id
string
poet
string
poem_number
string
title
string
form
string
poem
string
label
int64
label_name
string
kpmc-train-0083
Hêmin
056
تاریک و ڕوون/ئەمەگی گوڵان
مەسنەوی
هاتە دەر مانگی یەکەمی بەهار مێلاقە سوورە لە لێوی جۆبار هەروا کەمێک دوور وەنەوشێک بوو شین وەنەوشێکی چۆن؟ ملکەچ و سەرشین بە وەنەوشەی گوت مێلاقە جارێک لە مێژە هەمە لە تۆ پرسیارێک ئەتۆ کە پەلکت وا سوور و گەشە دەروونت بۆچی خەڵووزی ڕەشە؟ چت لەوەی داوە دەس هەڵگرە لێم ڕازی دەروونم بۆ بە تۆ بڵێم سوێندت بۆ دەخۆم هەتا بمێنم ئەو ڕ...
5
10Syllabic
kpmc-train-0513
Qaniʕ
042
چوارباخی پێنجوێن/ل/ئەی دولبەری ئافاق نە تەنیا من و بولبول
غەزەل
ئەی دولبەری ئافاق نە تەنیا من و بولبول شەیداکەری دەوران، چ هوشیار و چ غافل سەودا زەدە و شێت و پەرێشانی فیراقین ئەم عالەمی ئیمکانە، چ مەجنوون و چ عاقل چاوت کە لە هەر لەحزە دوو سەد نەرگسی پەس کرد وێرانی ئەکا موڵکی خیرەد، بابی تەوەککول ئەی مەنزەری ئەنواری حەقیقەت بە نەزاکەت شاگردە لە سەر سیحری برۆت، مورشیدی بابل پێکراوە ب...
3
مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
kpmc-train-0291
Nali
0011
ا/پێم دەڵێن مەحبووبە خێل و قیچە
غەزەل
پێم دەڵێن: مەحبووبە خێل و قیچە، مەیلی شەڕ دەکا خێل و قیچە، یا ترازووی نازی نەختی سەر دەکا؟! خێل و قیچە، یا بە غەمزە بۆ نیشانەی دڵ بە چاو مەیلی ڕاست هاوێتنی موژگانی دڵ پەی‏کەر دەکا؟! چاوی هەم‏ڕەنگی گوڵی، مەستی شەو و ڕۆژن مەدام یەک لە نەشگوفتەی بەنەفشە، یەک لە نەیلۆفەڕ دەکا عەکسی چاوی تۆ لە چاویدا بە خواری تێدەگەی کەچ‏نە...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0352
Nali
0090
ێ/یار دڵی خوێنین و چاوی پڕ لە گریانی دەوێ
غەزەل
یار دڵی خوێنین و چاوی پڕ لە گریانی دەوێ ئارێ ئارێ گوڵ لە باغان ئاوی بارانی دەوێ هەرکەسێ ڕووی تۆ دەبینێ، خۆی بە قوربانت دەکا چونکە ئەبرۆی تۆ هیلالی عیدە، قوربانی دەوێ ئاو لە چاوانم بە خوڕ دێ، ئاگری دڵ ناکوژێتەوە وەک جەهەننەم ئەم تەنوورە ئاوی تۆفانی دەوێ عەشق سوڵتانێکە هەر گا ڕوو لە وێرانێ بکات ئاهی سەرد و، ئەشکی گەرم و،...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0610
Salim
072
ر/جانم فیدایی سروەکەت ئەی بادەکەی سەحەر
قەسیدە
جانم فیدایی سروەکەت ئەی بادەکەی سەحەر ئەی پەیکی موستەعید لە هەموو ڕاهی پڕ خەتەر ئەی میروەحەی جەماڵی مەهاسای دڵبەران وەی شانەزەن بە کاکۆڵی تورکانی سیمبەر جاڕووکەشی مەنازیلی جانان لە خەڵوەتا فەڕڕاشی فەڕشی سەبزە،بەهاران، لە دەشت و دەر ماڵش دەدەی بە دەم لە دەمی خوابی سوبحدەم هەم زوڵفی قیرگوونە و هەم چیهرەیی قەمەر باری لە س...
8
مفعولُ فاعلاتُ مفاعیلُ فاعلن
kpmc-train-0920
Ḧacî Qadir
013
ت/جەبەڕووتی کە شکا دڵ لە حوزووری مەلەکووت
غەزەل
جەبەڕووتی کە شکا دڵ لە حوزووری مەلەکووت هاتە ئەم عالەمی ناسووتە غەریبێکی نەسووت ناهەقە شەکوە لە بێعەهدی و بێپەروایی کەی وەفایێکی ئەدا کردووە؟ سەد دەفعە زمووت بە گوڵ و لالە بەهاری ڕوخی ڕازاوەتەوە غایەتی کوێری وەرە هێچ نەبێ سەیری کە بە لووت وەکوو دەریایە نەسیمی سەحەری سەبزەیی گوڵ پێکەوە مەوج و حوبابی دەهەژا و دەبزووت ئەش...
4
فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن
kpmc-train-0465
Narî
087
ە/قەومینە وەرن لازمە ئەوڕۆ کە عەیانە
غەزەل
قەومینە وەرن، لازمە ئەوڕۆ کە عەیانە دیققەت لە ئەساسی هونەری ئەهلی زەمانە هەر نوکتە لە بۆ ئێوە، کەوا بێتە بەیانۆ شەرحێکی لەتیفە، بە پڕ و پووچی مەزانە ئەسنافی بەنی نەوعی بەشەر سەیری لە هەر لا ئاساری زەکا و عەمەل و عیلمی بەیانە سینفێکی بە تەییارەوە مەربووتە خەیاڵی دایم لە هەوار و لە فەلەک کەسبی گەڕانە! سینفێکی بە تەل مایل...
3
مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
kpmc-train-0788
Salim
253
ە/وجوودم ڕاستە خۆی سووتا وەلێ ئەکسەر خەتای یارە
غەزەل
وجوودم ڕاستە خۆی سووتا وەلێ ئەکسەر خەتای یارە لە ئەسڵا قەلبی من گۆگردە شوعلەی ڕوویی ئەو نارە بە مەجنوونی لە سیدقا گەر منیش لەیلاپەرستی کەم سەگی دەرگاهی یارە موونیسم گەر نەنگە وەر عارە حیسابی من لەگەڵ تالیع نەما گەر سەعدە وەر شوومە لە هەر لا ڕوویی دڵدارە لەوێدا بەختی من یارە لە غەم ئیتر بە سەختی حەببەیێ تەعدا قوبووڵ ناک...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0108
Kakey Felaḧ
001
بەندیخانە لە جەژنا
غەزەل
شوێنە سەیرانگای بەهارم ئێستە بەندیخانەیە خواردنم نان و پیازە و بەرگەکەم هی کانەیە شەربەت و خۆشاوی جەژنم چایە یان ئاوی پەتی چێشتە خۆشەی بەربەیانم نیسکی دانە دانەیە پێ لەناو زنجیر و کۆتا دەست و دەم گیرۆدەیە دڵ لە گۆشەی مەینەتیدا عابید و دێوانەیە
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0947
Ḧacî Qadir
049
وەرە سەیری بزانە لاوی کۆیی
مەسنەوی
وەرە سەیری بزانە لاوی کۆیی مەهە دانیشتووە یا سەروە ڕۆیی هەیاسە و پەستەکی لای نێوە شانی کەوای شیرداخ و فێس و جامەدانی بە یەغمای داوە خەرقەی شێخی هیندی ڕەدا و تەیلەسانی [نەقشبەندی] کە بیستی سەیدی دڵ لەم دەورە باوە لە پەنجا جێوە شەستی زولفی ناوە دڵی ویستم دوو چاوی، دانی خۆشە دڵم نایە دڵی بشکێ، نەخۆشە گرینم وەک شەوی پایز ب...
2
مفاعیلن مفاعیلن فعولن
kpmc-train-0604
Salim
066
ذ/بە تەقدیمی وەفا ناردی نیگاری سیمبەر کاغەز
غەزەل
بە تەقدیمی وەفا ناردی نیگاری سیمبەر کاغەز بەریدی خۆشخەبەر هێنای وەکوو بادی سەحەر کاغەز خیتابی غائیبانە عادەتی داوم بە تەنهایی ڕەفیقە بۆ دڵی خوێنینی من گاهی سەفەر کاغەز مەگەر موژگان ئیشارەی کرد بە کاتب، نوکتەسەنجی کا؟ لە زەخمی خوونچکانی دڵ وەکوو من باخەبەر کاغەز شەکەرئەفشانیی شیرین زوبان مایەی حەلاوەت بوو دەهان شیرین دە...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0490
Qaniʕ
018
ئاشنا وەرە با ئاشنا بین
مەسنەوی
ئاشنا، وەرە! با ئاشنا بین لە ئاشنا چاکتر، هەر وەک برا بین نەت بیستووە: «برا لە پشت برا بێ مەگەر موقەدەر، لە لای خوا بێ» کۆمەڵی ڕێوی شێر ئەشکێنن پۆلی چۆلەکە، باز ئەڕفێنن تەنها پەنجەیەک هیچی پێ ناکرێ کە کردت بە پێنج کێ بەرگەی ئەگرێ مشتەکۆڵ ئەبێ و ناو دەم ئەشکێنێ ڕەگی بناگوێی دوژمن ئەپسێنێ ئێستەش من و تۆ، با وەک برا بین و...
