکە کە بە خەندە دەنوێنێ بەس زەڕڕەیی خۆرشید لە زەڕڕێکی سوهادا دەم دەم کە دەکا ز...
3
مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
kpmc-train-0429
Narî
050
و/خەمیی پشتی بەنی ئادەم بە باری ژن نەبوو چی بوو
غەزەل
خەمیی پشتی بەنی ئادەم، بە باری ژن نەبوو چی بوو؟ ئەساسی غوربەتی ئادەم، بە باری ژن نەبوو چی بوو؟ ئەگەر [هارووت و مارووت]ن، لە چاهی زیللەتا جووتن بە فیتنەی چاوی مەستی پڕ خوماری ژن نەبوو چی بوو؟ ئەگەر قابیل بە قاتڵ بوو، لە حەق بێ مەیل و غافڵ بوو سەبەب گوڵزاری ڕوخساری عوزاری ژن نەبوو چی بوو؟ لە کێوی [بێستوون]ی میحنەتا، فەره...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0034
Herdî
012
تەپڵی بەتاڵ
تەرکیببەند
وەم زانی کە نامووس و حەیا نرخی کوڕانە ڕاستگۆیی، وڵات پەروەری ئەنجامی ژیانە نەمزانی براکەم، هەموو ئەم ناوە زلانە وەک تەپڵی بەتاڵ، گەرچی زل و گەورەیە دەنگیان دەسکردی خەیاڵن لە ژیانا نییە ڕەنگیان! نەمزانی ئەتیکێتی سەدەی تازە ڕیایە! ئادابی لە لایە ئەوی وەک لۆتی وەهایە فیزی ئەم و ئەو هەڵئەپەڕێنێ بە سەنایە کێ باوی هەبوو نۆکە...
3
مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
kpmc-train-0004
Diɫdar
005
مەی لەبەر دەم بێ کە ئیمرۆ عادەتێکی جارییە
غەزەل
مەی لەبەر دەم بێ کە ئیمرۆ عادەتێکی جارییە عادەتی چی؟ موئنسی چی؟ پیشەیی بێ کارییە جامی یێکەم فڕ ئەکەیت تۆ هەستی دڵشادی دەکەی شاد و نۆشی چی بێ یاران ... عیللەتێکی سارییە عیللەتی سیحەت ئەبا، غارەتگەرێکە، نیگبەتە لازمە تەسلیمی کەی، تەسلیمی کەی، ناچارییە هەر کەسێ ئیدمانی مەی کرد خۆی ئەخاتە داوەکەی ئاخری هەر ڕەنجەڕۆیە هەم لە...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0913
Ḧacî Qadir
005
ا/بەستەیی زولفی نیگارێکم ڕەسەنبازی دەکا
غەزەل
بەستەیی زولفی نیگارێکم ڕەسەنبازی دەکا سەففی موژگانی لە تابووری سوپای غازی دەکا سامیری گۆسالەیە توڕڕەی کە تەڕڕاری دەکا ساحیری ئەسڵی هەیە غەمزەی کە غەممازی دەکا هەر وەکوو عیسا لە سەر بەحری هەوا کەوتە سەما هەرچی مووسایی نەبێ چۆن نەفیی ئیعجازی دەکا من فەقێم و غەیری سیپارەم لە باخەڵدا نییە ئەو کەسەی ساحێب قڕانە ئیددعای غازی...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0361
Nali
0099
ە/بیدی مەجنوونە وجوودم لە هەموو بەر بەرییە
غەزەل
بیدی مەجنوونە وجوودم لە هەموو بەر بەرییە نە کەسێ مونتەفیعی یەک بەری یا سێبەرییە چیت لە کاکۆڵی سەر و موویی میانی داوە؟ هەموو هەر هەمم و پەرێشانی و دەردی سەرییە بە ڕیا باری تەکالیفی ڕوسوومی بۆ خەڵق چ دەکێشی؟ ئەمە حومقێکە عەلاوەی کەرییە موتمەئین خاتر و ئەیمەن مەبە هەرگیز لە شەڕی نەفسی ئەممارە، کە ئەم مارە لەگەڵ تۆ شەڕییە ...
4
فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن
kpmc-train-0973
Ḧacî Qadir
080
ە/ئەگەر جورعەی ڕەقیبت لا گوڵاوە
غەزەل
ئەگەر جورعەی ڕەقیبت لا گوڵاوە نەکەی بیخۆیەوە پیس و گڵاوە لە نەغمەی موتریب و مەی دانی ساقی برینم کەوتە سۆ، داخم کولاوە لە ڕێگەی تۆ ئەوی بێ پا و سەر بێ پلۆقەی کەوشە، فەرقی بێ کڵاوە مەڵێ نایخوێنتەوە نامەی فڵانی لە برژان و لە سووتانا کوڵاوە بە یادی کونجی تۆ «حاجی» وەکوو بووم لە مەعموورە، دەچێتە ناو کەلاوە
2
مفاعیلن مفاعیلن فعولن
kpmc-train-0782
Salim
247
ە/غەیری سەودا و خەفەت ئەم سەرە سامانی نییە
غەزەل
غەیری سەودا و خەفەت ئەم سەرە سامانی نییە غەیری تەسلیم و جەفا ئەم دڵە دەرمانی نییە دڵ لە گێژاوی یەمێکا بە شەنا مەشغووڵە تا وەکوو مەددی بەسەر ساحیل و پایانی نییە مەنزەری عاشقی بێچارە عەجەب باغێکە قەت لە هیچ شاخێ گوڵ و غونچەیێ خەندانی نییە وەهـ لە پێچ و شکەن و نەفحەیی گێسوویی سیات جەننەتیش بەم سیفەتە سونبول و ڕەیحانی نییە...
4
فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن
kpmc-train-0098
Hêmin
073
تاریک و ڕوون/شەو و شەیتان
مەسنەوی
ئەستێرە یەک یەک ڕاخوشین ڕەش هەڵگەڕا ئاسمانی شین هەورێک شۆڕابەی بەرداوە دەڵێی لە قیڕیان وەرداوە تاریکانە، شەوەزەنگە وڵات بێ هەست و بێ دەنگە گۆڕستانی خامۆشە شار تێیدا نەماوە زیندەوار نە ڕادەژێ گەڵای دارێک نە دێ هەستی پێی ڕێبوارێک هەرچی کۆڵان و شەقامە دەڵێی کاولاشی بەسامە دنیا دەریای بێ شەپۆڵە لاو داماوە، جێژوان چۆلە پەرد...
9
8Syllabic
kpmc-train-0153
Kakey Felaḧ
064
ڕازی بلبلێک
تەرکیببەند
با خاوەنم پارەدار بێ یەکەم دەولەمەندی شار بێ جێگەی بەرز و پایەدار بێ بە دەستەڵات و زۆردار بێ مادام قەفەز جێگەی منە ئەو خاوەنەم لا دوژمنە با سەرمایەی بەکلوور بێ دەسکەوتی بەبێ سنوور بێ پشتی بە پارە ئەستوور بێ لە دەرد و بەڵا بە دوور بێ مادام قەفەز جێگەی منە دەریای مەینەتیم بێ بنە باخەوانم واهەبوو بێ جێی نووستنم تووکی قوو ...
9
8Syllabic
kpmc-train-0340
Nali
0076
ی/ساقی! وەرە مەیخانەیی دڵ کۆنە ڕەحیقی
غەزەل
ساقی! وەرە، مەیخانەیی دڵ کۆنە ڕەحیقی گەر مایلی تەوفی حەرەم و بەیتی عەتیقی! یەک ڕەنگم و بێڕەنگم و ڕەنگین بە هەموو ڕەنگ بەم ڕەنگە دەبێ ڕەنگ ڕژیی عیشقی حەقیقی مرواریی ئەشکم وەکوو یاقووتی، ڕەوانە ساقی! بدە لەو لەعلە شەرابێکی عەقیقی... دائیم لە حەزەردا سەفەری بە، لە وەتەندا غوربەت کەش و عاجز بە، ئەگەر ئەهلی تەریقی خەڵقی کە ...