5
10Syllabic
kpmc-train-0672
Salim
135
ن/لێم گەڕێن با گریە کەم دیدەم بە دیدەی خوونفشان
قەسیدە
لێم گەڕێن با گریە کەم دیدەم بە دیدەی خوونفشان نایەڵێ یەکدەم بە ڕاحەت ڕابوێرم ئاسمان چونکە سیوەیلی قەدیمن حەق لەپاش عەهدی [سەلیم] دایە دەس [مەحموود]ی حاتەم دڵ چراغی دوودەمان شەمعی دەسگاهی ملووکانەی گەیانە مەرکەزێ بەرقی قەندیلی فرووزانی دەچوو بۆ کەهکەشان وەهـ چ خوڕڕەم دەوڵەتێکە با بە شەرتێ توولی بی دەستی حەق بەم نەوعە ڕۆ...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0238
Kurdî
033
م/کێ دەڵێ دڵبەر بەخیلن ئەمڕۆ وەڵڵا دڵبەرم
غەزەل
کێ دەڵێ دڵبەر بەخیلن؟ ئەمڕۆ وەڵڵا دڵبەرم بەردی ژێر پێی خۆشی حەتتا هەر دەهاوێ بۆ سەرم ئەو، سەگی سەد ساڵ جەفاکێشی لە هیچێ دەردەکا وای بە حاڵی من، کە سێسەد پایە ناماقووڵ ترم ئیلتماسی کوژتنم لێ کرد، کوتی نازانی تۆ من چەپەڵ ناکەم لە خوێنی هەر سەگێدا خەنجەرم پێم وت ئاخر تۆ دڵی من کوێ دەبەی؟ توند بوو وتی های بە تۆچی؟ ماڵمە خو...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-1012
Ḧerîq
020
م/لە ئەم عیدە بەعیدم من لە دیداری ڕەفیقانم
غەزەل
لە ئەم عیدە بەعیدم من لە دیداری ڕەفیقانم خودا سا تۆ قەریبم کەی لە خوانی وەسڵی یارانم لەلایێ عیشرەت و شادی، لەلایێ گەردن ئازادی ئەمن کەوتوومە نێو داوی حەریقی ناری هیجرانم سەرم قوربانت ئەی ساقی کە تۆ سادەی، وەرە، سا، دەی فیداتم دەستوبردێ کە ئەجەل نەک بێ بە میوانم دڵم کەوتۆتە زوڵمات و دەڵێ پێم خۆشە تاریکی بە تارێکی سەری ز...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0099
Hêmin
074
تاریک و ڕوون/پەری شێعر
مەسنەوی
ئەی کچی جوان! کچی لەبار! ئەی کچی زانا و خوێندەوار! ئەی گوڵاڵەی نواڵی کوێستان! مایەی شانازی کوردستان! تیشکی هیوای دواڕۆژی ڕوون! ساڕێژکەری زامی دەروون! گەلاوێژی بەشۆقی گەش! ڕووناک کەرەوەی شەوی ڕەش! بەهاری خێر و بێر و هات! گزنگی بەیانی ئاوات! شێعرت دەوێ لە منی پیر لە منی پیری گۆشەگیر لە شاعیری زمان بڕاو لە شاعیری دەفتەر د...
9
8Syllabic
kpmc-train-0959
Ḧacî Qadir
064
ی/مەهـ و میهری بە غارەت دا بە شوعلەی شەمعی ڕوخساری
غەزەل
مەهـ و میهری بە غارەت دا بە شوعلەی شەمعی ڕوخساری گوڵستانیش بە یەغما چوو لە تەنگیی خونچەیی زاری لە نەشئەی دیدەیی مەستی هەموو مەیخانە وێرانن هەموو کەس بەستەزوننارە لە سەودای زولفی تاتاری ڕەوان پەروانەیی نارە، منیش وەک چاوی بیمارم زەمانم وەک شەوی تارە، دڵا وەک خونچە خوونخواری دڵ و جان و ڕەوان و تەن وەکوو ئیمان و دینی من ف...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0831
Wefayî
041
م/درێغا بای خەزان دایە بەهاری شۆخ و ڕەعناکەم
قەسیدە
درێغا بای خەزان دایە بەهاری شۆخ و ڕەعناکەم لە ئیزهاری عەمەل کەوت ئافتابی عالەم ئاراکەم وەرەق ڕێزان،خەزان کەوتە ڕەزان،وەزعی چەمەن گۆڕا بەسەرچوو فەسڵی گوڵگەشت و تەماشای باغ و سەحراکەم خەزان هات و چەمەن چۆڵ بوو لە نەغمەی بولبول و قومری درێغا! حەسرەتا! بۆ گوڵعیزارە سەروباڵاکەم لە گریان ئاسمان دامانی سوور بوو شینی گێڕاوە مە...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0823
Wefayî
031
غ/شەو لە خەودا من چرا بووم دڵ چرا بوو جان چراغ
غەزەل
شەو لە خەودا من چرا بووم دڵ چرا بوو جان چراغ ئەی لەبەر عەیشی شەوی دی جان چرا جانان چراغ گەهـ فریشتە، گەهـ پەری، گەهـ حۆری عین گاهێ مەلەک گەهـ قەمەر، گەهـ موشتەری، گەهـ ڕۆژ، گەهێ ڕەخشان چراغ ڕەنگ بە ڕەنگ زولفی درەوشان دەم بەدەم ڕووی خۆی نواند چل‏چرا یا شەو چرا بوو؟ یا بە سەد ڕەنگان چراغ؟ ڕووی لە تاتا زولفی دەرخست هاتە س...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0100
Hêmin
075
تاریک و ڕوون/ئاواتی بەرز
قەسیدە
لاگری سوڵحە تەواوی ڕەنجبەری وشیاری کورد چاوەنۆڕی دەرفەتێکە خەڵکی لادێ و شاری کورد کوندی شوومی شەڕ لە زەندۆڵان خزی بە دزی و فزی کۆتری سوڵح و ئاشتی نیشتووە لەسەر دیواری کورد دەستی دا دەستی برای و هاتە ناو کۆڕی خەبات کیژی نەشمیل و لەبار و شۆخ و گوێ بەگواری کورد کورد گوتوویە سوار هەتاکوو نەگلێ قەت نابێ بەسوار ئێستە چابوک س...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0899
Wefayî
118
ە/غەمزەدەی خۆتم نیشانەی تیری موژگانم مەکە
غەزەل
غەمزەدەی خۆتم نیشانەی تیری موژگانم مەکە عاشقی ڕووتم، عەزیزم، تیرەبارانم مەکە بەس دڵم بشکێنە بەو ئەبرۆیە بۆ ماچی دەمت مەمدە بەر تیغ و لەسەر هیچێ لە گریانم مەکە چیم لە ئەبرۆ داوە من پابەندی زولفم لێم گەڕێ کافری عیشقم، بە قیبلەی خۆت موسوڵمانم مەکە عاشقی خەندێکی تۆم با بەس بە ئاهـ و ناڵە بم بولبولم پەروانە نیم و حەز بە سوو...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0367
Nali
0105
ە/خاڵی بەینی چاو و ئەبرۆت ئینتیخابی کاتیبە
غەزەل
خاڵی بەینی چاو و ئەبرۆت ئینتیخابی کاتیبە یەعنی نوقتەی فەرقی ئیبنوموقلە ویبنوحاجیبە عەیب و لەعبی خەڵقی کرد تا یاری خستە داوی خۆی خەسمەکەی من کەلبی ئاهوو گیرە، خیرسی لاعیبە لەشکری خەتتی شکستە و، تیپی زوڵفی تار و مار پادشاهی حوسنی عالەم گیری هێشتا غالیبە حازری ئەمر و خیتابە دڵ، ئەگەرچی مەنهییە! ڕاجیعی تۆیە زەمیری من، ئەگە...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0664
Salim
127
ن/ئەی قیبلەیی مورادم داخۆ بە ڕۆزگاران
غەزەل
ئەی قیبلەیی مورادم، داخۆ بە ڕۆزگاران پرسیوتە قەت لە هیچ کەس حاڵی غەریبی تاران بەو سوێندەکەی کە خواردت من هەر ئەوەم کە دیومت حاشا بکەم فەرامۆش میساق و عەهدی جاران تا نەقشی خاترم بێ خوڕڕەم بەهاری حوسنت دەتکێ لە هەوری چاوم پەیوەستە تاوی باران شەو تا سەحەر لە هیجرت بۆ من حەرامە خۆ خەو هەر دێ سەدایی گریەم وەک ڕەعدی نەوبەهار...
14
مفعولُ فاعلاتن مفعولُ فاعلاتن
kpmc-train-0356
Nali
0094
ە/ئەڵڵاهـ ئەڵڵاهـ کە چ عەقڵ و چ کەماڵێکی هەیە
غەزەل
ئەڵڵاهـ... ئەڵڵاهـ... کە چ عەقڵ و چ کەماڵێکی هەیە! لەگەڵ ئەو عەقڵ و کەماڵە چ جەماڵێکی هەیە! دڵڕفێنێکە لە بۆ مەدحی، سەراپایی ئەوێ واجبە مەدحی بکا هەرچی کە ماڵێکی هەیە ئەهلی ئەم شارە هەموو نۆکەر و ئەتباعی ئەون یووسفی میسرە، عەجەب جاهـ و جەلالێکی هەیە! گەر خەیاڵی دەهەنی بێنمە نێو ئەم غەزەلە، دێن دەڵێن ئەم غەزەلە وردە خەیا...
4
فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن
kpmc-train-0252
Kurdî
048
ۆ/دەروون زامدار و دڵ غەمگینە بێ تۆ
غەزەل
دەروون زامدار و دڵ غەمگینە بێ تۆ سەرم گێژ و تەنم بێ تینە بێ تۆ خەوم بێ هۆشییە، بەرگم پەڵاسە خۆراکم خوێنە، شادیم شینە بێ تۆ لە چاو ئەشک و لە دڵ ئاهم کە دەردێ دەڵێی تۆفانی با و بارانە بێ تۆ جێگام سەحرایە، وەحشیم یار و هاودەم دڕک فەڕش و کوچک باڵینە بێ تۆ لە ئەشک و ئاهی تار ئاوێنەیی دڵ جەماڵی زەرد و ڕەش ڕەنگینە بێ تۆ سەرم ...
2
مفاعیلن مفاعیلن فعولن
kpmc-train-0121
Kakey Felaḧ
015
سۆزی خۆشەویستی
چوارپارە
ماسی بەبێ ئاو ژیانی نییە کەس بێ هەناسە جوڵانی نییە لەسایەی سۆزی خۆشەویستیا دڵ ئەبێ بژی، تاوانی نییە *** ئەو دڵەی کە ئەم سۆزەی نەماوە وەکوو گوڵێکی سیس و ژاکاوە بەڵام ئەو دڵەی سەرمەستی عەشقە نەوبەهارێکی تەڕ و پاراوە
5
10Syllabic
kpmc-train-0527
Qaniʕ
056
چوارباخی پێنجوێن/م/خەتای بەختە کە من دێوانە کارم
غەزەل
خەتای بەختە کە من دێوانە کارم ئەگەرنا، بەش بە هاڵم هۆشیارم بە قوربانت نەبم، ئەی چەرخی سەر شێت دە بۆ یاوەر نەبووی جارێ بە کارم؟ ئەگەر مورغم پەڕ و باڵم لە کوێیە؟ ئەگەر وەحشیم لە کوێیە میرغوزارم؟ ئەگەر بەردم چلۆن هەر شەو لە لایێ؟ ئەگەر دارم لە کوێیە بەرگ و بارم؟ ئەگەر ئینسانم ئەی چەرخی جگەرسۆز ئیتر ڕەحمت ببێ بۆ حاڵی زارم!...
2
مفاعیلن مفاعیلن فعولن
kpmc-train-0738
Salim
203
ێ/بێم ڕەقەم کەم گەر لە شەرحی غەم کەمێ
غەزەل
بێم ڕەقەم کەم گەر لە شەرحی غەم کەمێ ماتەمێ دەگرێ دەروونی عالەمێ بێتە یادم هەر سەحەرگەهـ ڕوویی تۆ دێ بەسەر ڕووما لەهەر چاوم یەمێ چاوی من مەخفی دەڕێژێ ئەشکی خوێن نەک بزانێ دەردی دڵ نامەحرەمێ تا بە کەی لەم کارە کۆتاهی دەکەی؟ ئەی تەبیبی دەردی کاری مەرهەمێ بەندی دێوی میحنەتە کاووسی دڵ سا لە وەسڵت بۆ نەجاتی ڕۆستەمێ بۆ منی پڕ...
7
فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0614
Salim
076
ر/دەکا یادت بە پەنهان بۆ دڵم هەردەم جەفا زاهیر
غەزەل
دەکا یادت بەپەنهان بۆ دڵم هەردەم، جەفا زاهیر لە هەر گامێ بە سەیلی میحنەتت بۆ من قەزا زاهیر لەبەر یادی فیراقت هەڵگڕا ئەمشەو چرای عومرم نییە پابەندەگی تا سوبحدەم وەسفی فەنا زاهیر مەپۆشە پەنجەیی نازک نیگارت با نومایان بێ لە ئەشکی ئاڵی گریەی چاوی من، ڕەنگی حەنا زاهیر نییە بۆ شاهیدی مەی کەس، قەراری پەردەیی عیسمەت لە چاوی مە...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0707
Salim
172
ک/لەیلا وەشانی موڵکی عەرەب جوملە یەک بە یەک
غەزەل
لەیلی وەشانی موڵکی عەرەب جوملە یەک بە یەک ++ تەنها زەمین لە عاریزی تۆ پەرتەوی نەدی ++ چینی لە ڕوویی مەعنییی ئەوسافی حوسنی تۆ ++ ڕۆژی ئەزەل لە جایی پودەر گەر پوسەر دەبوو ++ هەم شەمعی شەرعی تۆیە دەکا مەنعی گومڕەهی ++ جانهای پاک، سوجدەکونان دێنە دەرگەهت ++ کافر لە مەنعی «سالم» ئەگەر دەم بدا چ غەم؟ ++
8
مفعولُ فاعلاتُ مفاعیلُ فاعلن
kpmc-train-0613
Salim
075
ر/دڵ لە میحنەت کەیلە ڕێم کەن با لە غەم دەرچم لە شار
پێنج خشتەکی
دڵ لە میحنەت کەیلە ڕێم کەن با لە غەم دەرچم لە شار ئەمڕۆ ڕۆژێکە لە جەمعی مەردومان بگرم کەنار دەستەئەژنۆ دانیشم بۆ حاڵی خۆم بگریم بە زار ++ ++ ئەی ڕەفێقان بێن بە مەردی چاری ئەم بێچارە کەن غەرقی لوججەی ژەرفی دەردم لەو دەمە سەر تا بەدەن نەونیهالی شادومانیم بۆ نەبێ سا ڕیشەکەن ++ ++ ئەم جیهانە خولدە بۆ مەردوم وەلی بۆ من سەقە...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0372
Nali
0110
ە/سوروشکی من کە لێڵاوە غوباری کۆهـ و هاموونە
غەزەل
سوروشکی من کە لێڵاوە، غوباری کۆهـ و هاموونە وەرە سەرچاوەکەم بنواڕە، وەک ئاوێنە، چەند ڕوونە! مونەججیم کەرگەس و لاشەی لەلا شەیئێکە، نەیزانی کە ئەم ئەفلاکە چەند لاکە، کە ئەم گەردوونە چەند دوونە لە دەورانی تەبیعەتدا لەگەڵ «سەوری» فەلەک جووتە لە ملیا چەمبەری دەوران و تەوقی چەرخی گەردوونە لەسایەی شەخسێکی هیممەت بڵند، ئاسوودە...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0906
Wefayî
128
ە/ڕۆحم بە فیدات ئەی گوڵی گوڵزاری مەدینە
غەزەل
ڕۆحم بە فیدات ئەی گوڵی گوڵزاری مەدینە لوتفت هەبێ ڕوو وا بکە مەقسوودی مە، دینە بەو جێگە بوویتە شەرەف و قورب و مەقامت لوتفت ببێ بمبەخشە وەرە جورمێ مەبینە دەرمان مەکە، هاتوومە حەکیمی هەموو دەردان! دەرمان بکە جەرگم کە هەموو کۆنەبرینە عومرێکە دەناڵم بە ئومێدی گوڵی زارت جارێکی بفەرموو کە چ هاوارە؟ چ شینە؟ فەڕزەن هەموو دونیا ...
3
مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
kpmc-train-0821
Wefayî
028
ر/بادی نەورۆزی ئەوا هات گوڵوەشان و عەتربار
غەزەل
بادی نەورۆزی ئەوا هات، گوڵوەشان و عەتربار وەک شەمیمی ڕوویی دڵبەر، وەک نەسیمی زولفی یار گوڵ قەرارێکی بە بولبول دابوو دیسان بێتە باغ زۆر نەچوو، بای وەعدە بۆی هێنا نەویدی نەوبەهار وەک شەهیدی زولف و ڕووی دڵبەر لەسەر یەک کەوتوون تا قیامەت مات و بێدەنگ و خەمۆشن لالەزار بۆی وەنەوشە و سونبوڵە سەحرا سەراسەر تۆ دەڵێی بای سەبا عە...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0705
Salim
170
و/هەموو ئەشعاری دۆشینم لە وەسفی لێوی نۆشین بوو
غەزەل
هەموو ئەشعاری دووشینم لە وەسفی لێوی نووشین بوو دەچەسپا لەب بەسەر یەکدا حەکایەت بەس کە شیرین بوو گرانموهری دەهانی تۆ بڕی بەندی تەرازووی دڵ دەڵێن: یەک نوقتە وەزنی هیچە بۆچ ئەم نوقتە سەنگین بوو؟ مەڵێن مەجنوون شکا شانی لە بووسینی سەگی لەیلا لەلای ئاشق خیلافی عاقڵی ئەو هەتکە تەمکین بوو عوبووری دڵ بە چینی زوڵفتا بۆ ماچی ڕوخس...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0869
Wefayî
085
ێ/زەدەی ڕووتم، بە چاوی تۆ، شیفام بێلێوەکەت نابێ
غەزەل
زەدەی ڕووتم، بە چاوی تۆ، شیفام بێلێوەکەت نابێ بە حەققی ئابڕووی پیری موغان ساقی مەیی نابێ! ئەتۆش ئەی تارزەن سادەی سروودێکی بە نەغمەی نەی بڵا تەی بێ غەم و نۆبەی سرووری جامی مینابێ ئەتۆش دەم دەم بە نەغمەی نەی ئەتۆش خۆش خۆش بە جورعەی مەی کزەی بایێکی ڕۆحانی، نەشەی جامێکی یار بابێ بەقوربانی سەداتم ها بڵێ موتریب وەرە ساقی نەی...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0888
Wefayî
107
ە/تۆ سەری زولفی بڵاوت زولفی خاوت بامەدە
غەزەل
تۆ سەری زولفی بڵاوت زولفی خاوت بامەدە جێی دڵی سەودایییە، چی دی دڵم جەزیا مەدە من کە بێت ناژیم وەرە ڕوحمت هەبێ نەشکێ دڵم با بینای کەعبە نەڕووخێ، چاوەکەم لێم لا مەدە عاشقی زولفم بە ڕۆح و دڵ ئەمن جۆیایی تۆم خێری خۆتە دەست لە سینەی مەردی خۆش سەودا مەدە هەر دەمەی من خاڵی گۆشەی لێوی تەعلیمی دەدام عەیش و نۆش و کونجی تەنهایی ب...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0437
Narî
058
ۆ/شەشدەری لێ بەستووم وەک جەردەیی یوونان درۆ
غەزەل
شەشدەری لێ بەستووم وەک جەردەیی یوونان درۆ تا نەگا دەستم بە ڕۆمی عەفوی بێ پایانی تۆ ڕووسی بێ شەرتی کە وا گرتوویە موڵکی دڵ نەما بۆ لەبی سالاری ئەفکارم مەجالی گفتوگۆ کەی دەبێ عاجز لە سەقری خەسرەوی ساحیب شکار گەر خیلافێ ڕوو بدا جارێ لە بازی دەستەمۆ نوکتەیی باریک و مەعلوومە لە بازیگاهی شا باعیسی ماتی و زەبوونی باز و توغیانی...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0929
Ḧacî Qadir
024
س/وشکە سۆفی بڵێ بە شێخی تەرەس
غەزەل
وشکە سۆفی بڵێ بە شێخی تەرەس با بە سەرما نەیێ میسالی هەرەس! عەجەبا شاعیری نەناسیوە شێر و عەنقا دەکاتە موور و مەگەس کەر نەبی! کام پیاوی پێ خەڵەتا، بەنگرێدان و تابڕین و نەفەس فەرقی ناکەس لەگەڵ سەگان ناکەم ها بە عەکسی بخوێنەوە نا کەس حەز دەکەی تێ بگەی لە بێدینی ببە دەروێشی شێخەکان بە هەوەس هەر زەمانێ کە گوێت زرینگاوە پێت د...