3
مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
kpmc-train-0365
Nali
0103
ە/تا لە من ئەو زوڵفە ڕێی بۆسە و کەناری گرتووە
غەزەل
تا لە من ئەو زوڵفە ڕێی بۆسە و کەناری گرتووە ناودەمم بێ شوبهە تامی زەهری ماری گرتووە خۆش لەسەر سینەی سەری هەڵداوە دوو گۆی سەر بە مۆر مات و حەیرانم کە عەرعەر کەی هەناری گرتووە! ئەژدەهای زوڵفی لە دەوری گەنجی حوسنی حاریسە حەڵقە حەڵقە، چین بە چین، سەرتا بە خواری گرتووە ماهی من تەنها مەهێکە سەد نوجوومی مەحو کرد یاری من تەنها...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0829
Wefayî
039
م/تا بادی خەزان دایە گوڵ و بەرگی ڕەزانم
غەزەل
تا بادی خەزان دایە گوڵ و بەرگی ڕەزانم سەد جێ وەکوو بولبول لە جگەر داغی خەزانم وەک بەرگی گوڵم دی کە بە با چوو بە ئەسیری کڕ کەوتم و شێت بووم، عەبەسام، لاڵ بوو زوبانم قومری وەرە هەرتا دەمرین پێکەوە بگرین تۆ سەروی ڕەوانت چووە من ڕۆحی ڕەوانم بولبول وەرە تا ڕۆحی من و تۆیە بناڵین تۆ باغی گوڵانت چوو ئەمن داغی دڵانم ئەی مەعدەنی...
3
مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
kpmc-train-0685
Salim
148
و/بە غەمزەی چاوی مەخموورت بەتاڵ بوو
غەزەل
بە غەمزەی چاوی مەخموورت بەتاڵ بوو لە مەشریق تا بە مەغریب سیحر و جادوو غەریب و گۆشەگیر و فەردە وەک من لە تورکستانی ڕووتا خاڵی هیندوو بە حەلقەی موویی زوڵفت تا میانە میانت چۆن تەفاوەت کەم لەگەڵ موو؟ لە بەزمت تا بە ناکامی جودا بم جودا نابێ سەرم یەکدەم لە زانوو سەوادێکە لە نوسخەی چینی زوڵفت سیاهی زوڵمەتی پەڕڕی پەرەستوو بە ق...
2
مفاعیلن مفاعیلن فعولن
kpmc-train-0742
Salim
207
ێ/بەسەر گوڵدا لە شانەت دڵ دەبارێ
غەزەل
بەسەر گوڵدا لە شانەت دڵ دەبارێ قەزا بۆ دڵ لەسەر سونبول دەبارێ چراغێ ڕووبەڕووی حوسنت بسووتێ بە دوودی ئەو لە هەورا گوڵ دەبارێ بەرێ باد ئەر غوباری کوشتەیی ڕووت بەسەر باغا سەحەر بولبول دەبارێ لە دڵتا ناڕوێ توخمی مەحەببەت لە چاوم ئەشکی بێ حاسڵ دەبارێ بەسەر کیشتی دڵا بارانی شادی لە هەوری بەختی من موشکڵ دەبارێ لەسەر یەک سەنگه...
2
مفاعیلن مفاعیلن فعولن
kpmc-train-1034
Ḧerîq
043
ە/عیلاجی دەردی بێ دەرمانی من هەر لوتفی جانانە
غەزەل
عیلاجی دەردی بێ دەرمانی من هەر لوتفی جانانە بەڵێ ئەو خۆی حەکیمە لوتفەکەی دەرمانی دەردانە مەلوول و زار و بیمارم بەسەد عیللەت گرفتارم خودا ڕەحمێ بە حاڵم کە کە عەیشم عەینی نوقسانە عەجاییب مەجمەری سینەم بە سۆز و تابش و تابە وەکوو قومری دەناڵێنێ دڵەی مەحزوون و دیوانە لەلای خۆم تەبعی عالیم بوو، لەلای خۆم فکری «نالیم» بوو ئەم...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0267
Kurdî
063
ێ/دڵ گرفتاری غەمانە چاوی جانانی دەوێ
غەزەل
دڵ گرفتاری غەمانە چاوی جانانی دەوێ لەعلی لێوی شەککەرین و گەوهەر ئەفشانی دەوێ حەپسی چاهی میحنەت و دەرد و غەمی تۆیە مودام بۆ شفایی دەردی خۆی وا ماچی کوڵمانی دەوێ زەخمەکەی دڵ کارییە هەرگیز عیلاجی ناکرێ وا لە گوڵزاری جەماڵت دەستە ڕەیحانی دەوێ گاهـ بە وەسڵت دڵ فەڕەحناکە لە غەم ئازاد دەبێ مەستی جامی عوشرەتێکە قەترە بارانی دە...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0206
Kurdî
001
ا/ئەگەر ئومێدی دڵ بێنێتە جێ ماهی جیهان ئارا
غەزەل
ئەگەر ئومێدی دڵ بێنێتە جێ ماهی جیهان ئارا ++ لە بن خاری موغیلان وەسڵ ئەگەر بێ، ئارەزوو ناکەم ++ دووسەد جار گەر بە گوێی خۆم حەرفی ساردت بژنەوم، شادم ++ لە ئیدراکی شکەنجی عوقدەیی زولفت پەرێشانم ++ نەسیحەت بگرە گوێ، جانا! لە لایان زۆر بە تەعزیمە ++ خودا تۆبە لەدەست ئەو شۆخ چەشمانە، چ غەممازن! ++ کە شوعلەی تەلعەتی یۆسف تلو...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0215
Kurdî
010
ت/شکاندی قیمەتی شەککەر نەباتی لێوی شیرینت
غەزەل
شکاندی قیمەتی شەککەر، نەباتی لێوی شیرینت گەیاندی مەرسیەی مریەم خەیاڵی ڕووی نیگارینت لە بەردا چین بە چین هاتو بچین چینی لەسەر چین دا چین بچین چین تا بە پا گێسویی چین چینت؟ حەنا بێ ڕەنگ و ڕەنگ تەڵخە بە ڕەنگی ساری گوڵ نادا وەرە ڕەنگ کە بە ڕەنگی خوێنی دڵ ئەنگوشتی ڕەنگینت قەمیسی یۆسفە بۆ چاوی تاریکم وەکوو یەعقووب سەبا جارێک...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0389
Narî
004
ا/تا قیبلەیی من وا لە مەقاماتی سەفەردا
غەزەل
تا قیبلەیی من وا لە مەقاماتی سەفەردا یاڕەببی نەبێ خاتری هەرگیز لە خەتەردا گەر سەرفی غەمم بێ بە دەمی عومری عەزیزم ناڵێ ئەحەدێ، نەقدی حەیاتی بە زەرەر دا بڕوا مەکە، وەک ئەهلی سلێمانی و کەرکووک کەس دەوڵەتی ئیمانی بە سڵق و بە گەزەردا بۆ تۆ ئەگەڕێ بولبولی دڵ کووچە بە کووچە بێچارە لەبەر تۆزی سەفەر، غەرقە لە گەردا مەیلی غەزەلم...
3
مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
kpmc-train-0207
Kurdî
002
ا/ئەی ڕەفیقان بێن بە خەنجەر بمکوژن ئێوە و خودا
غەزەل
ئەی ڕەفیقان بێن بە خەنجەر بمکوژن ئێوە و خودا تا خەلاسیم بێ لە دەس هیجرانی یاری بێ وەفا من وەهام زانی کە ئاهوو کەوتە داوم، ئێستەکە خۆم خەلاس نابم وەها کەوتوومە ناو داوی بەڵا تووشی یارێ هاتووم قەللاش و دوزد و حیلەباز تورک ڕەفتار و تەبیعەت گاور و سۆفی نما هات بە عەییاری دڵی لێ ساندم ئێستاش پێم دەڵێ من لە کوێ تۆم دیوە؟ ئەی...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0148
Kakey Felaḧ
058
هەستێکی پیرۆز
مەسنەوی
دڵم وەک خونچە ئەگەشێتەوە وەک ئەستێرەی گەش ئەدرەوشێتەوە وەک گوڵ بە شەماڵ ئەشەکێتەوە وەک ساوای نازدار ئەخنێتەوە: هەر کەناو بە ناو چاو ئەدەم زاخاو بە «ژین و هیوا و شەفەق و هەتاو» «ژین» هاوار ئەکا: کورد نەمردووە ژیانی ئەوێ چونکە زیندووە عومری لە ئەرکا بەسەر بردووە لەمەینەتیدا هەلێ کردووە بۆ ئەوەی بژی بەپێی دڵی خۆی: دەنگی ئ...
5
10Syllabic
kpmc-train-0479
Qaniʕ
006
برا وا باوکمان ڕۆیی بە ڕەحمەت
مەسنەوی
برا! وا باوکمان ڕۆیی بە ڕەحمەت چاک نەجاتی بوو لە دەرد و زەحمەت باوک بۆ هیچ کەس نامێنێ تا سەر کوڕ ئەو کوڕەیە لە کڵ بێتە دەر مەسەلەی مەشوور: برامان برایی بەڵام بەو شەرتە کیسەمان جیایی ماڵەکە بەش کەین بێ مەلا و قازی یەک لە یەکتری چاک ببین ڕازی ئەو هێسرە شێتەی جووتە وەشێنە دابنێ بۆ من هیچ دامەمێنە ئەو پشیلە جوانەی پڕ خەت و...
5
10Syllabic
kpmc-train-0264
Kurdî
060
ی/کەوا دارایی زەڕ کوتەک، کەمەر چین، جوببە گوڵناری
غەزەل
کەوا دارایی زەڕ کوتەک، کەمەر چین، جوببە گوڵناری کڵاو لار، چاو خومار، شیرین سوار، خاڵ میشکی تاتاری کە مانی هاتە سەر کێشانی ئەبرۆی تۆ لە پاش چاوت لە مەستی دەستی وا لەغزی کە کەچ هات خەتتی پەڕگاری گوڵ ئەمڕۆ خۆی موقابیل کرد لە لای خەڵقی بە ڕوخسارت بەڵێ هەر دەم دڕاو و هەرزەگۆن مەحبووبی بازاڕی دوعام کرد چاوەکەت خۆش بێ کە خۆش ...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0844
Wefayî
058
ن/لەو ڕۆژەوە دوور بۆتەوە سایەت لەسەری من
غەزەل
لەو ڕۆژەوە دوور بۆتەوە سایەت لەسەری من سووتاوە لەتاوت هەموو جان و جگەری من جەرگم هەموو لەت لەت بوو بە سێڵاوی سروشکم چ بکەم کە بە دەریا چووە لەعل و گوهەری من دەیفەرموو لەسەر خاکی دەری خۆی کە منی کوشت: جەننەت بەسە بۆ خوێنی شەهیدی نەزەری من قەد وا دەبێ خاکی دەری تۆ تاجی سەرم بێ؟ ئەو دەوڵەتە بۆ من نییە، هەی خاک بە سەری من!...
3
مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
kpmc-train-0775
Salim
240
ە/دادەپۆشێ سەر و گوێی زین لە نەشیب
قەتعە
دادەپۆشێ سەر و گوێی زین لە نەشیب چونکە بێ گەردەنە کۆڵە بەدەوە دوشمنی تۆیە ئەگەر ڕۆیینی توند بۆزە هەتکە بڕۆ سا وەختی هەوە مەنزڵ و باغی [وەکێڵ] سەد قەدەمە شەوە سا بۆزە بڕۆ گاهی خەوە سەعەی نووح ماین و ئەسپێکی کە هێشت نەڕی دوو مادەیە گەر مابێ ئەوە گەر لە [دۆشان] بگەمە شاری [سنە] دەیفرۆشم بە خودا تا قەڵەوە
12
فعلاتن فعلاتن فعلن
kpmc-train-0464
Narî
086
ە/قەت لە ئادابی دوعا ئەم پیرە تەقسیری نییە
غەزەل
قەت لە ئادابی دوعا ئەم پیرە تەقسیری نییە سا لەگەڵ تەقدیری خوا چی بکەم کە تەئسیری نییە ویردی دڵ بێ غایەت و پایانە وەک تەقسیری من تا ئەبەد وەک عەفوی تۆ ئیمکانی تەحریری نییە سیدقی مەزموونی کەلامم عەینی سوبحی سادقە ئەو بە تەرزی ئاخری شەو کیزب و تەزویری نییە حەیفە بۆ ئەربابی دەرکی غەزنەوی گاهێ بڵێن جامیعی حیکمەت ئەیازە و حو...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0189
Kakey Felaḧ
106
لە زمان هەڵۆیەکی بریندارەوە
نوێ
[مەحوی] دەڵێت: بێستونی عەشقی شیرینێک وا هاتۆتە پێش گەر لە حەق بێم یا نەیەم تەقلیدی فەرهادێ ئەکەم خەمەکانم هەگرتووە و بە هەورازی ژانەکانما سەر ئەکەوم بە شەبەقی زامەکانما مل ئەنێم و ئەنێمەوە لەبەر کڵپەی خوێنە گەشە ڕژاوەکەم سروودی داستانەکەی خۆم ئەڵێم و ئەڵێمەوە: وا بۆ سەد و پەنجا ساڵە ئەرخەوان و داری ژاڵە یا گوڵاڵە لەم ش...
6
FreeVerse
kpmc-train-0994
Ḧerîq
001
ا/ئاشقی سەروی قەدت قومری سیفەت زاری دەکا
غەزەل
ئاشقی سەروی قەدت قومری سیفەت زاری دەکا ڕووی گوڵی تۆ بولبولی دڵ فێری غەمخواری دەکا خۆت وەکوو سوڵتان و چاوت حاکم و ئەبرۆتە شیر تیری موژگانت وەزیرە مەشقی خونخواری دەکا کەوتە نێو زوڵماتی زوڵفانت دڵی ئەسکەندەرم خدری زیندەی ماچی لێوت، کەی دێ ڕزگاری دەکا من بە میزانی تەبیعەت گەوهەر ئەفرۆشم، دڵم وا لە شامی زوڵفی تۆدا کەسبی عەت...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0277
Kurdî
073
ە/سەیدی دڵ بووم و ئەتۆ کوژتمت ئارێ مەسەلە
غەزەل
سەیدی دڵ بووم و ئەتۆ کوژتمت، ئارێ مەسەلە: ++ یار وەکوو مەردومەکی دیدەمە، سەد حەیف ڕەقیب لەبەر ئەم مەردومەکی دیدەمە هەر وەک سەبەلە سۆفی! بیستوومە عەمامەت لە بەهای مەی دەکڕن ++ باخی عیشق ئەرچی لە دوور خۆشە لە بۆ عاشقی زار بیخی عیجز و چڵی بەدبەختی و خونچەی ئەجەلە سەد جەهەننەم لە حەشردا بەسە بۆ گیانی ڕەقیب گەر بڵێن ئەجری گ...
4
فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن
kpmc-train-0858
Wefayî
073
ی/بە بێباکی دەمێکی هات و داغی کردم و ڕۆیی
غەزەل
بە بێباکی دەمێکی هات و داغی کردم و ڕۆیی دەبێ حاڵی چ بێ بولبول، بەهار زۆر پێنەچوو ڕۆیی؟ نیگار هات دایە خەندە، کەوتە دونیا ئاهـ و ناڵەی من بەهار هات غونچە پشکووت، دەنگی بولبول سوو بە سوو ڕۆیی فەراقم کرد لە پاش تۆ، هیچ حەیاتم پێنەما، قوربان حەیاتی من کە تۆی، مەعلوومە نامێنم، کە تۆ ڕۆیی لەسەر ماچێکی زاری خۆت کە نەتدا ڕەنگ ...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0734
Salim
199
ێ/ئەو یارە هەتا وا لە منی غەمزەدە لابێ
غەزەل
ئەو یارە هەتا وا لە منی غەمزەدە لابێ شوربم لە دەما ژەهرە ئەگەر ئابی بەقا بێ زوڵفت لە دوو لا سابیتی نەفیی وەکوو تۆی کرد لێی لادە بڵا دا لە دوو سەر شێوەیی لا بێ دیدەم بە نیگای دیدەیی مەستت دڵی سەد چاک بەس سەهوە سپاردوومە کە چاکێ بە خەرابێ مەعشووقەیی ئەم شارە هەموو تالیبی جاهن تف لەو کەسە وەک من کە گەدا و بێ سەروپا بێ بۆ ...
3
مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
kpmc-train-0576
Salim
036
ا/ڕووبەڕووی نەقش و نگینی موستەفا
قەسیدە
ڕووبەڕووی نەقش و نگینی موستەفا نەسخە تۆماری جەمیعی ئەنبیا یا [محەممەد] تۆی شەفاعەتخوازی خەڵق بەهرەیابی لوتفی تۆن شاهـ و گەدا بۆ تەوافی کەعبەیی تۆ تا حەشر حەلقەگێڕن جانی کوللی ئەولیا وەقتی کەشفی زەمزەمەی ئیعجازی تۆ گوم دەکا مووسایی عیمرانی عەسا دادەتاشێ حەق لە شەوقی تۆ، نەبی نووری مانگ و خۆر وەکوو سەنگئاسیا شەمعی دینت ب...