10
فعلاتن مفاعلن فعلن
kpmc-train-0248
Kurdî
043
و/لاڵ بم ئەگەر شەبیهی ڕوخی کەم بە ماهی نەو
غەزەل
لاڵ بم ئەگەر شەبیهی ڕوخی کەم بە ماهی نەو یا دڵ بدەم بە میهری نیگارێ بە غەیری ئەو تەسخیری ڕۆم و غارەتی ئێران دەکا ئەگەر کاکۆڵی زەنگباری بە هێرش بخا جڵەو شادم، کە بەڵکوو بێتە خەوم یار و بەختەکەم بەدبەختی نایەڵێ کە دوو چاوم بچێتە خەو حاسڵ بە غەیری دەرد و جەفا و ئەلەم نییە ڕۆژێ کە بێن زەراعەتی عومرم بکەن درەو ئەمن و جەفا، ...
8
مفعولُ فاعلاتُ مفاعیلُ فاعلن
kpmc-train-0954
Ḧacî Qadir
058
ی/تا سالیکی مەسالیکی موڵکی قەناعەتی
غەزەل
تا سالیکی مەسالیکی موڵکی قەناعەتی باکت نەبێ لە ڕێگر و ئەهلی شەقاوەتی سۆفی عیبادەتی هەموو بۆ مەکر و ڕیوەیە گەر شێری نەڕ بە گوێ بگرێ، پەشمە تاعەتی ئیخلاسە ئەسڵی مەقسەد و خۆڕا شەقی دەبێ وا تێ دەگا بە سەرمەقولاتە سەعادەتی بێ مەعریفەت مەبە لە تەریقی حەقیقەتا سەرمەنزیلی شەریعەتە جێگەی سەلامەتی ناگەن بە حیز و ڕێگری ئێمە لە مو...
8
مفعولُ فاعلاتُ مفاعیلُ فاعلن
kpmc-train-0575
Salim
035
ا/چاوەکەت وەختێ بە ئیما مەیلی جامی مەی دەکا
غەزەل
چاوەکەت وەختێ بە ئیما مەیلی جامی مەی دەکا هەرچی مەی دەیکا لەگەڵ ئەو، ئەو لەگەڵ ئێمەی دەکا نەی لە ناڵینا چ گوستاخانە بۆ ئەربابی سەمع باسی ئەییامی گوزەشتەی کەیقوباد و کەی دەکا تا سوپاهی خوسرەوی عیشقت ئیحاتەی جانی دا بۆ شەڕ و شۆری موسیبەت دڵ لە موڵکی ڕەی دەکا کاروان ئەر سستڕەو بێ تا دەگاتە کۆیی لەیل شەوقی بێ پایانی دڵ، ئو...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0452
Narî
073
ێ/تالیب کە هەموو وەختێ خەریداری غەزەل بێ
غەزەل
تالیب کە هەموو وەختێ خەریداری غەزەل بێ زۆر زەحمەتە مەیلی کە لەسەر عیلم و عەمەل بێ تالیب ئەوەیە تالیبی دیوانی خودا بێ عالم ئەوەیە غەرقی خەیاڵاتی ئەزەل بێ فرزەندی مەلا: ڕۆڵە ئەبێ سەرفی حەیاتی بۆ دیققەتی بەیزاوی و تەفسیری جومەل بێ بێ جیلوەیە تەسبیحی کەفی جەزبەیی سۆفی تا فیکری مەی و دەنگی نەی و سازی ئەمەل بێ گەر شوربی دەوا...
3
مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
kpmc-train-0799
Wefayî
004
ا/تابی سەری کوڵمت بوو کەوا زولفی بە با دا
غەزەل
تابی سەری کوڵمت بوو کەوا زولفی بە با دا یا ڕۆژی ویسالت شەوی هیجرانی وەلا دا؟ خاڵی دەمتە یا مەگەسی حوققەیی شەککەر یاخۆ حەبەشی‏زادە لەنێو ئابی بەقادا؟ خوێنین جگەرن تالیبی ئەو زارە دوو عالەم ئەو جەوهەرە بۆ هیچێ بە دوو عالەمی نادا هەر تارە کەوا مەسکەنی بارێ دڵ و ڕۆحە سەد ڕۆحی بە با دا کە بە داو پەرچەمی بادا بازاڕی شکا وەک ...
3
مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
kpmc-train-0203
Kakey Felaḧ
121
ئەوە پێرێ، ئەمە دوێنێ، بەڵام ئەمڕۆ
نوێ
ئەژدەهاکەکانی سەردەم! هەموو هەورەکانی مێژوو کۆ بوونەوە هەموو زام و برینەکانی ڕابردوو هەرچی کۆن و نوێیە هەموو بە ناسۆریی ڕاست بوونەوە لە زۆر لاوە ڕەهێڵەی باران و لافاو جێ پێی ستەم ئەشواتەوە لە زۆر لاوە هەوری ژان خۆی ئەخواتەوە بۆ دەمێ تەوژمی بەتاو تامەزرۆیە و تینووە بۆ ماچی هەتاو تا نەورۆزی ڕاستەقینە بۆ مرۆڤی ڕاستەقینە و...
6
FreeVerse
kpmc-train-0008
Diɫdar
009
ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کورد زوبان
غەزەل
ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کورد زوبان نایڕمێنێ دانەیی تۆپی زەمان ئێمە ڕۆڵەی ڕەنگی سوور و شۆڕشین سەیری کە خوێناوییە ڕابوردوومان ئێمە ڕۆڵەی میدیا و کەیخوسرەوین دینمان ئاینمانە نیشتمان کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە زیندووە، هیچ نانەوێ ئاڵاکەمان چەند هەزار لاوانی کوردی نەڕڕەشێر بوون بە قوربانی و هەموویان نێژران لاوی ئێس...
7
فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0978
Ḧacî Qadir
085
ە/بە ڕوخ و زولفی شەو و ڕۆژی هەتا ڕۆژ و شەوە
غەزەل
بە ڕوخ و زولفی شەو و ڕۆژی هەتا ڕۆژ و شەوە گرپەیی دەم بە دەمم دوژمنی خوێنینی خەوە فیتنەیی غەمزە و و نازی نیگەهـ و چاوە کە وا هات و هاوار و هەرا و گێچەڵ و تاڵان و ڕەوە دڵ لە فیکری دەهەنت هالیکی ڕێگەی عەدەمە یا موقیمی سەری زولفی تۆ وە یا ڕاهڕەوە لەگەڵ ئەم ئاهووە دێ ئەم سەگی ڕیش کۆن و نوێ دێتە سوو، دێتەوە سوێ، ڕێشێ کە کۆنە...
4
فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن
kpmc-train-0894
Wefayî
113
ە/دڵی دێوانە لەسەر زولفی لە عالەم بەرییە
غەزەل
دڵی دێوانە لەسەر زولفی لە عالەم بەرییە قەد ڕەهایی نییە لەو داوە کە بەستەی پەرییە بە وەفا بە کە دەشمکوژی بە میهرم وەرە سەر دا نەڵێن عاشقی بێمیهر و وەفا سەرسەرییە چت لە دڵ داوە عەزیزم وەرە نێو دیدەیی من دڵ هەموو ئاورە، چاو مەنزەرەیی دوودەرییە چاوی بیماری تەبیبی هەموو دەردی دڵمە غەمزە دەرمانییە، پەیکانی موژە نەشتەرییە قام...
4
فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن
kpmc-train-0204
Kakey Felaḧ
122
ئەی فریشتە
نوێ
ئەی فریشتەی خۆشەویستی! خۆشەویستی پاک و بێ گەرد کەوتومەتە تۆ پەرستی، لە ئاسمان بی یا لەسەر عەرد خۆشەویست ئەتپەرستم بە تۆ مەستم بێ تۆ پەستم پرشنگی چاوە کاڵەکەت دڵم ڕووناک ئەکاتەوە بزەی سەر لێوە ئاڵەکەت گیانم زاخاو ئەداتەوە ئەی بێ وێنە خۆت بنوێنە! بێ، بم دوێنە بم بزوێنە بەو چاوە جوانانە قەستەم بێ تۆ ژیانم ناخۆشە ناخی ئەم ...
6
FreeVerse
kpmc-train-0800
Wefayî
005
ا/سەری کوڵمت لە نێو زولفی سیادا
غەزەل
سەری کوڵمت لە نێو زولفی سیادا ئیشارێکە لە نووری شەوچرادا سجوودی بردە ئەبرۆت ڕۆژ لە سەر ڕوو شەوی دوێنێ کە تۆ زولفت وەلادا ئەمن چاوم لە ڕۆژ وا پڕ لە خوێن بوو کە ئاوێنەی جەمالی خۆی جەلا دا شەو و ڕۆژ هەر لە فیکری زاری تۆ دام بە هیچێ عومری شیرینم بە با دا ئەرێ ڕۆحم بە لێوی پڕ لە خەندەت ئەرێ هۆشم بە چاوی سورمەسا دا لەبەر تاق...