7
فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0868
Wefayî
084
ێ/دڵی دێوانە ویساڵی لەبی جانانی دەوێ
غەزەل
دڵی دێوانە ویساڵی لەبی جانانی دەوێ بولبولی شیفتە خەندەی گوڵی باغانی دەوێ دڵ لەسەر پەرچەمی شێواوە ئەسیری زەنەخە ئارە ئارە ئەوە دێوانەیە زیندانی دەوێ بە کوڵی گریەیی من بۆیە گوڵم پێدەکەنێ شەکەر و گوڵ دەفرۆشێ دوڕ و مەرجانی دەوێ بەستەیی زولفییە، بۆ زاری دەناڵێ گوڵەکەم تووتیی گوڵشەنی هیندە شەکەرستانی دەوێ دڵ بە سەد جێگە لە ن...
4
فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن
kpmc-train-0063
Hêmin
032
تاریک و ڕوون/هێلانەی بەتاڵ
غەزەل
نییە باکم ئەگەر زاڵم شکاندوویەتی باڵی من ئەوە سەختە کە وا ناگاتە گوێی کەس ناڵەناڵی من بەهار هات و تەبیعەت حوکمی ئازادیی مەلانی دا لەناو کونجی قەفەزدا دیارە چۆنە ئێستە حاڵی من لە گوڵزاری ورینگەی بلبلی سەرمەست و شەیدا دێ بەڵام نایە جریوێکیش لە هێلانەی بەتاڵی من لەسەر ناچێتە دەر ساتێ خەیاڵی بسکی خاوی تۆ ئەگەرچی تێگەیشتم چ...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0729
Salim
194
ی/ماری موو بۆ باغی ڕوو پەرژین دەکەی
غەزەل
ماری موو بۆ باغی ڕوو پەرژین دەکەی کافری بێ دین ئەمینی دین دەکەی بۆ جەوابی یەک سوئالی من لە چاو هەر نەزەر تیری نیگەهـ تەعیین دەکەی شیعری [فەرهاد]م دەخۆند لێوت گەزی یەعنی: بۆ تەحسینی ڕووی [شیرین] دەکەی؟! یادی وەسڵ ئەی دڵ لە هیجرا موشکیلە وای لە دەیدا مەیلی فەروەردین دەکەی ڕووت مونەققەش بوو لە نەزمی چەتر و خاڵ ڕۆژ و شەو ه...
7
فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0165
Kakey Felaḧ
081
بۆ شارە جوانەمەرگەکە
نوێ
کە [باڵامبۆ] دەستی کردە مل [شنروێ] بەرامبەر کانی عاشقان بە ڕۆژ و بە شەو بێ ئەوەی چاو بچێتە خەو وەک پاسەوان دەستەو نەزەری شار وەستان نەیان ئەزانی ڕۆژێ دێ تەم و خەمێ دایان ئەگرێ بەسەر تەرمی هەزارانا تەرمی شاری خامۆشانا ئەبێ بۆ کورد قڕان بگرین بۆ شاری خامۆشان بگرین لەپڕ بگرین بەخوڕ بگرین جاران، جاران جارانی زوو وام ئەزانی...
6
FreeVerse
kpmc-train-0172
Kakey Felaḧ
089
پێ بکەنە بۆ ژیان
نوێ
ئەی کۆرپەلە ساواکەم! گوێم لێ بگرە، بزە بتگرێ پێ بکەنە، پێکەنینێکی شیرین پێم بڵێ، ئەم خەم و ئازارانەت لە کوێوە هەڵقوڵاون پاشماوەی فرمێسک لە چاوە جوانەکانت بسڕە چونکە مۆتەکە ڕەشە نەفرەت لێ کراوەکە دێتە ماڵەکەمانەوە و لەنێوان هەنیسک و فرمێسکی تۆدا خۆی حەشار ئەدات. بۆ ئەوەی لە نیوەشەوا بتفڕێنێ ئاخ.. خۆزگە ئەزانی ئەو مۆتەکە...
6
FreeVerse
kpmc-train-0487
Qaniʕ
015
گوڵاڵەی مەریوان/م/ئەی وەتەن دایم خەریکی شیوەن و گریانتم
پێنج خشتەکی
ئەی وەتەن! دایم خەریکی شیوەن و گریانتم ئەی وەتەن! سووتاوی زامی دەردی بێ دەرمانتم گەر خوا بۆم کا بە وەڵڵا گیانفیدای لاوانتم ئەی وەتەن! شێواوی حاڵی قەومی بێ سامانتم دایما سەودازەدەی دەستی خەم و هیجرانتم خۆم ئەزانم چەن کەساس و دڵ برین و ڕەنجە ڕۆم! خۆم ئەزانم، چۆن دوچاری زامی پڕ ئێش و بەسۆم! با بزانن یەک بە یەک ئەفغان و تو...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0417
Narî
035
م/خەزانی هیجری تۆ بوو ئەی ئەساسی عیزز و تەمکینم
غەزەل
خەزانی هیجری تۆ بوو، ئەی ئەساسی عیزز و تەمکینم! شکستی دا بە باغاتی، خەیاڵی قەلبی غەمگینم نەما تەرتیبی ئەلفازی مەعانی بۆ کەلامی من دەسا چی بکەم لە باغی حوسنی بێ ئاسار و پەرژینم غەزەل باوی نەما، بێ مشتەری ما، هەر وەکوو تەقوا بەسەر چوو ڕەونەقی بازاڕی نەزمی شۆخ و ڕەنگینم لە غەیرەز تۆ نەبێ، ئەی خوسرەوی موڵکی مەعانی کێ؟ دەمێ...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0237
Kurdî
032
م/چاوەکەم خۆ من برینداری خەدەنگی چاوی تۆم
غەزەل
چاوەکەم! خۆ من برینداری خەدەنگی چاوی تۆم زار و بیمار و گرفتاری کەمەند و داوی تۆم وێڵ و سەرگەردان و خار و عاجز و ئاشوفتە حاڵ دڵ بە تاڵان چووی سوپای کاکۆڵی تێک ئاڵاوی تۆم گەر دەپرسی داد و گریان و فوغانم بۆچییە ڕاستە باوک مردە نیم ئەمما جگەر سووتاوی تۆم سەد کە تۆ فیکری ئەسیری خۆت نییە ئەمما ئەمن خۆ دەزانی چونکە ڕۆژ بێ خور...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0764
Salim
229
ە/بەس نییە پەروانە وەک عاشق ئەبەد ناخولێتەوە
غەزەل
بەس نییە پەروانە وەک عاشق ئەبەد ناخولێتەوە نیمەچەرخێکە دەسووتێ و حاڵەتی دەبڕێتەوە گەر لە حەوزی کەوسەرا ئاوی حەیات بۆم دەس بدا ژەهرەمارێکە بەبێ تۆ قەت بە من ناخورێتەوە سەربەسەر عومرم تەلەف بوو حەسرەتا بێ عیشقی یار چوو لەدەست یاران بە غەفڵەت ئێستە بۆم نایێتەوە وەک یەهوود دنیا گرێی وا دا لە ڕشتەی تالیعم حەزرەتی ئیدریس بە ...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0656
Salim
119
م/لە کونجی میحنەتا هەر شەو خەیاڵی وەسڵی دڵبەر کەم
غەزەل
لە کونجی میحنەتا هەر شەو خەیاڵی وەسڵی دڵبەر کەم وجوودم وا بە جارێ دێتە جونبوش وەختە پەڕ دەرکەم لە ئەووەڵ حەرفییا وەک دڵ لە کاغەز بەر دەبێ ئاگر ئەگەر شەرحی شەرارەی ناری هیجرت سەبتی دەفتەر کەم تەلاشی تەییی ڕاهی کەعبەیی کۆی یارە مەقسوودم منی بێ دەست وپا لازم، کە پا بۆ ئەم ڕەهە سەر کەم بە گێسوو چاکە زنجیرم بکا دڵبەر لە ڕوو...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0524
Qaniʕ
053
م/ئەلا ئەی مەستی عاشق کوژ مەکە مەنعی دڵی زارم
غەزەل
ئەلا ئەی مەستی عاشق کوژ، مەکە مەنعی دڵی زارم ڕەقیبی بەخت بەرگەشتە، هەمیشە وا لە پێوارم منم مەحبووسی زنجیرت وەکوو یۆسف لە میسری عیشق لەبەر غەمزەی کەمان ئەبرۆ، وەکوو ئەیووبی، بیمارم کە دیم گوڵزاری گۆنای ئەو، وتم بەخ بەخ، چ باخێکە! وەکوو بولبول لە سەر گوڵدا، وەها زار و بریندارم بە گۆشەی چاوی مەخموورت، شکا قفڵی قەراری من ت...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0724
Salim
189
ی/سوویی عاشق وەختی ئیما ڕووبەڕوو تیرئەفگەنی
غەزەل
سوویی عاشق وەختی ئیما ڕووبەڕوو تیرئەفگەنی بۆ [فەرامەرز]ی دڵم ئەی تورکی کافر [بەهمەن]ی غەمزە عاجز بوو لە تیرئەندازییا هەر تالیبی ئی دڵی بەدبەختی ڕووسەختم مەگەر ڕووبینتەنی؟ ڕەنگە دامەن داتەکێنێ دڵبەری لامەزهەبم گەر لە مەحشەردا بە زاری دەس بەرم بۆ دامەنی دڵ چ حاجەت ئارەزووی گوڵشەن بکا وەختی بەهار؟ تۆ لە هەر فەسڵا لە بەرچا...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-1013
Ḧerîq
021
م/لە خزمەت قازییا لاریم نییە بۆ سەر چ جای ماڵم
غەزەل
لە خزمەت قازییا لاریم نییە بۆ سەر چ جای ماڵم چ حیکمەت بوو ئیشاراتی کە فەرموو بۆ شیفای حاڵم فیدای تەشریفی ڕێگەت بێ خەراجی موڵکی جان و دڵ نیساری تۆزی بەرپێت بێ ڕەواجی عومری سەدساڵم دەمێکە چاوەڕێی سورمەی غوباری کۆیی خووبانم بە خاکی مەقدەمی تۆ ناییلی مێعراجی ئامالم لەبەر تەوقی وەفا دەمکوت کە قومری سەروی باڵاتم لەبەر تەنگی ...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0709
Salim
174
ڵ/خستیە چەهـ تا ڕۆستەمی بەختم نەدامەت وەک شوغاڵ
غەزەل
خستیە چەهـ تا ڕۆستەمی بەختم، نەدامەت وەک شوغاڵ بەهمەنی غەم عەیشمی تێک دا وەکوو ئەیوانی زاڵ ڕۆژی ڕۆشن کەی دەبینم تا موقابیل تۆ نەبم مەردومەک کوانێ لە چاوما لابدەی گەر عەکسی خاڵ؟ بێتە سەر دامانی نازت تا سەری ڕەشماری زوڵف بۆ نیازم کەی بە دامانت دەگا دەستی خەیاڵ؟ بانی سەر فەرشی ڕەهت بوو چونکە پاشێلت نەکرد ئەشکی حەسرەت دێ ب...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0388
Narî
003
ا/بێ قەباحەت گەر حەواڵەی تیری موژگانم ئەکا
غەزەل
بێ قەباحەت گەر حەواڵەی تیری موژگانم ئەکا مەنعی ناکەم، خۆشە فریادم، بە خۆشخوانم ئەکا من کە مەجبوورم، بە مەحکوومی غوڵامانی دەری شۆڕشی عیشقی ڕوخی، موحتاجی دەربانم ئەکا گەر بە تیری عیشوە جەرگم پارە کا گاهێ بە ناز ماڵی ئاوا بێ بە خەندەی لێوی دەرمانم ئەکا من شکاتی دڵپەرێشانیم لە گێسوی کردووە ئەو حەواڵەی مەحکەمەی زوڵفی پەرێشا...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0832
Wefayî
042
م/دەمێک ساقی دەمت بێنە دەخیلی چاوەکانت بم
غەزەل
دەمێک ساقی دەمت بێنە دەخیلی چاوەکانت بم بە جامێک دەستی من بگرە فیدای پیری موغانت بم لە دوو لا مەست و حەیرانم، بە قووەی جەزبە نازانم نە سەرگەردی سەر و گەردەن، نە قوربانی لەبانت بم؟ چ خۆشە وەجدی سەرو و گوڵ، بە دینی قومریی و بولبول دەمێک شەیدای قەد و باڵات، دەمێک شێتی دەهانت بم لە نیشانەی پەڕەی جەرگم نەوەستا تا نەگەییە دڵ...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0380
Nali
0119
ە/لە دڵدا ئاتەشی عیشقت بڵێسەی میسلی تەندوورە
غەزەل
لە دڵدا ئاتەشی عیشقت بڵێسەی میسلی تەندوورە شەتی ئەشکم نەبێ مانیع، دەسووتێم دەبمە کۆی نوورە بە ناری عیشق و ئاوی دڵ، جەسەد وەک حەزرەتی مووسا تەریقی: بەحری فیرعەون و، ڕەفیقی: ئاتەشی توورە دەچێ بۆ لای ڕەقیب، خۆشە، وەلێ ئەو داغە کوشتوومی لەکن ئەو چەندە مەجبوورە، لە لای من چەندە مەغروورە! پەیامت هات و پەیکت ڕۆی، خەیاڵم نارد ...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0863
Wefayî
078
ی/لە باغان ئاهـ و ناڵین دێ، دەڵێن شای نێو گوڵان ڕۆیی
غەزەل
لە باغان ئاهـ و ناڵین دێ، دەڵێن شای نێو گوڵان ڕۆیی لە مەیخانان سەدای شین دێ کەوا پیری موغان ڕۆیی دەڵێی دەوری قەمەر، سەیری فەلەک، میزانی گۆڕاوە کەوا گوڵ زەرد بوو، سونبول تێک چوو، ڕەنگی ئەرغەوان ڕۆیی لەبەر چاوی جیهان بینم جیهان تاریک بوو نەمزانی نە نووری چاوەکانم چوو، نە خورشیدی جیهان ڕۆیی لە دووری تۆیە سوور بوو چاوەکەم ...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0209
Kurdî
004
ا/نیم نیگاهی دڵبەری من دڵ دەڕفێنێ بە خودا
غەزەل
نیم نیگاهی دڵبەری من دڵ دەڕفێنێ بە خودا نووکی پەیکانی موژەی خوێن دەتکێنێ بە خودا چاوی مەخمووری وەکوو تورک لە خەودا هەڵسێ شیشەیی جامی سەبوو دەشکێنێ بە خودا تیرەکەی ئەمڕۆ کە هێناویەتە سەر گۆشی برۆ ساغەری بادەیی عوشرەت دەپژێنێ بە خودا تاری کاکۆڵی کە ئەفشانە لە سەر مەیتەنی ئاڵ ڕشتەیی گیان و دڵ و دین دەپسێنێ بە خودا نەغدی ف...
4
فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن
kpmc-train-0038
Hêmin
004
مانگەشەو
غەزەل
بەڵێنی ڕاگەیاندێ ڕاسپاردە گوتی: بۆت دێتە بن ئەم پاردە، غار دە لە جێژوانێ لەمێژە چاوەڕێتم، نەهاتی، کیژی جوانی هەڵبژاردە! تەزووی گەرمم بە لەشدا دێ، ئەگەرچی تەزاندی شان و پیلم بەردی پاردە وەرە با ڕەنگ و ڕوخسارت ببینم بە من چی تیشکی داوێ مانگی چاردە گڕی ئەم ڕوومەتەی تۆ گەرم و جوانە تریفەی مانگەشەو، جوانیش بێ، ساردە
2
مفاعیلن مفاعیلن فعولن
kpmc-train-0078
Hêmin
047
تاریک و ڕوون/دەیڵێم و بێ باکم
غەزەل
هەچێکی بێتە سەر زارم، ئەمن دەیڵێم و بێ باکم ئەگەرچی بێکەس و زارم، ئەمن دەیڵێم و بێ باکم ئەوی ئاغایە بێ بێکارە، جەبوون و قەڵس و لاسارە دزی و ڕێ گرتنی کارە، ئەمن دەیڵێم و بێ باکم گەلێ بێ فیکر و ئیدراکن، گەلێ بێ خێر و ناپاکن توخواکەی کامەیان چاکن، ئەمن دەیڵێم و بێ باکم ئەوەندە گێژ و بێ هۆشن، حەیا و نامووسێ دەفرۆشن لەبۆ ئا...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0111
Kakey Felaḧ
004
لەسەر شێوەی کۆن
غەزەل
لە وەسفی خۆشەویستیتا زمانی لاڵە هەڵبەستم ئیتر تۆ پێ بزانی، یا نەزانی، من چ دەربەستم؟ ئەپرسی: بۆچی جامی دڵ بە نەشئەی بادە مەست نابێ ئەڵێ: لێوڕێژی بادەی عەشقی تۆم و هەر بە تۆ مەستم ئەگەر باوەڕ بە من ناکەی وەرە سەیری دەروونم کە لە دنیای خۆشەویستیتا چ دەریایەکی پڕهەستم لەبەر سۆزی دڵم دوور و نزیکی بۆ نییە چاوم خوڕەی دێ ئاوی...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0612
Salim
074
ر/خۆشا هەر جا کە فەسدی لەب دەکا یار
غەزەل
خۆشا هەر جا کە فەسدی لەب دەکا، یار دەبێتە مەعدەنی لەعل و نەمەکزار لە زەخمی خوێن وەکوو فەووارە دەقوڵێ شەهیدی ناوەکی موژگانی دڵدار کە فەسساد قەسدی فەسدی لێوی تۆی کرد جیهان گرتی سەراسەر ڕەنگی گوڵنار پەناهی بردە بەر چاوت دڵی تەنگ دەوای بیمار ئەگەر بکرێ بە بیمار لە خاکی کوشتەیی زەنجیری زوڵفت سەحەر دێنێ سەبا بۆی موشکی تاتار ...