2
مفاعیلن مفاعیلن فعولن
kpmc-train-0384
Nali
0123
ە/وەسفی ڕوخساری لە فیکری بەنی ئادەم بە دەرە
غەزەل
وەسفی ڕوخساری لە فیکری بەنی ئادەم بە دەرە ئیبتیدای مەدحی دەمی وەک خەبەری بێئەسەرە نەو نیهالی قەدی تۆ عەرعەرە، دڵخواهی منە ڕاستە دڵدارە، وەلێ حەیفە کەوا بێسەمەرە قامەتی سەروی، ئەگەر بێ بەرە، بۆچ نارەوەنە؟! تۆ بڵێ زوڵفی ئەگەر دووکەڵە، بۆچ ناری بەرە؟! زوڵف ئەگەر دووکەڵە، دووکەڵ بەری گوڵناری نیە! سەروە گەر قامەتی، کەی سەرو...
4
فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن
kpmc-train-0516
Qaniʕ
045
گوڵاڵەی مەریوان/م/کە دولبەر بادە نۆشی کا ئەبێ من خزمەتی مێو کەم
غەزەل
کە دولبەر بادە نۆشی کا، ئەبێ من خزمەتی مێو کەم بە شەو ئاودێری باخات و بە ڕۆژ دەفعی چڵ و چێو کەم ئەوەندە یاس و بێزارم لە چەرخ و ئەهلی ئەم چەرخە ئەبێ تەقلیدی مەجنوون و خەیاڵی ژینی سەر کێو کەم چ ڕۆژێکە خوا ئەمڕۆ کە هاواری برینداریم نەوێرم بانگی بۆ هەڵدەم، بە بۆڵەبۆڵی ژێر لێو کەم؟ مۆقەددەر باڵی توند بەستم، دەری کردم لە ناو...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0853
Wefayî
067
ۆ/سەرابستان خەرابستانە ئیمڕۆ
غەزەل
سەرابستان خەرابستانە ئیمڕۆ بەهاری عەیشی مە زستانە ئیمڕۆ بە زەردی پاییزی ڕەنگم دیارە بە خاڵی ڕووتە تابوستانە ئیمڕۆ ژیانی عومرەکەم بێتۆ زیانە گوڵستان بۆم بە خارستانە ئیمڕۆ تەواوی زیندەگانیت بێوجوودت سەراپا وەک قومارستانە ئیمڕۆ کە نارستانی عیشقت بۆ تەجەممول ئەوێستا نەوعی شارستانە ئیمڕۆ هەتاوی خاکی گەرمێنت بە من چی؟! لە بۆ...
2
مفاعیلن مفاعیلن فعولن
kpmc-train-0069
Hêmin
038
تاریک و ڕوون/ڕەشەمە
پێنج خشتەکی
دەک بەخێربێی قەدەمت خێرە چ خۆشی ڕەشەمە تاکوو تۆ هاتی نەما و تێپەڕی ڕۆژی ڕەشی مە ئیستەکە کوردە هەموو بێ هەم و بێ دەرد و خەمە شادە، ئازادە، دەکا گاڵتەوگەپ، کەیف و گەمە نیشتمانی هەموو ڕازایەوە، باخی ئیرەمە شین و ڕۆڕۆ بوو بەشی کورد و سەری نابوو لە هەش چون لە ئازادی بڕێک نەیبوو ئەویش بەهرە و بەش کوردەواری هەموو داگرتبوو هەو...
4
فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن
kpmc-train-0346
Nali
0084
ێ/تەشریفی نەوبەهارە کە عالەم دەکا نوێ
غەزەل
تەشریفی نەوبەهارە کە عالەم دەکا نوێ دڵ، چونکە میسلی غونچەیە، بۆیێ دەپشکوێ لەم وەعدە خۆشەدا گوڵ و گوڵچیهرە تێکەڵن یەک ڕەنگ و موتتەحید، بە دڵ، ئەمما بە تەن جوێ عەرعەر عەدیلی قەددییە، یەعنی بەرابەرن سونبول شەبیهی زوڵفییە، فەرقی نییە مووێ لەم خۆشییە کە هێزمی مەتبەخ سەوز بووە، ماوم عەجەب لە دیدەیی سۆفی کە ناڕووێ! تیپی شکۆفە...
8
مفعولُ فاعلاتُ مفاعیلُ فاعلن
kpmc-train-0620
Salim
082
ر/لەناو زوڵفا بە ڕوو دڵداری مەستوور
غەزەل
لەناو زوڵفا بە ڕوو دڵداری مەستوور دەسووتێنێ لە شەودا شەمعی کافوور بتی شیرین دەهانی زوهرەچەشمم دەبەخشێ نۆشی نەحل و نێشی زەنبوور ئەگەر حۆری لە جەننەت بێنە دونیا نەزەر ناکەم مەگەر بۆ ڕوویی مەنزوور لە بەر کا گەر دڵم دیرعی تەهمتەن بە تیری غەمزە هەر ئیماتە مەنسوور لەبی تۆ بۆ تەبی من چارەسازە بەڵێ عوننابە دارووی دەردی مەحروور...
2
مفاعیلن مفاعیلن فعولن
kpmc-train-0130
Kakey Felaḧ
030
ئیلهامی دەروون
مەسنەوی
خۆ ئەگەر ژیان وەکوو خەو وابێ گوزەران ئاخ بێ و بە مەرگ کۆتا بێ بۆن کردنی گوڵ بکە بە پیشە تێر تێر سەرنجی دەمەو بەیان بە پەنجەت لە قژی نەرم و خاوا بێ با دڵ و گیانت لەو هەستەدا بێ ئەم ژینە بۆ تۆ زۆر پێویستییە چاکە و بەزەیی و خۆشەیستییە گەر با ئەیهێنا هەناسەی مردوو مرۆڤ ئارەزووی ڕێی چاکەی ئەبوو بەڵام مردووان ئێمەیان بیر چوو...
5
10Syllabic
kpmc-train-0450
Narî
071
ێ/بە ئیما دوێشەوێ باڵا نەمامێ
غەزەل
بە ئیما دوێشەوێ باڵا نەمامێ نەویدی دوو شەمامەی زەردی دامێ بە ڕەسمی تەهنیەت فەرمووی پەیاپەی لەبۆ من لێدە موتریب چەن مەقامێ وەرە ساقی بە یادی چاوی مەستی دەخیلت بم بە گەردش بێنە جامێ دڵی میحنەت زەدەم مەسروورە ئەمڕۆ بە ئوممێدی خەڵاتی خۆش خەرامێ بڵێن بەو شۆخە نەشکێنێ بە ناحەق قەراری دوێ، بە عەقڵی ناتەمامێ گەلێ نەقسە لە باغی...
2
مفاعیلن مفاعیلن فعولن
kpmc-train-0867
Wefayî
083
ێ/تا نەرگسی تۆ نازی هەبێ غەمزە نومابێ
غەزەل
تا نەرگسی تۆ نازی هەبێ غەمزە نومابێ شەرمەندە ئەبێ چینییە ئاهوویی خەتابێ ئەی خوسرەوی خووبان بە دوو لێوی شەکەرینت شیرین نییە فەرهاد بکوژی تۆ بە عیتابێ سەبزەی دەمتە داویە شکەست خەتتی ڕێحانی خەتتێکە غوباری کە بە یاقووت کشابێ حەیرانی دەم و سەبزەیی نەوخێزی لەبی تۆم بێ نوکتە نییە قەت خەتی ئایاتی خودابێ سووتاوە دەروونم لە غەمی...
3
مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
kpmc-train-0274
Kurdî
070
ە/تاری کاکۆڵت لە سەر سەفحەی ڕوخت تاتارییە
غەزەل
تاری کاکۆڵت لە سەر سەفحەی ڕوخت تاتارییە خەت لە دەوری لێوی ئاڵت جەدوەلی ژەنگارییە ڕۆیین و وەستانەوە و عیشوە و نیگاهێکت هەیە نازە یاخۆ خەشمە یا ڕەحمی دڵەی خەمخوارییە دڵ بریندارە بە پەیکانی موژەی خوێنڕێژی تۆ ناڵەیی زاری منی زاری لە گیان بێ زارییە لێوی من موشتاقە قوربان! بۆ ئەسەر لێو نانی تۆ ڕۆح لەسەر لێوم بە موژدەی وەسڵت ...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0877
Wefayî
095
ە/ئەرێ ئەی زولفەکەت سەر تا قەدەم هەر حەلقە و بەندە
غەزەل
ئەرێ ئەی زولفەکەت سەر تا قەدەم هەر حەلقە و بەندە چ داوێکە کە هەر داوێکی بەندی سەد خیرەدمەندە؟ کە تۆ هاتی بە گوڵشەندا لە شەرمی زولف و ڕووی تۆ بوون وەنەوشە و گوڵ سەراسەر غەرقی خوێن، مات و سەر ئەفگەندە خودایا ئەو جەمال و قامەتەی دوورکەی لە چاوی بەد درەختی گوڵ لە نارنج و گوڵ و بادامی پەیوەندە کوتم: قوربان زەدەی چاوم! شیفای...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0915
Ḧacî Qadir
007
ا/تمنیت من الدّهر ندائی أزمنا نادی
غەزەل
++ گوتی: هەرچی تەمەنناکەی لە دنیا غەیری من نادا لە سایەی زولفی ئەفشانی پەرێشان دێ خەتی مانی لە تەسویری ئەگەر جارێ بە وەستایی قەڵەم دادا خەتی دەورەی ڕوخی داوە وەکوو مۆری سولەیمانی خەیاڵی کردووە زولفی بە حیلە خاتەمی لادا لە ژێر قافی فیراقیدا وەها فەرسوودەیە جیسمم لەگەڵ عەنقا قەرینم من لە ئیسمی بێ موسەممادا خەدەنگی دیققەت...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0979
Ḧacî Qadir
086
ە/تا گوڵی ڕوخساری تۆ وەک من هەزاری عاشقە
غەزەل
تا گوڵی ڕوخساری تۆ وەک من هەزاری عاشقە ڕاستیی قەددت لەسەر سەرڤ و سنەوبەر فایقە با لە هەردوو لا بە زولفت باوەشێنی لێ نەکا مێشی خاڵت نافڕێ پابەندی شەهدی ڕائیقە بۆچی گوڵ پێناکەنێ ئاهم سەحابی باغییە گریە بارانی بەهارە، ناڵە ڕەعدی باریقە شەو لە داخی عاریزت، ڕیشی سپی بوو ئاسمان گەر دەڵێی کەززابە ها بورهانی سوبحی سادیقە سونبو...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0481
Qaniʕ
008
گوڵاڵەی مەریوان/م/لە سایەی عیززەتی نەفسم لە پاشا مەرحەبا ناکەم
پێنج خشتەکی
لە سایەی عیززەتی نەفسم، لە پاشا مەرحەبا ناکەم لە ئەربابی کەرەم دوورم، بە کەس خۆم ئاشنا ناکەم کراسی چەرمی خۆم ئەدڕم، سواڵی سەرکەوا ناکەم ئەگەر چی لەحزەیەک دەرد و خەم و قەهرم بە با نادەم ئیلاهی زۆر شوکور، ئومێدی نانێ من لە شا ناکەم لە تۆزی ئاشەدا غەرقم، لە تەوقی سەر هەتا ئەژنۆم نە ترسی ئەمری مافەوق و نە مەحکوومی بەراتی ت...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0031
Herdî
008
پێنج خشتەکی لەسەر غەزەلێکی شێخ نووری
پێنج خشتەکی
قەت نەدەی ئازاری گیانی مەست و بێدارانی شەو خۆت نەخەیتە بەر شەپۆلی ئەشکی بێ پایانی شەو ئەی کچی خواوەندی جوانی و ئەی چرای دیوانی شەو «خۆت بپارێزە لە ئاهی دڵ بریندارانی شەو نەک خوا ناکەردە گیرا بێ دۆعای ناڵانی شەو» وێڵم و تاریکە دەورم، فەرشی رێگەم مەینەتە بێکەسم، تەنیا ئەناڵم، مەرگی خۆمم عەزرەتە سازی ئاهەنگی شەوانم، سۆزی ...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0080
Hêmin
051
تاریک و ڕوون/تەپڵی ئەمان
غەزەل
قەڵەم سەرکێشە، بیریش مووقەڵێشە بەڵام یاڕەببی ڕووی ڕەش بێ زەمانە دڵی تەنگم لە دەستانی هەمیشە مەکۆگەی مەینەت و دەرد و خەمانە هەموو تیری بەڵای ئەو ڕۆژگارە دەکا بۆ سینگی پڕ زامم کەمانە برا و خزم و کەسوکارم بەجارێ ئەوان لێم بوونەتە داسی ڕەمانە لە ماڵی خۆم دەکەم بۆنی غەریبی کە بێزارم لە هەرچێکی هەمانە ئەوی خۆشم دەویست وەک گی...
2
مفاعیلن مفاعیلن فعولن
kpmc-train-0798
Wefayî
003
ا/بە خۆڕایی نییە سووتاوی ڕووتە عاشقی شەیدا
غەزەل
بە خۆڕایی نییە سووتاوی ڕووتە عاشقی شەیدا لە ڕووتی دیوە جیلوەی ئاتەشی [سینا] لە سینەیدا کوتم: عەقدی سورەییا ماهی من تونگی شەکەرنەی بوو کەچی بۆ ڕاستی ئیعجازی خۆی یارم لە خەندەی دا عەسای فەتحی [مووسا] کول بوو بە موعجیزە شکافی کرد کە فیرعەونی خەتی هات و ئیحاتەی [توور]ی کوڵمەی دا درۆت فەرموو حەزم بێ نایەڵم، گەر ڕاست دەڵێی س...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0459
Narî
081
ە/بە جیلوەی عەکسی تۆیە دڵ کە وا سەرمەست و خەندانە
غەزەل
بە جیلوەی عەکسی تۆیە دڵ کە وا سەرمەست و خەندانە بە یادی تۆ وەکوو تووتی، زوبانم شەککەر ئەفشانە بە شەوقی تۆیە مەسرووری، لە دووری تۆیە ڕەنجووری گەهێ گەر خەندە پڕ لێوە، دەمێ گەر دیدە گریانە ڕژا سەد دانە ئەشکی ئاڵی چاوی من بە سەر عەکسا کە شایستەی نیساری سوورەتی تۆ لەعل و مەرجانە بە ئیستقبالی تیمسالت حەیاتم هاتە سەر لێوم کە ...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0318
Nali
0044
م/لایقی مەخزەنی تەبعە هەموو کەنزی غەزەلم
غەزەل
لایقی مەخزەنی تەبعە هەموو کەنزی غەزەلم قابیلی زەربی ڕەواجە زەڕ و زیوی مەسەلم سایەیی پایە وەکوو باڵی هوما و بازی سپیم نە وەکوو بوومی قەدەم شووم و، نە هەمڕەنگی قەلم کەوکەبەی تەلعەتی شاهانەیی تۆم بورهانە: کە لەسەر موددەعی، سوڵتانی موبینە جەدەلم ڕۆژ سەری کوڵمتە ڕووناکیی نووری بەسەرم شەو خەمی زوڵفتە تاریکیی توولی ئەمەلم حەر...
4
فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن
kpmc-train-0056
Hêmin
024
تاریک و ڕوون/تووڕەیی
چوارپارە
ساقیا کوشتمی خەم و مەینەت دەوەرە لەو شەرابە مەستم کە نامەوێ جام و ساغەر و پیاڵە بەشی خۆم بۆ لە لوێچی دەستم کە *** وەرە ئەی نازەنین بەخێرا خۆت گێژ و وێژم بکە بە بادە و مەی با منی ڕەنجەڕۆ لە ژینمدا هیچ نەبێ جارەکی بڵێم ئۆخەی *** حاسڵی تێگەیشتن و زانین چ بوو بۆ من جگە لە کوێرەوەری؟ سەردەمێکیش پەنا دەبەم بۆ مەی تا بزانم چل...
10
فعلاتن مفاعلن فعلن
kpmc-train-0531
Qaniʕ
060
گوڵاڵەی مەریوان/ب/تۆ نەڵێی پاشکەوتووی ئەی کوردەکەی ناکامیاب
غەزەل
تۆ نەڵێی پاشکەوتووی، ئەی کوردەکەی ناکامیاب قەت بە سووکی تێ مەفکرێ، ماڵ وێرانەی دڵ خراب تاکوو من بووم، رۆستەمم بوو، ڕۆژی حەملە و کەشمەکەش سەرکزی گورزی گرانی بوون، هەزار ئەفراسیاب ئەو مقام و نەزمە من بووم، کێ لە شەئنی هەڵئەسا؟ هەر لە نووحۆ دەس بە دەس، تا هاتە دەورەی ئینقیلاب ماجەرای کاوەم بەیان کەم، بەردی ڕەق ئەتوێتەوە چ...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0631
Salim
093
ز/نیگەهـ کەی گەر بە چاوی فیتنەئەنگێز
غەزەل
نیگەهـ کەی گەر بە چاوی فیتنەئەنگێز دەکەن تائیب لە وەرعا تەرکی پەرهێز ئەگەر شەهـ بم دەبەخشم گاهی خەندەت بە هیندووی خاڵی تۆ [شیراز] و [تەبرێز] شەوی ماوە کە بێدارم لە شۆرت لە عەهدی گوڵ وەکوو مورغی سەحەرخێز درێغی بوو لە شیرین، کۆهکەن، جان دەبوو بیکاتە پایەندازی شەبدێز فەلەک نەیخستە مەحشەر خوونی فەرهاد بە [شێرۆ] حەققی شیرین...
2
مفاعیلن مفاعیلن فعولن
kpmc-train-0205
Kakey Felaḧ
123
ئەی وێنە
نوێ
ئەی وێنە جوانەکەی دەستم! چۆن شنەی شەماڵ هێناتی؟ هەوێنی تازە هەڵبەستم، لای کام فریشتەوە هاتی؟ چی تۆی گەیان ئارامی گیان بەهرەی ژیان سروەی بەیان خونچەی تازە بەهارەکە لە باخا جێگەت سەر چڵە ئەستێرە پرشنگدارەکەم تۆی ڕۆشن کەری ئەم دڵە نووری چاوم تین و تاوم عومری لاوم تۆی هەناوم کۆرپەکەم، جگەرگۆشەکەم شەو و ڕۆژ دڵم لەلاتە بێچوی...
6
FreeVerse
kpmc-train-0786
Salim
251
ە/لە وادیی فیرقەتا ڕۆژم وەکوو زوڵفت شەوی تارە
غەزەل
لە وادیی فیرقەتا ڕۆژم وەکوو زوڵفت شەوی تارە بە یادی چاوی بیمارت دڵم دایم بریندارە مەگەر باعیس بە هیجرانە وە یا لێڵاوە بیناییم؟ کەوا ڕۆژی ڕووناک ئەمڕۆ لە بەرچاوم شەوی تارە لە فیرقەت نەوگوڵی باغ و بەهاری عاریزی یارم بە ئەشکی ئاڵی گوڵگوونم سەراپام ڕەنگی گوڵنارە کە یادی پیرەهەن ئاڵی دەکەم دڵ وا بەتاو دەکوڵێ سروشکی جۆششی گر...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0368
Nali
0106
ە/دڵ سیاسەنگ نەبێ مائیلی خاکی وەتەنە
غەزەل
دڵ سیاسەنگ نەبێ، مائیلی خاکی وەتەنە خاڵی لەعلی حەبەشە، ساکینی بوردی یەمەنە ++ زوڵف بەهلوولی و، خەت زەنگی و، وەجهی حەسەنە تەڵعەتی ئایەتی جان مەزهەری ئیعجازی بەیان لەبی دورج و، دەهەنی سیڕڕ و، کەلامی عەلەنە دەست لە خوێنم مەدە، ئالوودە مەکە دامەنی پاک خوێنی من سابیتە، باتیل نییە وەک ڕەنگی خەنە وەک گوڵی ئاتەشی، خەمڵیوە بە ب...