2
مفاعیلن مفاعیلن فعولن
kpmc-train-0194
Kakey Felaḧ
111
لەچلەی بەهرەیەکدا
نوێ
کە پرشنگێکی بەهرەدار وەکوو خۆر سەر ئەنێتەوە و بۆ یەکجاری ئاوا ئەبێ لێم مەپرسە گێژەڵوکەی پەژارە و خەم لەناخی شەکەتی منا چۆن ئەوروژێ *** هەر کە جگەرگۆشەی شیعر - بە کۆچی بێ گەڕانەوەی - خەمخۆری کۆستی ئەکەوێ و لە پایزێکی درەنگا وەک مناڵێکی نازداری گەرماوگەرم لە ناز کەوتوو یان با بڵێین وەکوو کۆترێکی تەریو بە گمەگم لە بەڕۆچکە...
6
FreeVerse
kpmc-train-0833
Wefayî
043
م/فەرمووتە کە من پادشەهی حوسنی دڵارام
پێنج خشتەکی
فەرمووتە کە من پادشەهی حوسنی دڵارام خورشید و مەهن ئایینەداری ڕوخی زیبام فیردەوسە جەمالم بە نیهالی قەدی تووبام یەعنی بە دوو لەب ساحەبی ئیعجازی مەسیحام ماچێکی دەمم کافییە بۆ کوشتەیی باڵام فنجانی دەمت ساغەرە یا قووتی ڕەوانە؟ وەک نەشئی حەیاتی دڵە یاقووتی ڕەوانە! ئەو چاوە تەبیب و بەڵەدی دەردی دڵانە عیللەت چییە بۆ من کە حەکی...
3
مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
kpmc-train-0407
Narî
024
ج/چونکە بازاڕی غەزەل ما بێ ڕەواج
غەزەل
چونکە بازاڕی غەزەل ما بێ ڕەواج ئێستە من مەشغووڵی جاوم، ناعیلاج تاجری بێ مایەم و هەردەم بە زۆر، پێم دەکا هەی شاڵی شەش پێ ئیحتیاج موڵکی تەن بێ مەزرەعەی دڵ ماوەتۆ تەرح و مونها بوو لە تەکلیف و خەراج کەی دەبێ جەمعیەتی خاتر لەبۆم؟ تا وجوودم لۆکە بێت و غەم هەلاج سەیری ساز و مەیکەدە لەم عەسرەدا بوو بە فەرزی عەینی و سوننەت بە ب...
7
فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0263
Kurdî
059
ی/چاوەکەم بۆچی لەگەڵ عاشق ئەمەند دەعوا دەکەی
غەزەل
چاوەکەم بۆچی لەگەڵ عاشق ئەمەند دەعوا دەکەی؟ چونکە مەعشووقی بە قوربان عاشقت ڕیسوا دەکەی دائیمەن کارت جەفا و هیجران و دەرد و غوسسەیە قوڕ بە سەر عاشق، ئەتۆ مەعشووقی بۆیێ وا دەکەی کۆمەڵی عاشق ئەمێستا وێڵ و سەرگەردانی تۆن جارێ ناپرسی لە کوێن گۆیا لە لای خۆت چادەکەی حاکمی، نابێ بە دادی بێکەساندا ڕابگەی؟ تۆ دڵی خەڵقی دەبەی ئێ...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0637
Salim
099
ش/خودا چ بکەم لەدەس بەختی جەفاکێش
غەزەل
خودا چ بکەم لەدەس بەختی جەفاکێش نەمەکڕێزە لەسەر داغی دڵی ڕێش لە غەمزەت موددەتێ بوو خۆم دەپاراست ئەجەل هێنامیە بەر تیرت جڵەوکێش تەعەششوق بۆ کەماڵی عاشقی زار بەمیسلی حەملەیی گورگە ئەسەر مێش لە تای میزانی عیشقا سەر چ سووکە لە کیشی دڵبەرا بێ وەزنە بۆ کێش فیراق حەڵوایی وەسڵی کرد بە سەفرا فەرامۆشم بووە نۆشت لەتاو نێش لە ڕووگ...
2
مفاعیلن مفاعیلن فعولن
kpmc-train-0151
Kakey Felaḧ
061
من و پاییز
مەسنەوی
زۆر سروشتییە سەرنج و چێژم: لە گەڵاڕێزان زەوقێ ئەچێژم پاییز باڵداری هەست ئەخرۆشێنێ تینوێتی ناخم دائەمرکێنێ پەڵە هەوری ڕەش بە ئاسمانەوە وژەوژی با بە بارانەوە دڵم وەک خونچە گەش ئەکاتەوە ژەنگی دەروونی من ئەشواتەوە گەڵای وەریوی ڕەنگ زەردی سەرما کۆچی، گیانی نوێ ئەکا بە بەرما ئاڵیی ئەبەخشێ بە لێوی تاسەم وەکوو بژێوی خوێن و هەن...
5
10Syllabic
kpmc-train-0393
Narî
008
ا/مەشهووری عامە ئیمڕۆ کە شۆخی جیلوە ئارا
پێنج خشتەکی
مەشهووری عامە ئیمڕۆ کە شۆخی جیلوە ئارا دڵی بردم بەجارێ، مەنفیم ئەکا لە شارا سا چۆن نەکەم لەبۆ خۆم شیوەن بەبێ مودارا ++ ++ لە داخی تۆیە چاوم کە بوو بە ڕوودی جەیحوون بە تەرزی تۆ لە دڵما نەمدی لە ڕوبعی مەسکوون غرووری شەڕ فرۆشی تا کەی ئەکەی بە قانوون ++ ++ خەم کۆ بووە لە دڵما بە تەرزی کێوی ئارێز ماوم لە بەحری غەمدا هەم، بێ...
14
مفعولُ فاعلاتن مفعولُ فاعلاتن
kpmc-train-0198
Kakey Felaḧ
116
نامەی بەندییەک
نوێ
تاقانەکەم! پێت وتم لە دوا نامەتا: سەرم چەن ئازارم ئەدا دڵم سەرسامە، پێت وتم: ئەگەر هاتوو تۆیان خنکان تۆم لەدەس چوو مەحاڵە بەبێ تۆ ژیان ئەژیت ئەی ژنە خۆشەویستەکەم! هەرچییەکم لێ ئەزانیت نامێنێ، ئەڕەوێتەوە وەکوو ئەو دوو کەڵە ڕەشەی لە هەوادا ئەچێتەوە ئەژیت ئەی خوشکی دڵەکەم! ئەی خاوەن قژی خورمایی! چونکە لە چەرخی بیستەما خەم...
6
FreeVerse
kpmc-train-0316
Nali
0041
م/عومرێکە بە میزانی ئەدەب توحفە فرۆشم
غەزەل
عومرێکە بە میزانی ئەدەب توحفە فرۆشم زۆرم وت و کەس تێی نەگەیی، ئێستە خەمۆشم لەو گەردەن و عیقدە کە پڕە گەردەن و گۆشت بەو پێیە کەنارم کە پڕە دامەن و کۆشم وەک توڕڕەیی پێچیدەیی تۆ ساغ و شکستەم وەک نەرگسی نادیدەیی تۆ خۆش و نەخۆشم سەرخۆشی شەرابی دەمی تۆ بووم و، ئەمێستاش قوربان، سەری تۆ خۆش، کە نەماوە سەری خۆشم! شێخی و سەراپا ...