4
فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن
kpmc-train-0015
Diɫdar
016
کەسێ کەس بێ لە دونیادا کەساسی دەستی دەورانە
غەزەل
کەسێ کەس بێ لە دونیادا کەساسی دەستی دەورانە لە ژینا ناکەسی بەدکار لە جاهی عیززەت و شانە گوناهی کەس ئەبێ چی بێ، بەغەیرەز کەسبی سەربەرزی بەقەد خەندەی کەسی ناکەس ئەوەندەش ئەو لە گریانە برا نابێ تەعەججوب کەی لە وەزعی ناکەس و دووڕوو کە وا ئەفلاک و گەردوونیش وەکوو ڕووی ئەو لە گۆڕانە تەبیعەت قاعیدەی وایە لەگەڵ گۆڕاو برادۆستە ...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0030
Herdî
007
چەپکە گوڵێک بۆ ست فاتمە
تەرکیببەند
فاتمە، دوو چاوی مەستت، پڕ تەلیسمی جوانییە پڕ شەرابی خۆشەویستی و عارەقی یەزدانییە بەژن و باڵاکەت نموونەی هەیکەلی یۆنانییە لار و لەنجەت مۆسیقایە، بەستەیە، گۆرانییە بووکی ڕازاوەی خەیاڵم، گیانەکەم ست فاتمە تاقە پڕشنگێکی چاوت ئەوپەڕی ئاواتمە گەرچی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ئەفسانەیە هەر بەتەنیا بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە گیان...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0242
Kurdî
037
ن/عەزیزان من ئەوا ڕۆییم لە لاتان
غەزەل
عەزیزان! من ئەوا ڕۆییم لە لاتان لە مەزڵوومان بڵا چۆڵ بێ وڵاتان کە ئێوەن پادشای لوتف و عەداڵەت بە خوا حەیفە بڕەنجێن گەداتان ئەگەرچی خاک و خۆڵی ڕەهگوزارم بە سەرما خۆ گوزەر ناکا سپاتان وەرە بنواڕە چاوی پڕ لە خوێنم بە تەفسیلات ببینن ماجەراتان کە من ڕۆییم جەهەننەم پڕ مەکەن لێم لە من خاڵی مەکەن کۆشک و سەراتان جەفاتان دام و ک...
2
مفاعیلن مفاعیلن فعولن
kpmc-train-1032
Ḧerîq
041
ە/خەیاڵت مونحەسیر بوو ئەی دڵەی غافڵ لە دنیایە
غەزەل
خەیاڵت مونحەسیر بوو ئەی دڵەی غافڵ لە دنیایە نەدامەت بوو نەتیجەی ئاخری ئەم شۆر و غەوغایە ئەوا لازم بوو سەرخۆشی، لە تۆ ئەی دڵ کە سەرخۆشی بە بادەی غافڵی بێهۆشی دەردت قەت شیفای نایە عەجەب بۆت بۆتە زستان زەمهەریری باری عیسیانت کە شک نابەی چ سەرمایە، دەڵێی وەی وەی چ سەرمایە بە دەستی دێوی نەفسم دڵ وەکوو مورغی بێ پەڕ، وایە وەک...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0754
Salim
219
ێ/ڕەنجشی مەعشووقە گەر عاشق لە بەرچاوی نەبێ
غەزەل
ڕەنجشی مەعشووقە گەر عاشق لە بەرچاوی نەبێ پادشەهـ عاجز دەبێ هەر وادییێ ڕاوی نەبێ لامەبە گێسوویی موشکینت لەدەوری خاڵی ڕوو مفتە بۆ مورغانی جۆیا دانە گەر داوی نەبێ نەهری ئەشکم بۆ مەداری دڵ گەلێ نەفعی هەیە ناگەڕێ سەنگ ئاسیا تا قووەتی ئاوی نەبێ مەنعی موژگانت مەکە با باجی خۆی بگرێ لە دڵ شەهـ بە لەشکر، چی بدا گەر کیشوەری ساوی ...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0687
Salim
150
و/تابی کوا ئایینە ڕووی تۆی بێتە ناو
غەزەل
تابی کوا ئایینە ڕووی تۆی بێتە ناو گەر لە سەنگ بێ یەک نیگەهـ دەیکا بە ئاو بیمی زوڵفت مورغی دڵ دێنێتە لەرز گەر بە سینەمدا بکێشم نەقشی داو گاهێ ڕووتی موشتەری ڕووتم بە جان خۆشە بۆ ڕووتیی گەدا ڕۆژی هەتاو قەت بە کەس ناچێتە سەر دیواری عیشق ئەم بینایە تا حەشر نابێ تەواو کەس نەکا وەسفی خەدەنگی پووری زاڵ بەحسی خوونڕێزیی موژەت گە...
7
فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0848
Wefayî
062
و/بۆچی هەودای زولف و دڵ حاکم لە ڕووی جانانە بوو
غەزەل
بۆچی هەودای زولف و دڵ حاکم لە ڕووی جانانە بوو ئەو پەرێشانییە هەموو تەقسیر و سووچی شانە بوو موددەتێک بوو نووری چاوم چوو بوو، ڕۆژم ببوە شەو ڕووی درەخشانی لەبەر زولفی پەرێشان وا نەبوو زولفی لادا هەر بە ئوممێد بووم کە ڕۆژ ئاوا ببێ ماڵی من وێران بوو عومری من چوو، ڕۆژ ئاوا نەبوو قەترە قەترە خوێنی چاوم یەک دەم ئارامی نییە ڕۆژ...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0771
Salim
236
ە/حاڵەتی عاشق گەلێ ئەوقاتی دڵگیری هەیە
غەزەل
حاڵەتی عاشق گەلێ ئەوقاتی دڵگیری هەیە سوبحدەم بۆ ئەهلی دڵ ئەنواعی تەئسیری هەیە زەربی سوجدەی ئاستانەت باز ڕەواجی دا بە ڕووم خاکی دەرگات بۆ جەبینم حوکمی ئیکسیری هەیە حاجیبت گەر بمکوژێ ناڕۆم بە زوڵفی تۆ قەسەم لەم دەرە پێی خاترم ئەڵبەتتە زەنجیری هەیە فیتنەجۆیە تورکی چاوت مەیلی خوێنڕێژی دەکا ڕووبەڕووم دایم لە ڕووما تیر و شەم...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0514
Qaniʕ
043
گوڵاڵەی مەریوان/ا/وەرە باوەڕ بکە کوردە خوایە خالقی دانا
غەزەل
وەرە، باوەڕ بکە، [کوردە]! خوایە خالقی دانا بە تەنیا لەفزی کاف و نوون جەمیعی ماسیوای دانا ئەوەندە ڕەحمەتی زۆرە، گوناحی وەحشی مەحوو کرد ئەوەندە خاوەنی قەهرە کە دینی سەند لە بەرسیسا لە سفرەی نیعمەتی تێرن، تویوور و جننی و ئینسان لە خەتتی ئەمری دەرناچن، سەما و هەور و خاک و با نموونەی شیددەتی قەهری خوایە ئاگری دۆزەخ نیشانەی ...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0548
Salim
008
ا/تورکی پڕ ئەفسوونی چاوی کاری سەد جادوو دەکا
غەزەل
تورکی پڕ ئەفسوونی چاوی کاری سەد جادوو دەکا ساعەتەن تەسخیر دەبێ بۆ هەر مەکانێ ڕوو دەکا هەرچی [نادر] قەبز و بەستی کرد بە شەمشێر و سوپا ئەم بە تیغی جەوهەرئالوودی خەمی ئەبروو دەکا خاڵی سەر سەفحەی ڕوخی جانان، چ نادر کەوتووە! ++ ڕیشوەیی گەردنکەچیی ئەو گەردنە، حوکمی قەزا بۆ خەراجی بەندەگیی سەر گەردەنی ئاهوو دەکا ئێستە بۆ مەلل...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0462
Narî
084
ە/دەس بدا گەر نێرگسی شەهلا برا نەسرین چییە
غەزەل
دەس بدا گەر نێرگسی شەهلا برا نەسرین چییە ئافتابی خاوەرم بێ پڕتەوی پەروین چییە؟ تا تورەنجی غەبغەبی مەعشووقە بێ غەم دەسکەوێ سا شەمامەی خاوی بڵ، یا کوولەکەی نەخشین چییە؟ موعجیزەی [مووسا] کە ڕووی دا سیحر و جادوو چی دەکا؟ هیممەتی ڕۆستەم ببێ مەکر ئەفکەنی گورگین چییە؟ نەقشی [مانی] دەر کەوێ نەققاشی چین ڕیسوا دەبێ حوسنی [یووسف]...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0999
Ḧerîq
006
ت/قوربان وەرە قوربانە سا بمکە بە قوربانت
غەزەل
قوربان وەرە قوربانە، سا بمکە بە قوربانت ڕەنگین کە بە خوێناوم کاکۆڵی پەرێشانت ئازادییە ئەمڕۆژە، سا فەرموو بە ئازانە تیرت لە کەمانت خە بۆ قەتڵی شەهیدانت جێژنانەیی مە ڕووحە کردوومە بە قوربانت تۆش ماچێ کەرەم فەرموو لەو سێوی زەنەخدانت تفڵی دڵی بێچارە موددێکە گرفتارە غەمخواری دڵ ئازارە بۆ ناوەکی موژگانت ڕۆح و دڵ و دین هەرسێ ...
11
مفعولُ مفاعیلن مفعولُ مفاعیلن
kpmc-train-0032
Herdî
010
دوو چەشن دڵداری
تەرکیببەند
ئەم دڵەی وەک بت پەرستێ ڕوو ئەکاتە چاوەکەت نوێژ ئەکا بۆ تیشکی چاو و زوڵفە تێک ئاڵاوەکەت گەرچی ئەیشێلی بە زەبری قۆندەرە و پێڵاوەکەت قەت بە دڵڕەق باست ناکەم، نایزڕێنم ناوەکەت چونکە ئەیزانم تەلاری یارە خواپێداوەکەت مەستی کردووی، بۆیە نابینێ لە عاستم، چاوەکەت باخەوان بۆ ئەو مەبەستە گوڵ ئەلاوێنێتەوە بۆ ئەوەی گەورەی بکا و بۆ ...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0279
Kurdî
075
ە/شەماڵ جارێ بڵێ بەو سیخمە ئاڵەی دیدە مەخموورە
غەزەل
شەماڵ! جارێ بڵێ بەو سیخمە ئاڵەی دیدە مەخموورە بە حوسنی عارزی خۆی حەیفە وا بێباک و مەغروورە ئەمن بۆ فیرقەتی ئەو ڕۆژ و شەو دایم دەناڵێنم لە دووری من، هەمیشە ئەو کە خۆش خەندان و مەسروورە لە شادی دوورم و دوژمن، لەگەڵ غەم یار و دەمسازم هەتا ئەو یارە دڵ ئازارە چاو بە خومارە لێم دوورە بە عەکسی شەمسی ڕوخسارت لە بەرقی نیمتەنەی ...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0836
Wefayî
046
م/نەخۆش و مەستی دوو چاوی کاڵم
غەزەل
نەخۆش و مەستی دوو چاوی کاڵم حەقم بە دەستە ئەگەر بناڵم بە غەمزەی چاوت بە خەندەی زارت بردیان بە غارەت خەو و خەیاڵم فەرمووت: چلۆنی؟ چ‏بڵێم عەزیزم؟ دوور لە زولفی تۆ ـ کافر بە حاڵم بە یادی چاوت چوومە خەرابات لە ڕەهنی مەی دان خەرقە و بەرماڵم من مورغی قودسی لە لامەکان بووم ئیلاهی ڕوحمێ شکستە باڵم شەوێکە تاریک، ڕێیێکە باریک هە...
5
10Syllabic
kpmc-train-0125
Kakey Felaḧ
020
شانازی شەڕ
مەسنەوی
کۆڕی شەڕێکی کۆن بوو ئەوەی دیم جالە سەرپشتی ئەسپم دابەزیم هیچم نەئەدی لە گیا بەولاوە، شەپۆلی ئەدا گیاش بەدەم باوە چەن پەڵە هەورێ بە ئاسمانەوە بێ ترس و پەروا ئەسووڕانەوە گەڵای ئاڵتوونیش وا لێرە و لەوێ زۆر بە داخەوە ئەڕژێ، ئەکەوێ پڕزوڵەی لاشەی کوژرا و بەجێماو لەگەڵ کەللەی سەر، لەگەڵ چاڵی چاو ئەویان پێ خۆر بوو بۆ میروولەکا...
5
10Syllabic
kpmc-train-0840
Wefayî
052
ن/ئەرێ خەندەی دەمت ئارامی دڵ، کانی حەیاتی من
غەزەل
ئەرێ خەندەی دەمت ئارامی دڵ، کانی حەیاتی من لەسەرچی زیز دەبی؟ڕۆحت دەوێ؟ هانێ حەیاتی من! کوتت: دێم و نەهاتیە سەر گرفتاری سەری زولفت لەگەڵ بەختی سیا چ بکەم؟ دیارە خۆ نەهاتی من! من و سەودای سەری زولفت لەسەر تاقی برۆت؟! حاشا عەزیزم ئەهلی قیبلەم! کافری دوورە لە زاتی من بە خەندەی زار و عەکسی زولف و ڕووت خۆش بوو دڵم، سەدحەیف د...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-1041
Ḧerîq
050
ە/هێندە بێزاری کە زانیومە بە زاری نایەوە
غەزەل
هێندە بێزاری کە زانیومە بە زاری نایەوە دوور لە باڵاکەت سەرینی نائومێدیم نایەوە بولبولێکی خۆشنەوا بووم بۆ نەوای دەوری گوڵت کێ وەکوو هودهود حیکایاتی سەبای گێرایەوە بۆ پیاڵەی مەیلی لەیلا قەلبی مەجنوون قابیلە شۆڕشی شیرین لە ناڵەی کۆهکەن فامایەوە حەیفێ هێندەت دەربەدەر کرد دڵ ئیقلیمی ویسال شیری منداڵیت بە زەهری هیجر پێ هێنای...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0088
Hêmin
062
تاریک و ڕوون/شەوی شاعیر
چوارپارە
بابە تاهیر! منیش دەڵێم وەک تۆ «ئاخ لەدەس دیدە، وای لەچەنگی دڵ» دڵی جوانی پەرست و چاوی هەوەس شەو هەتا ڕۆژ بەمن دەدەن گینگڵ *** کێ دەزانێ بەشەو لە من چ دەکا ئەو خەیاڵە پەشێو و ئاڵۆزەم؟ کێ دەزانێ کە چیم بەسەر دێنێ ئەو دڵە پڕ بڵێسە و سۆزەم؟ *** کێ دەزانێ چلۆن بەیان دادێ لە منی شێت و شاعیری دڵتەڕ؟ کێ دەزانێ خەیاڵی بن لێفەم ...
10
فعلاتن مفاعلن فعلن
kpmc-train-0777
Salim
242
ە/دڵا ئازاری بێ یاری موشەخخەس دەردی کاریتە
غەزەل
دڵا! ئازاری بێ یاری موشەخخەس دەردی کاریتە بە حاڵی دڵ دەسا ئەی دیدە بگری، گاهی زاریتە وەسییەتنامەیی دڵ سوویی دڵبەر کێ بەرێ پەنهان بە قوربانی پەڕت بم ئەی کەبووتەر وەختی یاریتە لە هەنگامی تەزەڕڕوعدا بە وازیح دای فەلەک جوابم دەڵێ: ئەییامی شادی چوو زەمانی سووگواریتە لە یادی دڵبەر ئەمشەو دڵ دەمێ ئەی سینە مەسروورە مەدە ڕێگەی ...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0551
Salim
011
ا/دڵم شادە لە بەندی سیلسیلەی گێسوویی دڵبەردا
غەزەل
دڵم شادە لە بەندی سیلسیلەی گێسوویی دڵبەردا لە شانە خۆفناکم دەفعەیێ لەم بەندە دڵ بەردا لە دونیادا دڵم گەر تەرکی توڕڕەی تۆ نەکا سەهلە بروون نایێ لە شۆر و زەمزەمەی غەوغایی مەحشەردا بەسەر سەرتا بپێکێ چەتری تاووسی ئەگەر توڕڕەت دەکا بیروون لە فەرقی پادشەهـ زینەت لە ئەفسەردا گڕی بەست دڵ لە سینەمدا لە حەسرەت سەردی میهری تۆ هەت...
0
مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
kpmc-train-0511
Qaniʕ
040
دەشتی گەرمیان/کچم ڕۆڵەی کزۆڵەی بەردەباریم
غەزەل
کچم! ڕۆڵەی کزۆڵەی بەردەباریم! چرای ڕووناکی بێ دەستی و هەژاریم کچم! پارچەی نەژاکاوی زەمانەم! نەتیجەی ئیهتیمامی خوێندەواریم! وەرە، گوێ ڕاگرە بۆ پەندی دایکت فەرەح بەخشی دەروونی بێ قەراریم! کچم، هۆشی حەیا و نامووسی خۆت بێ نەکەی کارێ! زیاد کەی دەردی کاریم نەخۆی هەرگیز فریوی سادەڕوویان نەبیتە هۆی زیادی شین و زاریم کچم، هۆشیا...
2
مفاعیلن مفاعیلن فعولن
kpmc-train-0818
Wefayî
025
تایێکی ڕیشەیی دڵ بە نووکی غەمزەدا دا
پێنج خشتەکی
تایێکی ڕیشەیی دڵ بە نووکی غەمزەدا دا دەستێکی بۆ سەما برد ڕووبەندی ماهی لادا نافەی گوڵی بە دەرکەوت عەتری بە دەم سەبا دا باریک و لووس و ناسک وەک زولفی خاوی بادا وەک شاخی گوڵ بەلادا، شیرین تەشی دەڕێسێ نووکی تەشی بە گەردوش چەرخێکی قوتبی پێوە مەجەڕڕە بوو بە داوی کە چەرخی کەوتە نێوە وەک زوهرە دەستی کێشا کە بەندی قەوسی زێوە ئ...
14
مفعولُ فاعلاتن مفعولُ فاعلاتن
kpmc-train-0677
Salim
140
و/ئاسمان دیهقان و عومرم کشت و داسی ماهی نەو
غەزەل
ئاسمان دیهقان و عومرم کشت و داسی ماهی نەو سەرەفگەندە و ئیستادەم خووشەئاسا بۆ درەو تا بە ڕەنجی عیشقی یاری گەندومین ڕووم جووتە غەم نانوێنێ خەرمەنی دونیا لەلام یەک دانە جەو سازشی چوار جینس لە چوار نەوع چوار یار نادەن بەهەم: ئاب و ئاتەش، گورگ و گەللە، عەقڵ و مەستی، عیشق و خەو یاری ساحیب مروەتم ئووفتادەکانی دا سەدا سەگ بە گ...
1
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
kpmc-train-0129
Kakey Felaḧ
028
کلوە بەفرەکان
مەسنەوی
ئەی کلوی بەفری سپی! چەن بێ دەنگ و چەن کپی کە لەو ئاسمانە بەرزە ڕوو ئەکەیتە ئەم ئەرزە چین چین زەوی داپۆشە دڵی من بەوە خۆشە زۆر حەز ئەکەم تاماوم هەتا بڕ ئەکا چاوم دەشت و دەر و شار و دێ بەرگی بەفری سپی بێ سپی ڕەنگێکی چاکە بەفربێ گەرد و پاکە ئای چەندە بێزارم من لە پەڵەی ڕەش و چڵکن خۆزگە دەروون و هەناو وەکوو بەفری بەرهەتاو ...
13
7Syllabic