3
مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
kpmc-train-0520
Qaniʕ
049
ل/دەخیلە ساقیا هەستە بە چوستی بێرە گەرد و خول
غەزەل
دەخیلە ساقیا هەستە، بە چوستی بێرە گەرد و خول دەمێ با چا لە دەمدا بێ، دەمێ قاوە دەمێکیش مول لە کەللەم تەم ئەکا دوودی هەناسەی سەد وەکوو فەرهاد لە دڵما شۆڕش ئەنگێزە، بناغەی حاکمی بابل لە بیرم دێ ئەیا واعیز نەعەم بووی ڕۆژی ئیستیفهام منم قالوو بەلا وێرد و کە چی تۆ پێم ئەڵێی باتل من و تۆ پێکۆ وەستا بووین لە شارستانی ئەرواحا ...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0577
Salim
037
ا/کشا گێسوو بە گۆشەی ڕوویی یارا
غەزەل
کشا گێسوو بە گۆشەی ڕوویی یارا چ جنسێ بێ لە مارا، بێ بە نارا پەزیرای ڕەنگی من بوو ئاینەی ڕووت خەزانم دی لە ئاغووشی بەهارا تەزەروی دڵ دەخوازێ بازی چاوت کە گەردش کا لە تەیرانی شکارا بە تەحسیل مەتڵەبی چەندێ بەری دا کە بگرێ دامەنی دارا نەدارا دەسا چۆن دامەنت بگرم کە مەیلت ئەوەند ساردە نەما پەنجەم لە کارا سەری تەسلیمی داوە ن...
2
مفاعیلن مفاعیلن فعولن
kpmc-train-0416
Narî
034
م/بە یادت کەوتە سۆزش غونچەدەم وا قەلبی بیمارم
غەزەل
بە یادت کەوتە سۆزش غونچەدەم، وا قەلبی بیمارم لە هیجرەت هاتە سۆ دیسان، برینی پار و پێرارم هەموو نەشئەی زمستانی فیراقە سەرسەری ئاهم نیشانەی پاییزی هیرجانە زەردیی پەلکی ڕوخسارم بە شوعلەی ناری پڕ تەئسیری عاشق سۆزی دووریی تۆ وەکوو پەروانە سووتاوە دڵەی غەمگین و غەمبارم بەڵێ عیللەت بە سیحری نێرگسی مەخموری فیتنەت بوو کە وا من ...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0451
Narî
072
ێ/بە مەولا گەر لەمەولا دڵ بە قوربانت نەبێ نابێ
قەسیدە
بە مەولا گەر لەمەولا دڵ بە قوربانت نەبێ نابێ بە دڵ گەر دڵ موتیع و بەندی فەرمانت نەبێ نابێ کەسێ مەقسوودی کەسبی دەوڵەتی قوربی مەحەببەت بێ غوڵامی بۆ غوڵامانی غوڵامانت نەبێ نابێ زوهووری نووری تووری مەعریفەت بۆ چاوی بێ نوورم لە تۆزی سورمە ڕەنگی خاکی دامانت نەبێ نابێ فیراری قەیسەری زوڵمەت لە شاری شامی خاتردا بە حوکمی بەرقی ت...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0149
Kakey Felaḧ
059
مەولەوی
چوارپارە
لە گیانی پاکی مەولەوی دانا ئەوەی هەڵبەستی ناسکی دانا مژدە بێ ئەوا دیوانی شیعری دەرچوو، ئەگەڕێ بە ناو کوردانا *** ئای لە ناسکی خەیاڵی جوانی سەرچاوەی سۆزی ڕوون و ڕەوانی لە گەرمیی هەست و ساردیی هەناسەی بەهرە و سەلیقەی ناو شیعرەکانی *** ئای لەبەر قووڵیی ئەندێشە و هۆشی دەریای بێ بنی جۆش و خرۆشی بۆ بیری ورد و تاسە و پەرۆشی ب...
5
10Syllabic
kpmc-train-0382
Nali
0121
ە/لەو کەسە دینی ئەتۆ نووری دڵ و ئیمانیە
غەزەل
لەو کەسە دینی ئەتۆ نووری دڵ و ئیمانیە، ڕوو بە زوڵفت دامەپۆشە، یەعنی کافرسانییە دڵ کەوا هەم قاسییە، هەم عاسییە، دوورە لە تۆ مونزەجیر نابێ، کە حوببی تۆ لە قاسی دانیە گوێت لە ئاوازی سوروشکی من گرانی گوارەیە غافڵی لەم دوڕڕی بەحرەین و عەقیقی کانییە ڕوومەتت شەمعی شەوی قەدرە، دڵم پەروانەیە نەحری مینای ڕۆژی عیدە، ڕۆحەکەم قوربا...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0486
Qaniʕ
014
گوڵاڵەی مەریوان/م/گەر نەڵێن دێوانەیە یەک شۆڕشێ بەرپا ئەکەم
پێنج خشتەکی
گەر نەڵێن دێوانەیە یەک شۆڕشێ بەرپا ئەکەم حوکمی چەرخی کەچ مەدار و گونبەدی خەزرا ئەکەم ئارەزووی وەسفی قەدی، قەد عەرەری زێبا ئەکەم حەز لە پێچی لارەپێچی، فاتە و سەلما ئەکەم حەز لە لەنجە و وردە ڕەوتی ئامینە و عوزرا ئەکەم هەر کەسێ ئەربابی عیشقە خۆی لە سادە لا ئەدا من کە مفتی عیلمی عەشقم، دوێنێ فتوام وا ئەدا رەئفەتی شیرین بە ...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0469
Narî
091
ە/چاوەکەم بۆیە بە دایم کار و پیشەم زارییە
غەزەل
چاوەکەم بۆیە بە دایم کار و پیشەم زارییە حاکمی چاوت لەگەڵ من مایلی غەددارییە شۆڕش و ناڵینی کەس بێ وەجهـ و بێ عیللەت نییە ئاهی من فەریادی بولبول ئیشی بێ غەمخوارییە من هەر ئەو ڕۆژە دەسم شۆری لە ڕۆحی خۆم کە دیم حەزرەتی خوونخواری ئەبرۆت مەشرەبی خوونخوارییە گەر دەپرسی بۆ چی بێ نەشئە و مەلوول و عاجزی ڕوومەتی زەردم عەزیزم شاهی...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0421
Narî
039
م/من بە ئەمری تۆ لەبۆ تەحقیقی فەرمانی قەدیم
قەسیدە
من بە ئەمری تۆ، لەبۆ تەحقیقی فەرمانی قەدیم دامە بەر میزانی عەقڵ و عاقیبەت وا تێگەییم مەتڵەبێ دایر بووە ئیسمەن، وەلی ڕەسمەن نییە نوکتەیە مەخفی لە بنیایە وەکوو ئیکسیری سیم موختەسەر پیرانە سەر بەحسم لەگەڵ هێنایە پێش ئەو بە توندی من بە نەرمی، ئەو بە سەختی من سەلیم من وتم پیرانە جێگە و تەکیەگاهی ئەولیا حەیفە بۆ تۆ بێ بە جێگ...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0184
Kakey Felaḧ
101
کاروان
نوێ
کاروانی سەر ڕێگەی خەبات هەزاران ساڵە بێ وچان بێ سرەوتن، بێ پشودان ڕێگە ئەبڕێ تێ ئەپەڕێ هەنگاو ئەنێ بەرەو ئاوات بەرەو قۆناغی ئازادی بوژینی پڕ گەشەی شادی ئەو کاروانە بە ڕۆژ و شەو لەدو چاوی حەرامە خەو ڕێگا ون بوی شەوەزەنگە بەڵام گوێی لە دەنگی زەنگە لە تاریکی بۆ ڕووناکی ئەشێلێ کەند و کۆسپی ڕێ ناو جەرگی تاریکی ئەدڕێ بەرەو ئ...
6
FreeVerse
kpmc-train-0445
Narî
066
ی/فەرەنگی تۆ بە حەق بۆ نابی ڕازی
غەزەل
فەرەنگی تۆ بە حەق بۆ نابی ڕازی بە ئوجرەت گرتووە گا جووتی قازی بە زاتی حەق کە بێت و ڕۆژی نەورۆز بە کلکی خۆی نەکا، وەک توولە بازی بە زەربی چێو و شڵپەی شەق لە پاشت ئەبیستی شۆر و ئاهەنگی حیجازی!
2
مفاعیلن مفاعیلن فعولن
kpmc-train-1037
Ḧerîq
046
ە/لە قەیدی زەید و عەمرا نیم و دڵ پابەستەیی تۆیە
غەزەل
لە قەیدی زەید و عەمرا نیم و دڵ پابەستەیی تۆیە لە هەروەختێ ڕەها بێ پێ دەزانم ڕەستەیی تۆیە دەبێتە ئیفتیرا و بوختان ئەگەر نیسبەت وەغەیری دەم بە هاژەی زولفەکەت زانیم کە مارانگەستەیی تۆیە سەراسەر ڕەخنەیی چاوم نیشانەی تیری موژگانە لەلای خۆی چەشمەسار و سەبزەیی نەوڕەستەیی تۆیە حوبابی ئەشکی حەسرەت بۆتە فینجانی سەر و سینەم لەجێی...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0632
Salim
094
س/بە فەن ئەی موددەعی گەر بی بە ئیبلیس
غەزەل
بە فەن ئەی موددەعی! گەر بی بە ئیبلیس فەریبی دڵبەرم نادەی بە تەلبیس لە جەوری ماهی بێ میهرم هەموو شەو دەگا ئاهی شەرەربارم بە [بیرجیس] دڵم تا جەننەتی وەسڵت قوبووڵ کا دەبەم ناوت بە قەد تەهلیلی [ئیدریس] پەرێشانە لە ڕووتا کافری موو مەگەر شێواوە سوڵحی [ڕۆم] و [ئینگلیس] مورادم ڕووتە هەرجا وەسفی مەهـ کەم دەبێ دوو بێ نیشانەی تیر...
2
مفاعیلن مفاعیلن فعولن
kpmc-train-0670
Salim
133
ن/حەک بکەم دەفتەری سەعدی دەمی وەسف ئەر بە بەیان
غەزەل
حەک بکەم دەفتەری سەعدی دەمی وەسف ئەر بە بەیان بێمە سەر مەدحی دەهانت لە دەما بەندە زوبان بیمی بەدنامییە گەر نایەمە بەر تیری موژەت کە دڕا پەردەیی دڵ دەردەکەوێ ڕازی نیهان نۆشی حازر لە لەبا، نێشی لە موژگانی سیاهـ مەگەسی نەحلە بە سەنعەت بوتی زەنبوورمیان نەفعی کوا ناڵەیی بولبول لە چەمەن گاهی سەحەر لە تەرەف شیکوەیی ئەو گوێی گ...
4
فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن
kpmc-train-0270
Kurdî
066
ێ/چاوەکەم زانیوتە بۆچی خەو لە چاوم ناکەوێ
غەزەل
چاوەکەم! زانیوتە بۆچی خەو لە چاوم ناکەوێ؟ چونکە من پێشخزمەتم، پێشخزمەتان نانوون شەوێ ڕۆژ و شەو دایم لەبەر دیدەی خەیاڵم حازری سا چ فەرقێکی هەیە بۆ من ئیتر ئێرە و ئەوێ؟ بەس نییە لێرە دەوێرم جار بە جار باست بکەم نەمدەوێرا قەت لەبەر ئەغیار کە ناوت بەم لەوێ دڵ لە تاو زامی فیراقت دائیمەن زاری دەکا ڕۆژ بە ڕۆژ مەنعی دەکەم، باز...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0114
Kakey Felaḧ
007
سەرنجێک
غەزەل
ئەگەر مردوم لەبرسانا هەتا ماوم ڕیا ناکەم، لەڕێی چەوتی ڕیاوە نان و ئاوی خۆم پەیا ناکەم ژیانم خۆش ئەوێ، خۆشتر لەبەر دڵ عیزەتی نەفسە هەتا مێشک بڕشتی هۆش و فامی بێ، خەتا ناکەم کە ئەنجامی یەک بستە گۆڕی تەنگ و تاریک بێ لە ڕاستی ڕاستە ڕێ دوو چاوی تیژم نابینا ناکەم ئەبێ زادێ بخۆم زادەی بەروبوی ڕەنجی شانم بێ بەگوێرەی خۆم ئەخۆم ...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0914
Ḧacî Qadir
006
ا/تا لە مەکتەب ئەو مەهەم دێ مەشقی ئەلف و بێ دەکا
غەزەل
تا لە مەکتەب ئەو مەهەم دێ مەشقی ئەلف و بێ دەکا چاوەکەم بوویتە دوێت و گریە سورخی تێ دەکا لێی مەپرسە مەسئەلەی نوقتەی دەم و موویی کەمەر مووشکافە، بووعەلی باسی پەری و جین چێ دەکا ئەم هەموو دنیایە خاسسی حوکمی دوو دێوانەیە من لە شارم غایەتی مەجنوون هەوای لادێ دەکا قەسری عومرم داتەپی داری لە سەر بەردی نەما بانیی توولی ئەمەل ئ...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0715
Salim
180
ی/ئەسیرم باز لە داوی قەیدی توڕڕەی موشکبۆ موویی
غەزەل
ئەسیرم باز لە داوی قەیدی توڕڕەی موشکبۆ موویی ++ گوڵئەندامێ سەمەن بوویێ مەلەک ڕوویێ فریشتەخوو ++ غەریب تاقە بە مەحبووبی تەماشای خاڵی لای لێوی ++ بڵێم: گەر وەک گوڵ و ماهە بە نەفحە و ڕوو، خەتا و سەهوە ++ لە تۆی پیراهەنی دەرکەوت کە پوستانی وتم: ئەی دڵ ++ بە عیشوەی چاوی مەخمووری وەها پەیوەستەیە ئەبرۆی ++ بە «سالم» شەوکەتە ز...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0338
Nali
0074
ی/بنواڕە نەوبەهار و فوتووحاتی گوڵشەنی
غەزەل
بنواڕە نەوبەهار و فوتووحاتی گوڵشەنی گوڵ زاری کردەوە، لە دەمی، غونچە پێکەنی لەم پارچەڵۆکە هەورە بە قەد ڕووی هەموو زەمین بەم ڕایەڵە قەدیفەیی سەوزی عەجەب تەنی بورجی درەختی سەوز و بولەندی وەک ئاسمان پێوە شگۆفە هەروەکوو نەجمن بە ڕۆشنی بەزمی هوزارە، قەل فڕی ئەغیارە، دەوری گوڵ سۆفی! بڕۆ، مەبە بە دڕک، تۆ لە ئێمە نی... هەر دارە...
8
مفعولُ فاعلاتُ مفاعیلُ فاعلن
kpmc-train-0075
Hêmin
044
تاریک و ڕوون/ئارەزووی فڕین
چوارپارە
ژین بە یەخسیری و دیلی بێ کەڵکە بۆیە لەمێژە لە ژینم تێرم گوزەران بۆ من لەناو ئەم خەڵکە سەختە، ناخۆشە، چۆنی ڕابوێرم *** هێزم لێ بڕا تاکەی دەربەرم لەناو مەینەت و دەردی سەرزەمین ئەوە بەینێکە کەوتۆتە سەرم بیری ئازادی و ئارەزووی فڕین *** بەڵام داخەکەم نیمە باڵ و پەڕ کە بفڕم، بڕۆم خۆم بدەم نەجات بچمە شوێنێکی لێی نەبێ بەدفەڕ ل...
5
10Syllabic
kpmc-train-0860
Wefayî
075
ی/بە یادی زولفتە ئارامی ڕۆح و ڕاحەتی جانی
غەزەل
بە یادی زولفتە ئارامی ڕۆح و ڕاحەتی جانی عەجەب عاشق وەها جەمعە لەگەڵ عەینی پەرێشانی لە باتی بمکوژێ دەمخاتە داوی زولفی شێواوی لەباتی بێ کە ئازادم بکا دەمکاتە زیندانی بە سەر نەیدا مەگەر زنجیرە، یا زوننارە، یا مارە لە نەخلی قامەتت ئاڵاوە یاخۆ زولفی ڕێحانی بە شیرینی کە جان بەخشی، بە مەحبووبی کە دڵکێشی ئەتۆ هەر ئابی حەیوانی،...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن