id string | poet string | poem_number string | title string | form string | poem string | label int64 | label_name string |
|---|---|---|---|---|---|---|---|
kpmc-train-0233 | Kurdî | 028 | م/عەزیزم نووری چاوانم حەبیبم | غەزەل | عەزیزم! نووری چاوانم! حەبیبم!
سەبووری بەخشی جانانی شەکیبم!
وەرە ڕەحمێ بە حاڵم کە عەزیزم!
لە یار زویر و لە مەسکەن بێ نەسیبم
ڕەهندەی دەستی کەس نیم خۆت دەزانی
فیراری جەوری ئەغیار و ڕەقیبم
دوو شەش بۆ داوی نەگبەت هەر لە ڕێدا
لە بەختی شەش دەر و یاری عەقیبم
ئومێدی زیندەگیم ناوە بە لاوە
کە قاتڵ بوو بە جەڕڕاح و تەبیبم
عەجوولی و... | 2 | مفاعیلن مفاعیلن فعولن |
kpmc-train-0695 | Salim | 159 | و/لێوی تۆ ئەو وەختە سەر ساغەر دەچوو | غەزەل | لێوی تۆ ئەو وەختە سەر ساغەر دەچوو
لێوی ساغەر خۆزگە لێوی من دەبوو
نابڕێ ئاوی حەیاتیش تیشنەگیم
ئاوی تیغی تۆ مەگەر تەڕ کا گەڵوو
چاوت ئاخر بۆ بە خوێنم تینووە؟
قەت لە هیچ جێ نەبوە ئاهووی شێرخوو
زوڵفی وەک جەوشەنلەبەر کێ دیویەتی؟
غەیری دڵبەر کەس زرێ ناکا لە موو
دڵ نەپەرژا تیری نازت بۆسە دا
وەک لە ئاوی دەی بە پەڕڕان دەردەچوو
«... | 7 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0689 | Salim | 153 | و/دەزانی ئاینەی دڵ کەی لە میعراجی جەلادا بوو | غەزەل | دەزانی ئاینەی دڵ کەی لە میعراجی جەلادا بوو؟
لە عەکسی ڕوویی تۆ وەختێ لە ئاغووشی لیقادا بوو
زمانی ڕەوغەنی وەسڵت چراغی عومری ڕۆشن کرد
بە سروەی بادی هیجرانت لە حاڵاتی فەنادا بوو
بە دەمتا ئیسمی من هات و دەبێ سککەی ئەبەد لێ دەم
دەمێنێ تا حەشر ناوم لەناو ئابی بەقادا بوو
کە ناوی موددەعیت هێنا بە لەبدا من لە خۆم بوردم
درێغا شەر... | 0 | مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن |
kpmc-train-0785 | Salim | 250 | ە/لە نووری لامیعی تەشتێکی ڕاگرت و وتی ڕوومە | غەزەل | لە نووری لامیعی تەشتێکی ڕاگرت و وتی: ڕوومە
بە دۆشا ئەژدەهای پڕنێشی ڕاکێشا، وتی: موومە
تکام کرد: قەتڵی من ناحەق نییە واجیب وتی: فەڕزە
وتم: بۆ ئاگرت بەردایە عومری من؟ وتی: خوومە
وتم: تەنها منم پابەندی عیشقی تۆ، وتی: گوم بە!
هەزارێکی وەکوو تۆ کوشتەیی شەمشێری ئەبروومە
وتم: گەردەنکەچی عیشقت منم تەنها؟ وتی: شێتی؟
سەدی وەک تۆ... | 0 | مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن |
kpmc-train-0497 | Qaniʕ | 025 | ر/قەڵەم قوربانی نووکت بم دە بێرە فەسحەت و گوفتار | غەزەل | قەڵەم! قوربانی نووکت بم، دە بێژە فەسحەت و گوفتار
وەکوو حاتەم دە بشکێنە خەزینەی جەوهەری ئەسرار
لە بەحری عیلمی وەحدەتدا، نەدەی لافی هونەرمەندی
نە جێگەی ئەقڵە بۆ بیر و نە ڕێگەی نوتقە بۆ گوفتار
کە هەر ئەقڵێ خەیاڵی کرد، لە بەحری فیکرەدا خنکا
کە هەر نوتقێ بەیانی کرد، ڕزا وەک جێگە گەستەی مار
قەڵەم! هۆشت بە سەر خۆ بێ، نەنازی ق... | 0 | مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن |
kpmc-train-0073 | Hêmin | 042 | تاریک و ڕوون/ڕۆژی شادی | مەسنەوی | ڕۆژی خۆشی و پێکەنین و داوەتە
هەی چ ڕۆژێکی بەقەدر و قیمەتە
جێژنی سەربەستی و دەمی ئازادییە
کاتی عەیش و نۆش و شایی و شادییە
بەرگی ڕەش ئیتر لەبەرمان دادڕا
بەندەکی دیلی و ئەسارەت هەڵبڕا
سەر بڵیندین چونکە وا ئاڵاکەمان
هەڵکراوە گەیییە تەشقی ئاسمان
پەرچەمی سوور و سپی و سەوزی ئەمە
شادیهێنە لابەری دەرد و خەمە
سوورەکەی یانی ئەوەی... | 7 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-1000 | Ḧerîq | 007 | د/بەو نوورە کە زاهیر بوو لەسەر ڕوویی موحەممەد | غەزەل | بەو نوورە کە زاهیر بوو لەسەر ڕوویی موحەممەد
عالەم هەموو ئاشوفتە بوو وەک موویی موحەممەد
مەخجوول و سەرئەفکەندەیە نەسرین و وەنەوشە
بۆ موویی سەمەنبوویی دوو گیسوویی موحەممەد
مەجزووبە هەموو کەس بە ڕمووز و بە ئیشارە
مەجبوورە لە دەس ساعید و بازوویی موحەممەد
سەروی چەمەنیش پێی لە گڵ و خاری غەمایە
لەرزانە لە حەسرەت قەدی دڵجوویی م... | 3 | مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن |
kpmc-train-0314 | Nali | 0039 | م/دەورانییە وەک هێڵەکی سەودا سەری گێژم | غەزەل | دەورانییە، وەک هێڵەکی سەودا، سەری گێژم
بۆیە بە دەقیقی مەسەلە هەرچی دەبێژم
هەر پەرچەم و پێشانییە فیکری شەو و ڕۆژم
هەر گەردەن و زوڵفە ئەمەلی دوور و درێژم
بێ دیدە و دیداری، هەموو خوێنە دەگریێم
یەعنی گوڵ و نەرگس کە نەبێ، لالە دەنێژم
ڕەنگ و ئەسەری شۆڕشی لەعلی نمەکینە
ئەم ئەشکە کە بەم سووریی و سوێرییە دەڕێژم
بێنییەتی تەقبیلی... | 3 | مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن |
kpmc-train-0408 | Narî | 026 | ر/ئەی موقیمی مەکتەبی فەزل و هونەر | قەسیدە | ئەی موقیمی مەکتەبی فەزل و هونەر
ڕەونەقی سنفی جەلیل و موعتەبەر
لالەیی باغی سەعیدی ئەحمەدی
نەونیهالی گوڵشەنی خەيرولبەشەر
حافیزی ڕۆژ و شەوت ڕووحولئەمين
یاوەری تۆ ساحیبی شەققولقەمەر
گوڵبەنی زاتی ڕەئووفت بێ مەلال
غونچەیی جیسمی لەتیفت بێ کەدەر
مەکتەبی فەزل و شەرەف ئەمڕۆ بە تۆ
بوو بە قیبلەی ئەهلی عیرفان و نەزەر
مەکتەبی فەزلە ... | 7 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-1021 | Ḧerîq | 030 | ی/بە خەیاڵی شەوی وەسڵت خەوی هیجرانم دی | غەزەل | بە خەیاڵی شەوی وەسڵت خەوی هیجرانم دی
بە شەمیمی نەفەست سروەیی حیرمانم دی
چاوی بیمارت ئیشاراتی شیفا دەنوێنێ
لە خەتی مەسحەفی ڕووت ئایەتی لوقمانم دی
سەیری زوڵفت کە لەسەر ئاگری ڕووت وێستاوە
حەییی بێجانە لەبەر چاو و بە پەیمانم دی
بە هەوای عەرعەری قەددت لە خەیابانی خەیاڵ
شیعری بەرجەستە وەکوو سەروی خەرامانم دی
ڕوخی نەورۆزی نەب... | 4 | فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن |
kpmc-train-0934 | Ḧacî Qadir | 029 | لە جوملەی ماجەرای دووری ویلایەت | مەسنەوی | لە جوملەی ماجەرای دووری ویلایەت
ئەمەش باسێکە خۆشە وەک حیکایەت
شەوێ دانیشتبووم بێ شەمع و میسباح
ئەتۆی هێناوە یادم کاکە فەتتاح
گوتی: با کاغەزێکی بۆ بنێرین
موحیببی سادیقە و هەمڕازی دێرین
منیش ئەم نامەیەم نووسی بە تەعجیل
شڕ و وڕ وەک خەرار و کۆنەزەنبیل
بە بێ تەسوید و تەشیهـ و موبالات
وەکوو بەیتی بلە هەر چۆنێ بۆم هات
بەڵام ئ... | 2 | مفاعیلن مفاعیلن فعولن |
kpmc-train-1028 | Ḧerîq | 037 | ێ/قەمەر کەوتۆتە میزانی خەیاڵم موشتەری با بێ | قەسیدە | قەمەر کەوتۆتە میزانی خەیاڵم موشتەری با بێ
لە عیقدی نەزم و نەسرم تالبی عیقدی سوڕەییا بێ
جەماڵی دڵبەری فکرم لە خەڵوەتدا بوو تا ئێستا
بڵا با دڵبەرئارا بێ، قەبووڵی ئەهلی ئارا بێ
لە دووکانی خەیاڵم بۆ عەرووسی دڵ غەزەل دێنم
گرانجانی بەکارنایە کەسێ سەودای لەسەردا بێ
لە موژدەی نەوبەهار و غولغولی بولبول لە دەوری گوڵ
وەکوو قومری ... | 0 | مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن |
kpmc-train-0735 | Salim | 200 | ێ/ئەگەر نەخلی مورادم بێ سەمەر بێ | غەزەل | ئەگەر نەخلی مورادم بێ سەمەر بێ
بە من چی باغی دونیا جوملە بەر بێ
ڕەقیب یار ئەر بە من بۆسێ کەرەم کا
بە تۆ چی گەر هەمووی شەهد و شەکەر بێ
لە وەختێکا سەری خۆم بێ کڵاو بێ
بە من چی تاجی شاهی پڕ گوهەر بێ؟
ڕەقیب ئەمجار کە دڵبەر رامە بۆ من
بە تۆ چی گەر هەموو شام و سەحەر بێ
کە خۆم ڕەختی غوڵامی شک نەبەم هیچ
بە من چی خواجە گەر زەڕڕ... | 2 | مفاعیلن مفاعیلن فعولن |
kpmc-train-0942 | Ḧacî Qadir | 041 | ن/خاکی جزیر و بۆتان، یەعنی وڵاتی کوردان | قەسیدە | خاکی [جزیر] و [بۆتان]، یەعنی وڵاتی کوردان
سەد حەیف و سەد مخابن دەیکەن بە [ئەرمەنستان]
وا ڕێگەتان دەبەسرێ عێلاتی [جاف] و [بڵباس]
گەر مردوون لە گەرمێن مەمنووعە بچنە کوێستان
کامی کچ و هەتیوی شیرین بێ ڕایدەکێشن
هاوار دەبەن ئەبەر کێ پەشمە دەخیل و ئامان
مەسجید دەبێتە دێرە ناقووسیان موئەززین
مەتران دەبێتە قازی، موفتی دەبێتە ڕ... | 14 | مفعولُ فاعلاتن مفعولُ فاعلاتن |
kpmc-train-0828 | Wefayî | 038 | م/بەجارێکی تەماشای تۆ فیدات بێ هەم دڵ و دینم | غەزەل | بە جارێکی تەماشای تۆ، فیدات بێ، هەم دڵ و دینم
ئەگەر سەد جار قیامەت بێ دەمێکی هەستە بتبینم
لە غەمزەی چاوەکەت دەتکێ لە جەرگم خوێن و نازانم
نە خەستەی پەنجەیی بازم؟ نە بەستەی دەستی شاهینم!
مەگەر زولف و ڕوخت وەک لالە حاڵی بێ کە من بۆچی
جگەر سووتاو و سەرتاپا غەریقی مەوجی خوێنینم
وەکوو نەی کون کونە جەرگم لە تاو هیجرانی تۆ بۆی... | 0 | مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن |
kpmc-train-0728 | Salim | 193 | ی/لەتیف و سەروقەدد و گوڵجەبینی | غەزەل | لەتیف و سەروقەدد و گوڵجەبینی
حەریف و دڵفەریب و دڵنشینی
لەگەڵ هەر بەرتەرین شۆخێ جەدەل کەی
بەهەر ئانێ لە حوسنا بێهتەرینی
خەریکی دڵنەوازیی دوشمنانی
لەگەڵ یارانی یەکدڵ هەر بە کینی
بە جەوری بێ حیساب و لوتفی ئەندەک
لە سەد لا زەهر و یەک لا ئەنگەبینی
بە تۆ نابن هەموو غیلمانی جەننەت
ئەتۆ ئەی نووری دیدەم نازەنینی
چ سیحرێ بێ دڵت ... | 2 | مفاعیلن مفاعیلن فعولن |
kpmc-train-0221 | Kurdî | 016 | ز/دڵ لە میحنەت کەیلە ئەی پیری موغانی بەزم ساز | غەزەل | دڵ لە میحنەت کەیلە ئەی پیری موغانی بەزم ساز!
هەر ئەتۆی بۆ بارەگای عەیش و تەڕەب مەسنەدتەراز
مەی حەرامە گەر بە فتوای موفتی و قەولی جەدید
پیری من جار جار بە قەولێکی قەدیم داویە جەواز
بانگ کەنە زاهید نومای ڕەندانی گۆشەی خانەقا
بێن، کە وازە دەرکی مەیخانان و خەڵوەتگاهی ڕاز
خابی غەفڵەت نازڵە بۆ چاوی شەحنە و موحتەسەب
دەرفەتە ج... | 1 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0247 | Kurdî | 042 | و/شەوی یەلدایە یا دەیجوورە ئەمشەو؟ | غەزەل | شەوی یەلدایە یا دەیجوورە ئەمشەو؟
کە دیدەم دوور لە تۆ بێ نوورە ئەمشەو
دڵم وەک حاکمی مەغدوورە قوربان
خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو
کە تۆی شای کەچ کولاهی دیدە مەستان
چ باکم قەیسەر و فەغفوورە ئەمشەو؟!
سروشکم نەخشی ناوی تۆ دەکێشێ
کە جێی سێدارەکەی مەنسوورە ئەمشەو
دڵیش مایل بە دیدەی تۆیە بۆیە
لە من وەحشی و ڕەمیدە و دوورە ئ... | 2 | مفاعیلن مفاعیلن فعولن |
kpmc-train-0993 | Ḧacî Qadir | 102 | ە/ڕۆستەمی مازەندەران ئەو وەقتە دەستی بردەوە | غەزەل | ڕۆستەمی مازەندەران ئەو وەقتە دەستی بردەوە
هاتە ڕێی دێوی سپی، ئازانە دەستی کردەوە
هەروەکوو شارانی تر کەس ئاشنای کۆیێ نەبوو
شوهرەتی ئەبیاتی من خەڵکی لە سەر کۆ کردەوە
هەر کەسێکی دایە بەر شەق زاڵی دونیایی دەنی
گۆی لە مەیدانی جەوانمەردانی عوقبا بردەوە
ئەم هەموو زوڵمەی ڕەقیب کردی لە ئاخر، دڵبەرم
ماڵی ئاوا بێ بە ماچی لێوی تۆڵ... | 1 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0140 | Kakey Felaḧ | 046 | سروودی خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم | تەرجیعبەند | خۆشم ئەوێ، خۆشم ئەوێ
ئەم نیشتمانەم خۆش ئەوێ
تا لێدانی دڵ ئەسرەوێ
هیچ لە بەر چاوم ناکەوێ
خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم
کانگای هیوا و ئاواتەکەم
ئا ئەم هەوا و ئاو و گڵە
بۆ ژیانم خوێنی دڵە
دڵ کە بلبلی سەرچڵە
شەیدایە بۆ ڕوی ئەو گوڵە
خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم
کانگای هیوا و ئاواتەکەم
کوردستانە خۆشەویستم
هەتا ماوم ئەی پەرستم
هاوار ئەکا هۆش و هە... | 9 | 8Syllabic |
kpmc-train-0208 | Kurdî | 003 | ا/دڵم نایە بەجێت بێڵم بڕۆم بۆ خۆم بە دنیادا | غەزەل | دڵم نایە بەجێت بێڵم بڕۆم بۆ خۆم بە دنیادا
سەری خۆم هەڵگرم وەک شێت بە کێو و دەشت و سەحرادا
دەڵێم ناکەم هەڵێم ڕاکەم عیلاجی دەردی سەوداکەم
کەمەندی تۆم لە گەردندایە سا چبکەم بەرم نادا
لە سینەی پڕ بڵێسەم هێند دەکێشم ئاهی گەرم و سەرد
خەلیلی تۆیە دڵ، بۆیە کەناریش پێی زەرەر نادا
ئەمن قەت مومکینم نابێ خەیاڵی تۆ لە دڵ دەرکەم
چ ک... | 0 | مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن |
kpmc-train-0838 | Wefayî | 049 | م/گا دەسووتێم گا دەگریێم غەرقی ئاو و ئاورم | غەزەل | گا دەسووتێم گا دەگریێم غەرقی ئاو و ئاورم
ئاخ لەبەر بەختی سیا! نازانم ئەز بۆچ نامرم؟
هەر کە دەتبینم دەڵێی تۆ شەم و منیش پەروانەتم
تا سەراپا نەبمە کۆی زووخاڵ قەد ئارام ناگرم
هەر ڕەگم تارێکە ناڵەی دێ لە شەوقی ڕوویی تۆ
عەندەلیبم، موتریبم، خۆشخوانی گوڵ ڕامشگەرم
زولف و ڕوو، باڵا و ئەبرۆ و خەتت و خاڵ و چاوی کاڵ
لەو تەلیسمی حە... | 1 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0197 | Kakey Felaḧ | 115 | منیش وتم | نوێ | پێیان وتم: بخۆرەوە، بخۆرەوە، بخۆرەوە
ژەنگ و ژاری دەروونەکەت بشۆرەوە
هەتا ئەتوانی بە بادە
خەرمانی خەفەت بە با دە
وەک ئەوانەی هاوزامی تۆن
ساڕێژ بە بە شەرابی کۆن
هەرچی خەم و خەفەت هەیە
لەشکر بێ شکستەی مەیە
هەرچی هەوری ڕەش و تاڵە
پەرتی دەس شەرابی ئاڵە
هەرچی کە وا گەردەلوول و ڕەشەبایە
گیژەڵووکەی ئەم سەر ئەو سەری دنیایە
لەدە... | 6 | FreeVerse |
kpmc-train-0925 | Ḧacî Qadir | 020 | خۆ دەزانن سولالەیی ئەکراد | مەسنەوی | خۆ دەزانن سولالەیی ئەکراد
لێرەوە بگرە تا دەگاتە [قوباد]
هەموو عالیم، هەموو شێخ و میرن
زیرەک و ژیر و ئەهلی تەدبیرن
وەسەتی پانی پازدە ڕۆژ ڕێیە
پڕ لە ڕەشماڵ و خانە و دێیە
بە درێژی لە قاف کە ڕابوردن
تا بە [شیراز] و [ئیسفەهان] کوردن
شەهسەوارن، پیادەیان ئازان
بەردی نیشان و کوڵکی مەیدان
دان و بەخشینان لە لا باوە
خوونی مەیدانی... | 10 | فعلاتن مفاعلن فعلن |
kpmc-train-0211 | Kurdî | 006 | ا/ڕۆحی خۆم لێم عاجزە دایم کەوا زاری دەکا | غەزەل | ڕۆحی خۆم لێم عاجزە دایم کەوا زاری دەکا
ئای چ بێزارە لە خۆی فەریادی بیماری دەکا
هەر شەوێ وەعدەی ویسالت بێ هەتا ڕۆژ ناسرەوم
لەیلەتولقەدرە هەموو کەس حەز بە بێداری دەکا
دڵ لە قاپی تۆیە داییم، هەر کەسێ بێ دێتە لای
هەر غەریبێ کەس نەناسێ مەیلی هوشیاری دەکا
چاوەکەت بۆ قەتڵی ئێمە هیچ کە ئەندێشەی نییە
حاکمێ مەست بێ هەمیشە مەیلی ... | 1 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0540 | Qaniʕ | 069 | گوڵاڵەی مەریوان/ژ/عومرەکەم باریک و کورتە ئارەزووم پان و درێژ | غەزەل | عومرەکەم باریک و کورتە، ئارەزووم پان و درێژ
فیکرەکەم فیکری ئەدیبە و سوورەتیشم گێژ و وێژ
ئاوی لافاوی خەیاڵم، هێندە ساف و ڕۆشنە
ئاویاری خۆی ئەکا، بێ فەرقە لای هەوراز و لێژ
بێ تەماشا کە لە کوردا، دائەپۆشێ شیعری من
پژدەر و گۆران و سۆران، جافەتی و شیروان و گێژ
گەر لە نوکتەی خامەکەم دیقەت بکەی، ئیقرار ئەکەی
سەر بە سەر یاقووت... | 1 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0012 | Diɫdar | 013 | ئەرێ ئەی کورد لە نێو گەلدا هەتا کەی مات و داماوی | غەزەل | ئەرێ ئەی کورد لەنێو گەلدا هەتا کەی مات و داماوی؟
کە عالەم سەربەخۆن گشتی ئەتۆش پەیوەندی نێو داوی
دەسا بیرێ لە حاڵی خۆت بکە و هەستێ بە زیللەت کە
بەڵێ دوێنێکە ڕاوکەر بووی و ئێستاکە بە خۆت ڕاوی
کەمەر بەستن لەنێو گەلدا بناغە و پێشڕەوی ژینە
بە تیری کینەیە ئەمرۆ لە ژینا فەوت و کوژراوی
دەسا هەڵسە بە هوشیاری نەفەوتاوی بە یەکجار... | 0 | مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن |
kpmc-train-0295 | Nali | 0015 | ا/ڕیشەکەی پان و درێژە بۆ ڕیا خزمەت دەکا | غەزەل | ڕیشەکەی پان و درێژە، بۆ ڕیا خزمەت دەکا
زاهیرە هەرکەس بە توول و عەرزی ڕیشیدا ڕیا
گوڵ بە دەم بادی سەباوە پێکەنی، بولبول فڕی
یەعنی عاشق لازمە دوور بێ لە یاری بێوەفا
عاشقی سونعی حەقم، قوربانی ڕەنگی قودرەتم:
چاوی ماوی، خاڵی شین، کوڵمی سپی، زوڵفی سیا
سەرگرانە قافڵە سالاری ڕێی چین و خەتا
چونکە باری عەنبەر و میسکە لە زولفەینی ... | 1 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0017 | Diɫdar | 019 | کوردستانی خۆش نیشتمانی جوان | مەسنەوی | کوردستانی خۆش، نیشتمانی جوان
تۆ قیبلەگاهی منی بێ گومان
چاوم پشکووتووی شاخەکانتە
فێری ژیانی باخەکانتە
دەنگی شمشاڵی شوانەکانت
زریق و باقی جوانەکانت
قاسپەی کەوانی قەد کێوەکانت
خوڕەی ئاوەکەی نشێوەکانت
ئەمانە هەمووی گوێیان کردمەوە
هەوێنی شعری دڵیان گرتمەوە
نەونەمامێ بووم لەم خاکە ڕووام
بە خۆشەویستیی وڵات ئاو درام
بەڵێ کوردس... | 5 | 10Syllabic |
kpmc-train-0323 | Nali | 0050 | ن/ئەم سەرسەری بازانە کەوا هەمسەری بوومن | غەزەل | ئەم سەرسەری بازانە کەوا هەمسەری بوومن
موشکیل، بگەنە ساعیدی شاهێکی وەکوو من
تا نەشئە نەچێژن لە لەبی کەوسەری ساقی،
بێچارە چوزانن کە هەموو مەستی زەقوومن؟!
ڕووناکیی ڕوو شەوقە لە نێو زوڵمەتی موودا
وەجهی ئەمەتە دڵ هەموو پەروانەیی موومن
زوڵفم بە نەسەب سیلسیلەیی ڕیفعەت و شانە
من دەیخەمە بەر پێ کە حەبەش زادەیی ڕوومن
من سەروی ڕە... | 3 | مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن |
kpmc-train-0328 | Nali | 0061 | و/دڵ شیشەیی پڕ خوێنی فیراقی، فەرەقی بوو | غەزەل | دڵ شیشەیی پڕ خوێنی فیراقی، فەرەقی بوو
مەکسووری ڕقی بەو دڵی وەک بەردی ڕەقی بوو
ئەو نەشئە کەوا ساقی منی پێ لە خودی سەند
نەک نەوعە ڕەقێ بوو کە لە قەترەی عەرەقی بوو،
خەندەی نەفەسی تۆ بوو وەکوو سوبح و نەسیمی
یا گوڵ دەمی پشکووتن و، عەتری وەرەقی بوو
ڕەققێتی تەن و، ڕیققەتی دڵ، ڕوقبەتی تاعەت
مەخسووسی ڕەقیب بۆ لە منی خەستە ڕقی ب... | 3 | مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن |
kpmc-train-0720 | Salim | 185 | ی/جانانە حاڵی ئەم دڵە گەر جستوجۆ دەکەی | غەزەل | جانانە حاڵی ئەم دڵە گەر جستوجۆ دەکەی:
مەشغوڵی ناڵەیە لە جودایی بە میسلی نەی
چیهرەم کە پیشەزین بە سەفا ڕەنگی لالە بوو
ئێستە دەبا لە حینی خەزانا گرەو لە بەی
چاوت لە بەزمی بادەکەشان بێت و عیشوە کا
ناکەن بە ڕەسمی نەشئەیی مەستی هەوایی مەی
غەم جەیشی [سەلم] و [توور]ە ئەسەر [ئیرەج]ی دڵم
بۆ شۆڕشی وەغا و ئەلەم سینە بوو بە ڕەی
«س... | 8 | مفعولُ فاعلاتُ مفاعیلُ فاعلن |
kpmc-train-0103 | Hêmin | 078 | تاریک و ڕوون/دەسکەوتی خەبات | مەسنەوی | نە بلوێرژەن دەتووڕێنێ لە بلوێر
نە شۆڕەژن ورینگەی دێ لەبەر بێر
نە نارەناری کیژی مەشکەژێنە
نە سیڕەسیڕی شمقاڕ و شەهێنە
نە بۆڕە بۆڕی مانگای تازە زاوە
نە شڵقەشڵقی مەشکەی نیوەژاوە
نە فیتەفیتی شوان و کاڕەیی مەڕ
نە باللۆرەی کچی چاومەست و دڵتەڕ
نە ئۆحە ئۆحەکەی گاوانی باسک
نە بگرە بەردەکەی کابانی ناسک
نە کۆڕژنی حدوودی سووکە سوار... | 2 | مفاعیلن مفاعیلن فعولن |
kpmc-train-0225 | Kurdî | 020 | م/ئەگەر مەیلت لە دڵ دەرکەم غەریبی کۆیی دڵبەر بم | غەزەل | ئەگەر مەیلت لە دڵ دەرکەم، غەریبی کۆیی دڵبەر بم
ئەگەر ساتێ لە یادم چی، هیلاکی ژەهری ئەژدەر بم
بە غەیری بۆسەیی چاوت ئەگەر قەسدی ویسالت کەم
بە شوعلەی قەهری تۆ یا ڕەب سەراپا قەتڵی ئەخگەر بم
ئەگەر یەک لەحزە سستی کەم لە ژێر باری غەمی عیشقت
بە میسلی پەنجەرە قوربان بە تەن سووراخی خەنجەر بم
لە سەر تەعریفی ئەگریجەت ئەگەر بێم وەس... | 0 | مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن |
kpmc-train-0418 | Narî | 036 | م/دەمێکە من لە غوربەتدا غەریقی بەحری حیرمانم | پێنج خشتەکی | دەمێکە من لە غوربەتدا غەریقی بەحری حیرمانم
بەبێ گوڵ غونچەدەم دایم موقیمی کونجی گریانم
لە شوێنی بولبولی دڵ مات و سەرگەردان و حەیرانم
دەمێ بۆ گوڵ، دەمێ بۆ دڵ، زەلیل و زار و گریانم
گوڵەکەم ڕۆ، دڵەکەم ڕۆ، بە جارێ ماڵی وێرانم
دڵی میحنەت زەدەی بردم، بە گۆشەی چاوی بیماری
بە شەرتێ بێ نیازم کا، لە ماچی لێو و گوفتاری
ئەوێستا گەر... | 0 | مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن |
kpmc-train-0492 | Qaniʕ | 020 | گوڵاڵەی مەریوان/ن/ئەی بولبولی بێ دانە من و ئێوە هەژارین | پێنج خشتەکی | ئەی بولبولی بێ دانە، من و ئێوە هەژارین
هەر دوو، وەکوو یەک موتەزیری فەسڵی بەهارین
تۆ چەشنی من و من وەکوو تۆ بێ کەس و کارین
داماو و کز و دەربەدەری کووچە و شارین
یا، بەندی قەفەسخانە و یا وێڵی دیارین
من قوڕبەسەری دەستی فەلەک، چەرخی جەفاکار
تۆ دڵ بە خەمی، دەردی گوڵ و خونچەیی گوڵزار
من دەربەدەری فیتنەیی جاسووسی خەتابار
تۆ بێ... | 3 | مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن |
kpmc-train-1029 | Ḧerîq | 038 | ێ/لە خەرمانی ئەمەل مێرووی عەمەل جەزبی نەکرد دانێ | غەزەل | لە خەرمانی ئەمەل مێرووی عەمەل جەزبی نەکرد دانێ
لە زەیقەتخانەدا ترسم هەیە ئاخرسەری دانێ
دەڵێن جەردەی ئەجەل ڕێگا بە کاروانی نەفەس دەگرێ
شەقامی سینە دەبڕێ بۆ مەتاعی دیدە دەڕوانێ
تەریدەی نەفس و شەیتان قافڵەی تاعاتی غارەت کرد
ئەگەر جاسووسی ئیمانی نەبێ دەرناچێ ئینسانێ
تەرازووی تاعەتت لەنگە هەتا کەی ئەم سەر ئەو سەرتە؟
بە پارس... | 0 | مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن |
kpmc-train-0178 | Kakey Felaḧ | 095 | رازێک و نیازێک | نوێ | شیرینەکەم!
ئەی ئارامەکەی گیانەکەم
ئەی ژینەکەم!
ئەی سەرمایەی ژیانەکەم
لەو ڕۆژەوە دوورم لە تۆ
زمانێکم کەوتووم لە گۆ
نە لەوەتەی لێت بڕاوم
بەوێنەی ئەو کەسەی بێنێ
هەر دوو چاوی خۆی دەربێنێ
لە تاریکیی ژانا ماوم
ئەی ژین! ژیانی من و تۆ
ئەمیان ئەگەر تانە ئەو پۆ
لەژێر درەختی چەن ساڵە
ماڵی من و تۆ یەک ماڵە
شەو بوە تاکو بەیانی
گیان... | 6 | FreeVerse |
kpmc-train-0504 | Qaniʕ | 032 | گوڵاڵەی مەریوان/ق/بێ سوودە ئیش بە غەیری خەیاڵی حوزووری تاق | غەزەل | بێ سوودە ئیش بە غەیری خەیاڵی حوزووری تاق
بێ کارە، کار لە کاری خەیاڵاتی پڕ مەراق
حاکم کە قازییە، بە قەزایاتی سەر ئەزەل
بێ سوودە سەعی لە تەسخیری خوراسان و یا عیراق
نەقدی ئەمەل ئەگەر بە سەداقەت دەغەڵ نەبێ
موستەغنییە لە مەحەک یا، لە زاخی پڕ سماق
میزانی حوکم، کە بە مقامات و تەجرەبەس
دەخلی جیایە بەسەر لە شەم و سەمع یا مەزاق
... | 8 | مفعولُ فاعلاتُ مفاعیلُ فاعلن |
kpmc-train-0766 | Salim | 231 | ە/تا ڕەقیب حازرە گاهی حەذەرە نەک حەضەرە | غەزەل | تا ڕەقیب حازرە، گاهی حەذرە نەک حەضرە
ئەو سەگە تا لە کەمین بێ، حەضریشم سەفەرە
گەر لەبن سایەیی تووبا بە سەفا ماوا کەم
بێتە دڵ یادی بەدیی ئەو سەگە جێگەم سەقەرە
باڵشی جێگەم یەگەر قاقوم و قوو بێ هەموو شەو
دوور لە باڵات لە بەدەنما وەکوو خار و حەجەرە
چین بە چین کەوتۆتە سەر یەک لە دڵا عوقدەیی غەم
بێ بە ماچی دەمەکەت لادە سا ئەم... | 4 | فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن |
kpmc-train-0332 | Nali | 0066 | ژ/هەی کەرێکم بوو، چ پەیکەر؟ تەیکەری هەوراز و لێژ | غەزەل | هەی کەرێکم بوو، چ پەیکەر؟ تەیکەری هەوراز و لێژ
سینە پان و، مووچە کورت و، شانە بەرز و، گوێ درێژ
بن زک و جەبهەت سپی، کلک ئێستر و دامەن سیا
یەککە تاز و، سێ بڕو، دوو باد و، شەش دانگ و درێژ
کەللە وەک جەڕڕەی شەرابی پر نیشات و تەڕ دەماغ
شێری نەڕ، ئاهوویی بەڕ، گورگی سەفەر، قەمچی نەچێژ
مل عەلەم، شیرین قەلەم، ئاهوو شکەم، مەیموون... | 1 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0642 | Salim | 105 | ق/وەکوو یەک دێتە بەرگوێی پیاوی ئەحمەق | غەزەل | وەکوو یەک دێتە بەرگوێی پیاوی ئەحمەق
نەفیری بولبول و ئاوازی لەق لەق
لە بازاڕی جیهان وەک یەک دەناسن
لە زەردیدا تەڵا و ڕەنگی مەفرەق
لە حەرفی ناکەسان با چەند ڕۆژێ
گران کەم گوێم بە پەنبە و سورب و زەیبەق
لەبی تەنگی دڵارامم دەبەخشێ
بە غونچەی نەوشکوفتە ڕەنگ و ڕەونەق
لەبەر نەقشی خەیاڵت کولبەیی من
سەراسەر نەقشە وەک قەسری [خەوەرن... | 2 | مفاعیلن مفاعیلن فعولن |
kpmc-train-0546 | Salim | 006 | ا/بە مەحزی جەوری دڵبەر هەرکەسێ تەرکی مەحەببەت کا | غەزەل | بە مەحزی جەوری دڵبەر هەر کەسێ تەرکی مەحەببەت کا
لە قەبریشا، بە میحنەت، تا قیامەت گریە عادەت کا
قوبووڵ ناکا ببێ غەیرەز پەرێشانی لە عالەمدا
فەلەک، گەر پەیڕەویی کرداری یاری بێ مورووەت کا
لە بێ ئینسافیا دەکوژێ بە ئیما سەییدی خەڵوەت
بە مەزموونی عەفوو، گەر نامەیی قابیز بە حوججەت کا
دەزانی چەن فەرەحناکم بە بۆسەی لێوی شیرینت
ب... | 0 | مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن |
kpmc-train-0458 | Narî | 080 | ە/ئەی فەلەک سەرگەشتە بی بۆ گەردشێ هێناتەوە | غەزەل | ئەی فەلەک سەرگەشتە بی بۆ گەردشێ هێناتەوە
ئەهلی عیززەت پاکی سەرگەشتەن بەدەس سەوداتەوە
گەردشت: ساقی، قەدەح: دنیا، موسیبەت بوو بە چات
خۆ لە دنیادا نەبوو لەو چاتە کەس نەیخواتەوە
وەزعی تۆ تەرکی سەفایە، قەلبی تۆ ڕەسمی جەفا
بۆ ئەکەی مەیلی وەفا تۆ بەم دڵ و حاڵاتەوە
چینی پێشانیتە خەتتی میننەت و زوڵم و ستەم
نەخشی میحنەت وا بە تە... | 1 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0060 | Hêmin | 028 | تاریک و ڕوون/بۆسەی ڕۆژگار | غەزەل | نیمە ئاواڵێ لە گۆشەی بێکەسیدا غەم نەبێ
چاکە ئەو لێرەش وەفای هەر ماوە، سایەی کەم نەبێ
لاپەڕەی ژینم هەموو هەڵدەیتەوە تێیدا نییە
باسی فرمێسک و هەناسە و شیوەن و ماتەم نەبێ
ڕۆژگاری سپڵە بۆ من بۆسەیەکی نایەوە
نەمدی هەر تیرێکی دەیهاوێ بەرەو سینەم نەبێ
ڕەنجی دووری دڵبەرم بۆ کوشتنی من کافییە
گەر لە دنیادا ئەمن هیچ مەینەتی دیکەم... | 1 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0609 | Salim | 071 | ر/بە ڕووی ڕۆژا نوواندی لەیلی دەیجوور | غەزەل | بە ڕووی ڕۆژا نوواندی، لەیلی دەیجوور
لە توڕڕە و ڕوو، بە مەجنوون، لەیلی مەستوور
کەمەر هەردەم بە دوشنامم دەبەستێ
هووەیدایە نیشانەی نەحل و زەنبوور
دەزانم چۆنە تا دڵ سەیدی عیشقە
لەژێر چنگاڵی بازا حاڵی عوسفوور
لە وەسڵا هەر کە یارم دی، شەوی تار
بەڵەد بووم داستانی مووسیی و توور
تەحەڕڕوکبەخشە بۆ شەریانی عیننین
بلوورین ساقی وەک ... | 2 | مفاعیلن مفاعیلن فعولن |
kpmc-train-0968 | Ḧacî Qadir | 075 | ێ/دەڵێن یار دێتەوە بابی مەحەببەت،یا خودا وا بێ | غەزەل | دەڵێن یار دێتەوە بابی مەحەببەت،یا خودا وا بێ
ئەگەر دوشمن دەڵێ: نابێ! موغەننی تۆ بڵێ: نا بێ
دەلەرزێ باغەبان سەروت لە ترسی قامەتی بەرزی
گوتی ئەم نوکتە بارێکی گرانە تێ دەگەی نابێ
لە هیجرت هەردەمە سەیلی سروشکم ماجەرای چاوم
بە ڕەنگێک ڕەنگی کرد، ڕەنگی جیهان باوەڕ مەکە وا بێ
لە ناکاو دڵبەرم فەرمووی هەڵستە ئێستەکێ واعیز
لە بۆم... | 0 | مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن |
kpmc-train-0231 | Kurdî | 026 | م/عەزیزم باعیسی عەیش و نیشاتم | غەزەل | عەزیزم! باعیسی عەیش و نیشاتم!
گوڵم! سەرمایەکەی ژین و حەیاتم!
دەزانی خۆ ئەمن سەودازەدەی تۆم؟
نەچیری ئاهوویی چاوی سیاتم؟
هەمیشە من لە کونجی دەرد و غەمدا
ئەسیری شەرت و مەحبووسی وەفاتم
بە ساڵی جارێ قوربانی دەکەن حاج
ئەمن هەر دەم بە قوربانی وەفاتم
بە جاڕووبی موژەی چاوم هەمیشە
خەریکی مشت و ماڵی خاکی ڕاتم
لە شەوق و زەوقی عالە... | 2 | مفاعیلن مفاعیلن فعولن |
kpmc-train-0154 | Kakey Felaḧ | 065 | شیوەنی پایز | مەسنەوی | مەپرسە بۆ چی مات و خەمبارم،
بۆ چی ڕەنگ زەردم، بۆ لێو بەبارم
بۆ دەستە ئەژنۆ مل بە لارەوە
فرمێسکم بە خوڕ دێتە خوارەوە
بۆ چی پەشێوە قژی زەردباوم
قژی لەسەر ڕوو پەرش و بڵاوم
بۆ چی فرمێسکی سکاڵا و ڕازم
ئەشۆرێتەوە گۆنای بێ نازم
بۆ نەبڕایەوە ئۆف و ئاخی من،
هەناسەی ساردی پڕ لە داخی من
بۆ دوایی نەهات شیوەن و ڕۆڕۆ
خەم و تەمی سەر ... | 5 | 10Syllabic |
kpmc-train-0039 | Hêmin | 005 | ڕێژنە | غەزەل | تۆ بەڵێنم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەم لێوە، با جوان ببمەوە
دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشین
لێم گەڕێ تاوێ لە باخی سینە میوان ببمەوە
شەنگەبێری بسڕەوە فرمێسکی بێ شوانی ئیتر
ڕەنگە هێشتا لەو چیا و زۆزانە بۆ شوان ببمەوە
من گوڵی سەر گۆڕی ئاواتی لەمێژینەم بەڵام
ڕێژنێکم لێ بدا پێم وایە بۆ ڕوان... | 1 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0804 | Wefayî | 009 | ا/لەو شارە خەدەنگی سەنەمێکم لە جگەر دا | غەزەل | لەو شارە خەدەنگی سەنەمێکم لە جگەر دا
شۆخێکە غەمی ئایینەداری بە قەمەر دا
خەمڵیوە وەکوو گوڵ بە سەر و بەرگی بەهاری
خۆی گوڵ، دەمی گوڵ، چەپکەنی گوڵناری لەبەردا
بۆ زەوقی تەکەللوم کە دەمی هاتە تەبەسسوم
خەندەی لە دەمی غونچە و تەعنەی لە شەکەر دا
شەڕیانە لەسەر موڵکی دڵم غەمزە و نازی
بۆیێکی بە جووت دێن وەکوو نەشتەر لە جگەردا
گەنج... | 3 | مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن |
kpmc-train-0678 | Salim | 141 | و/ئەو یارە کە دایم وەکوو پارەی جگەرم بوو | غەزەل | ئەو یارە کە دایم وەکوو پارەی جگەرم بوو
تا بوو لە دڵا مەیلی بە فەرمانی سەرم بوو
دەیدا لە دڵی خەستە بە یەک غەمزە دووسەد تیر
هەردەم بە تەرەفیا کە نیشانەی نەزەرم بوو
کووچەی گوزەری تیری لە دڵ دەرچووە ئیما
گەرچی هەمەجا سینەیی سەختم سوپەرم بوو
بۆ شەمعی فەرەح بادی فیراقت بووە ئافەت
ئاخر شەوی وەسڵت کە ویداعی سەفەرم بوو
جانانە ک... | 3 | مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن |
kpmc-train-0025 | Herdî | 001 | ئۆباڵی خۆت بە ئەستۆی خۆتە | مەسنەوی | بە دەستی خۆت کە جامت خستە سەر لێوت غەشیمانە
ئەگەر زەهریشی تێدا بوو، گوناهی خۆتە بیزانە
هەڵە یا خود گوناهت کرد، لە کاتێکا کە بێهۆشی
سزا و تاڵاوی هەرچی بێ، ئەبێ وەک بادە بینۆشی
ئەگەر پیاویت و ئەیزانی، کە وا ئۆباڵی کردارت
لە ئەستۆی وردی خۆتایە، ئیتر بێسوودە هاوارت! | 0 | مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن |
kpmc-train-0033 | Herdî | 011 | شۆڕشی نائومێدی | مەسنەوی | بناغە و چینی دیواری
تەلاری بەرزی دڵداری
بە سەر لانەی دڵا ڕووخا، تەپوتۆزی خەمی هێنا
بەدووی باڵداری ئاواتی، فڕیوی بێ سەر و شوێنا
دەسا ئەی پاییزی ماتەم، ئەوەندەم تاسە پێ ماوە
هەموو ئەو یادگارەی لەو ژیانی عەشقە جێ ماوە
بەجارێ وەک گەڵا سروەی خەزانت گشتی ڕاماڵێ
بەوردی هەر گەڵایێکی، ببا بۆ قوژبن و چاڵێ
***
دەبا باڕەش لە دوایی... | 0 | مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن |
kpmc-train-0636 | Salim | 098 | ش/بە پابۆست بگا گەر سەر وەکوو فەرش | غەزەل | بە پابووست بگا گەر سەر وەکوو فەرش
سەری فەخرم دەگاتە پایەیی عەرش
نیگاهی چاوی مەستت گاهی ئیما
دەبەخشێ نەشئەیێ بۆ من وەکوو بەرش
ئەگەر مانیع نەبن دەستم دەگا پێت
درازیی ئاستین و کۆتەهی ئەرش
موژەت تابوور و میرئاڵایە چاوت
ئێرش بۆ دڵ دەبا گەر پێی بڵێ عەرش | 2 | مفاعیلن مفاعیلن فعولن |
kpmc-train-0932 | Ḧacî Qadir | 027 | شێخ بزەینی قسەی وەکوو جافە | مەسنەوی | [شێخ بزەینی] قسەی وەکوو [جافە]
خۆ کەرامەت نییە ئەمیش لافە
ئەو وەکوو ئێمە نین بە ئیدراکن
ساحیبی نوسخەیی گەلێ چاکن
وەکوو بەهرام و خوسرەو و شیرین
لەیل و مەجنوون و چەندی وا ڕەنگین
هەمویان ڕەمز و کانیی عیرفانن
فێری بن چونکە خزمی خۆمانن
[مەم و زین] و دیوانی [شێخی جزیر]
گەلێ چاکن بە سەهلی بێننە گیر
ئەم دووانە ئەمێستە تەرجەمەی... | 10 | فعلاتن مفاعلن فعلن |
kpmc-train-0843 | Wefayî | 057 | ن/خەتی ئازادی ئەو ڕۆژە بە من دا دڵستانی من | غەزەل | خەتی ئازادی ئەو ڕۆژە بە من دا دڵستانی من
کە سەروی قامەتی تەشریفی هێنا باغی جانی من
ئەرێ ئەی وەسڵی گوڵزارت حەیاتی جاویدانی من
ئەرێ ئەی چاوی بیمارت تەبیبی میهرەبانی من
کە سەیری حیکمەتی زاری بە عەکسی زولف و چاوی کەوت
چ زوو شێوا بە جامێک بادە، عەقڵی نوکتەزانی من؟
دوعای ڕەدد و قەبووڵ دەرحەق بە زولفی کرد و گیرا بوو
ئیلاهی تێ... | 0 | مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن |
kpmc-train-0105 | Hêmin | 080 | تاریک و ڕوون/بەهاری کوردستان | مەسنەوی | شەماڵ هات بەگاڵەگاڵ
هەور بوون گەواڵ گەواڵ
پشکووت گوڵی گەش و ئاڵ
بلبل کەوتە ناڵەناڵ
***
بە لەنگێزە، بە باران
بە شنەبای بەهاران
توانەوە وەک جاران
کەوی بەفری نیساران
***
نەما مژ و سەرما و سۆڵ
نەسیخوار ما نە سەهۆڵ
تەرت و ڕژد و شیو و دۆڵ
لێی هاتە دەر گیا و گۆڵ
***
دەشت و چیمەن ڕازاوە
کێو و بەندەن نەخشاوە
زۆنگ و چێنکە ژیاوە
... | 13 | 7Syllabic |
kpmc-train-0076 | Hêmin | 045 | تاریک و ڕوون/بلوێری شوان | مەسنەوی | نیوەشەوە، دنیا خامۆش
دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش
ئاهەنگێکی گیان پەروەرە
شادی هێنە، خەفەت بەرە
ئاهەنگێکی دڵنەوازە
تارە؟ یۆڵۆنە؟ یا سازە؟
نا... نا... ئاهەنگی بلوێرە
جا وەرە گوێی بۆ ڕادێرە
هەزار خۆزگەم بەخۆت شوانە
کە بەو مانگەشەوە جوانە
دانیشتووی لە ڕژد و هەڵدێر
پەنجە دەبزێوی لە بلوێر
دەگەڵ تەبیعەت هاودەمی
شادی، بەکەیفی، بێ خ... | 9 | 8Syllabic |
kpmc-train-0374 | Nali | 0113 | ە/سەری زوڵفت کە ڕشتەی عومری خزرە نیوە هەودایە | غەزەل | سەری زوڵفت کە ڕشتەی عومری خزرە، نیوە هەودایە
چ هەودایە؟ کە هەر حەڵقەی دوو سەد زەنجیری سەودایە!
برۆت تیغێکە وسمەی سەیقەل و مەسلوول و مووکارە
کە عیشوەی جەوهەرە، ڕەمز و ئیشارەی ئاوی مەودایە
بە نەشئەی سستی و مەستیی وەها مەستوور و مەخموورە
نزانم خەو لە چاوتدایە یا چاوت لە خەودایە!
++
مەڵێن زوڵمەت خراپە، وەسڵی پەروانە لە شەو... | 0 | مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن |
kpmc-train-0820 | Wefayî | 027 | ر/ئەی چرای زوڵمەتکەدەی دڵ ئەی جەلای نووری بەسەر | غەزەل | ئەی چرای زوڵمەتکەدەی دڵ، ئەی جەلای نووری بەسەر
تۆ و جەماڵی باکەماڵت، ئافتابی یا قەمەر؟
شەو ئەگەر تۆ ماهتابی، ئینتیزاری تا بەکەی؟
رۆژ ئەگەر تۆ ئافتابی، بۆچ لە هەوران نایە دەر؟
جیلوەیێکت پڕ بە عالەم بۆ شەهیدان عومری نەو
خەندەیێکت پڕ بە دونیا بۆ نەخۆشان گوڵشەکەر
ئاب و تابی ڕووتە مایەی سۆزش و گریانی من
گا غەریق و گا حەریقی... | 1 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0301 | Nali | 0021 | ت/مووی سپی کردم بە شوشتن ئاوی عەینی شۆرە شەت | غەزەل | مووی سپی کردم بە شوشتن ئاوی عەینی شۆرە شەت
شۆرە شەت یەعنی کە تێدا خود بە خود قەل بوو بە بەت
هەڵگڕا، وەک مۆمی کافووری بە شەودا، موو بە مووم
دا سیاهی ڕوو بخوێنم نوقتە نوقتە، خەت بە خەت
من دەڵێم شەو بوو بە ڕۆژ، نەفسم دەڵێ ڕۆژ بوو بە شەو
ئەو موسیبە، چونکە چاوی پێ سپی بوو، من غەڵەت
ڕەوغەنی دیدەم ڕژایە سەر کیتابی خەتتی خۆم
چ... | 1 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0293 | Nali | 0013 | ا/چاوەکەت ئاگر لە سینەی عاشقی مسکین دەکا | غەزەل | چاوەکەت ئاگر لە سینەی عاشقی مسکین دەکا
مەستە، مەیلی چەن کەبابێکی دڵی خوێنین دەکا
تالیبی لێوین و ئەڵقەی زوڵفمان نیشان دەدا
ڕاڕەوی میسرین و ئەو، ڕوومان لە موڵکی چین دەکا
تا موعەییەن بێ کە زۆرن دەسگری و دەسکوژی
فەرقی سەر، پەنجەی بە خوێناوی حەنا ڕەنگین دەکا
بێقسەی غونچەی دەمت کاتی تەبەسسوم ڕووبەڕوو
هەتکی شوعلەی بەرق و نەزم... | 1 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0880 | Wefayî | 098 | ە/ئەی حوسنی ئەزەل، دا نەفەسێ خۆت بنوێنە | غەزەل | ئەی حوسنی ئەزەل، دا نەفەسێ خۆت بنوێنە
ئاوێنەیی ڕووی خۆتە دڵی من مەشکێنە
کەوتوومە شکەنجی سەری زولفت بە تەمای ڕووت
یاریم کە نەکەی چووم بە تەلیسماتی خەزێنە
عالەم هەموو ڕەنگینە لەبەر عەکسی جەماڵت
هەر ڕەنگە بە ڕەنگێکی هەزار ڕەنگە نوێنە
چونکە سەبەبی دەوڵەتی خەندەی گوڵە باران
ئەی دیدهـ! هەتا هەی بگری، خوێن بڕژێنە
چونکە شەرەفی... | 3 | مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن |
kpmc-train-0518 | Qaniʕ | 047 | گوڵاڵەی مەریوان/ۆ/براکەم حاڵەتم گریانە ئەمڕۆ | غەزەل | براکەم حاڵەتم گریانە ئەمڕۆ
دڵ و جەرگم تەواو بوریانە ئەمڕۆ
بە یەک لەحزە دووسەد حاڵم ئەگۆڕیەت
تەماشای حاڵەتم سەیرانە ئەمڕۆ
لە باخی مەزرەعەی ئیقباڵی لارم
لە خەم کۆکۆ وەکوو خەرمانە ئەمڕۆ
ئەوەندە پەستە بەختی شوومی نەحسم
لە بەختم واعیزیش شەیتانە ئەمڕۆ
گرفتارم بە دەرد و بێ پزیشکم
تەداویم هەر خەم و گریانە ئەمڕۆ
ستارەی بەختی نە... | 2 | مفاعیلن مفاعیلن فعولن |
kpmc-train-0276 | Kurdî | 072 | ە/سەدای کاروانی فیرقەت دێ دەڵێی سەر قافڵەچی یارە | غەزەل | سەدای کاروانی فیرقەت دێ دەڵێی سەر قافڵەچی یارە
زڕەی پێشەنگی میحنەت دێ دەڵێی کاڵایی خەمبارە
ترنگەی تەپڵی باز ئاتڵاڵی چاوەش دەنگی جاڕچی دێ
بە تیپی غەم دەڵێی نامەرد ئەسەر دڵ ئەمڕۆ یەڵغارە
دەڵێی ئەسپی فیراق سمکۆڵ دەکا وا لێڵە بیناییم
دەڵێی تەپڵی فیراقیان ژەند کەوا گوێم پڕ لە هاوارە
لە پێش بەیداخی شادی، یار ئەوا ئەسپی دەئاخ... | 0 | مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن |
kpmc-train-0307 | Nali | 0029 | ز/خاو و بێخاوی دوو زوڵفی خاوم ئەز | غەزەل | خاو و بێخاوی دوو زوڵفی خاوم ئەز
چاوە چاوی یەک غەزالە چاوم ئەز
گەر نییە ئاور لە سینەمدا بە تاو
بۆچ لەبەر قوڵقوڵ غەریقی ئاوم ئەز؟!
ناری سینەم گەر نەبێ، غەرقم ئەمن
ئاوی چاوم گەر نەبێ، سووتاوم ئەز
غەیری زوڵفی تۆ کە ڕشتەی عومرمە
دەس لە (مافیها)ی زەمان بڕیاوم ئەز
تازە ئەبرۆت وسمە کێشاوە بە ناز
دڵ لەتی شمشێری تازەساوم ئەز
ئەی... | 7 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0379 | Nali | 0118 | ە/عاشقی بێ دڵ دەناڵی مەیلی گریانی هەیە | غەزەل | عاشقی بێ دڵ دەناڵی، مەیلی گریانی هەیە
بێشکە هەورە تریشقە تاوی بارانی هەیە
چاوی من دەم دەم دەڕێژێ ئاوی ساف و خوێنی گەش
دا بڵێن دەریای عومانە دوڕڕ و مەرجانی هەیە
پەرچەمی ڕوو دادەپۆشێ، پێچی زوڵفی پێچەیە
دا بە ڕۆژیش پێی بڵێن شەمعی شەبوستانی هەیە
ئاسمانی حوسنی مەحبووبەم لە ئەبرۆ و زوڵف و ڕوو
دوو هیلال و دوو شەو و دوو ماهی ت... | 1 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0554 | Salim | 014 | ا/دەستی من تەعویزە بۆ ڕەددی بەڵا | غەزەل | دەستی من تەعویزە بۆ ڕەددی بەڵا
با حەمایل بێ لە ملتا، بێڵە سا
نیسبەتی ڕووم دا بە گوڵ، گێسوو بە موشک
سەهوە حەرفی ئەووەڵم، سانی خەتا
دڵ بە نادیدەت لە جێی دڵ چی بەرێ
کەهـ نەکێشێ چی بکێشێ کەهڕوبا
گەر بزانی چۆنە حاڵی ئیحتیاج
دەستی ڕوو نانێیە بەر سینەی گەدا
سەربەسەر پێچیدە بوو تۆماری عومر
شەرحی تۆ بوو ئیبتدا تا ئینتها
کاشفی ئ... | 7 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0392 | Narî | 007 | ا/فەلەک بۆ گەردشی تۆ لەحزەیە تەرکی جەفا ناکا | قەسیدە | فەلەک بۆ گەردشی تۆ لەحزەیە تەرکی جەفا ناکا
بە قانوونی ئەدەب شەرمێ لە خاسانی خودا ناکا
مەگەر ئەو مادەری شمری سەگ و بووجەهلی مەلعوونە
کە وا قەت تەرکی غەم پێدانی ما تەحتول عەبا ناکا
بە تەرزێ [ئیبنومەلجەم] پارە بێ جەرگی کە وا
ڕەحمێ بە ئاهـ و سۆزشی سینەی حەزینی مورتەزا ناکا
یەقینم وایە توشنەی خوێنی ئەولادی [موحەممەد] بوو
کە... | 0 | مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن |
kpmc-train-0113 | Kakey Felaḧ | 006 | دووربینی | غەزەل | برا! زانیوتە سەرخۆش پاڵی ناوێ
ڕەهێڵ ئەیخاتە ناولیتە و قوڕاوێ
لە ڕۆیندا ئەوەی بەرپێ نەبینێ
شەقاوی هەر بەرەو کەوتن ئەهاوێ
سەرنجی وردی کامڵ دوور ئەبینێ
نزیک نابینێ چاوی ناتەواوێ
ئەوەی دووربین نەبێ خۆی دائەنێ زوو
لە گوێتی بگرە پەندی مل شکاوێ
چ لافێ لێ ئەدەی ئەی کاکی دانا؟
کە نابووتی بە مایەی سەلکە واوێ
نەنستوو گۆی هونەر کە... | 2 | مفاعیلن مفاعیلن فعولن |
kpmc-train-0503 | Qaniʕ | 031 | م/خوا کەی بێ کەوای تازە لە بەر کەم | غەزەل | خوا! کەی بێ کەوای تازە لە بەر کەم؟
وەیا، پارەم ببێ عەزمی سەفەر کەم
خوایا، تۆ کە قازانجت نەدا پێم
بە ناحەق بۆ ئەبێ دایم زەرەر کەم؟
خوایا! من ئەبێ تا کەی بە زیللەت
تەماشای دەستی ئەتراک و قەجەر کەم
خوا پارەی لە پیاوی ڕەزیلە
کە من ئازام ئەبێ هەر قوڕ بە سەر کەم
برا تازە تەمامە بم بە یارۆ
هەتا گیرفانەکانم پڕ لە زەڕ کەم
لە کو... | 2 | مفاعیلن مفاعیلن فعولن |
kpmc-train-0396 | Narî | 011 | ا/ڕەفیقانم هەموو ڕۆیین لە دێدا | غەزەل | ڕەفیقانم هەموو ڕۆیین لە دێدا
بەتەنها هەر ئەمن ماوم لە جێدا
لەبەر دنیا نەما یادی قیامەت
خودا چی بکەم لەمێدا، یا لەوێدا
قەزا ڕۆژێ شکستیدا بە مەردان
کە بەیداغی جیهانگیری بە «مێ» دا
کە مەنزڵ عاریەت بێ عارە مەیلی
خەراری خاری خواری وا لە ڕێدا
بە هەر کەس تا نەدا نەقدی هەم و غەم
بە کەس موشکیل، عەزیزم! درهەمێ دا
کەسێ دەرچوو، لە... | 2 | مفاعیلن مفاعیلن فعولن |
kpmc-train-0475 | Qaniʕ | 002 | شاخی هەورامان/چاکی چلۆنی مەرحەبا زانین | پێنج خشتەکی | چاکی چلۆنی مەرحەبا زانین
بۆ پێشکەوتنت هەزار ئافەرین
باوەڕم هەیە بە سیدق و یەقین
هەر تۆ پێش ئەخەی کۆمەڵی بێ تین
ئافەرین زانین! هەزار ئافەرین
شێرە گەرچەکت کرد بە کارەبا
ئاسن و دارت وەک کەر بار ئەبا
بێ تەلت وشە شارەوشار ئەبا
ئافەرین لە تۆ، زانین مەرحەبا
ئافەرین زانین! هەزار ئافەرین
برێشکەی شەخست کرد بە پەنسلین
جگەر بە ترش... | 5 | 10Syllabic |
kpmc-train-0957 | Ḧacî Qadir | 061 | ی/سەد وەکوو ڕۆستەم بە دڵ قەمچی لە ڕەخشی دا بە زی | غەزەل | سەد وەکوو ڕۆستەم بە دڵ قەمچی لە ڕەخشی دا بە زی
وەک گەیشتە خەندەکی پایانی عومری دابەزی
ڕۆژتە ئەی بادی نەورۆزی لە بن بەفری گران
کانی پێی سڕ بوو، چناریش دەستی چوو، پەنجەی تەزی
سونبولی زولف و گوڵی ڕوخسار و سەروی قامەتی
مانگی نیسان و گوڵان نەیدی لە نێو باخ و ڕەزی
دڵبەرم تەنها کە بوو لەو بەینە خۆی ڕووت کردەوە
من دڵم خۆش بوو ... | 1 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0998 | Ḧerîq | 005 | ت/تاریکە دڵم ڕەوشەنیی شەمسی هیدایەت | غەزەل | تاریکە دڵم ڕەوشەنیی شەمسی هیدایەت
نوقتەی دڵەکەم مەبدەئی هاتۆتە نیهایەت
ڕۆژم وەکوو شەو وایە بەبێ شەمعی جەماڵت
سوبحی ئەمەلم چاوەنواڕە لە عینایەت
نامەی عەمەلم ڕووڕەشە، وەک سەفحەیی قەلبم
غەیری ڕەشی ڕەنگی نییە خۆش حاڵ و حیکایەت
ئاهێکی جگەرسۆز و نیگاهێکی دڵ ئەفروز
با بێ لە تەڕەف تۆوە بە تەئسیر و سیرایەت
بەرقی بەڕقی دوژمنی دی... | 3 | مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن |
kpmc-train-0969 | Ḧacî Qadir | 076 | ێ/مەتنی کوتووبی ئەم دووە با شەرحی کرابێ | غەزەل | مەتنی کوتوبی ئەم دووە با شەرحی کرابێ
ئیشکالی ڕمووزی مەسەلەی قازیی مابێ
قازی هەڕۆ سینەت سوپەری تیری قەزا بێ
وەک دینی ڕەوافیز بەدەنت بێ سەر و پا بێ
خۆت حاکمی ئەم مەسئەلەیەی، کەی دەبێ وا بێ
پیری وەکوو تۆ ماهی هەبێ و ماکەری گابێ
بێ مروەتێ بەم مروەتە قەت مروەتی نابێ
سەد دەفعە کەریش هەروەکوو تۆ مروەتی گا بێ
«حاجی» دەڵێ ئەم م... | 3 | مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن |
kpmc-train-0082 | Hêmin | 055 | تاریک و ڕوون/کیژی لادێ | مەسنەوی | کیژی لادێیی نەشمیلی جوان چاک
بێ فڕوفێڵ و هێدی و داوێن پاک
ئەتۆ هەر زگماک وەها جوانی
تەوالێت چییە؟ ناوی نازانی
نیتە کراسی حەریر و پۆپلین
گەوهەری پێچرای لەناو خامی شین
«پۆدر» و «کرێم» و ماتیکت نییە
هەر نەتبیستووە «ئۆدی کڵۆن» چییە؟
نەتکرد سووراو و سپیاو چون دووری
لە شاری، کەچی هەر سپی و سووری
«فێڕ»ت لێ نەدا بسکەکەت لوولە
... | 5 | 10Syllabic |
kpmc-train-0171 | Kakey Felaḧ | 088 | پڕیشکەکان | نوێ | =١
واز لە سکاڵا بێنە
هیچ شتێک لەوە زیاتر
مایەی گاڵتە پێ کردن نییە
کە مرۆڤێک بکڕووزێتەوە
ئەگەر نەگری
=٢
بڕوام پێ بکەن
هیچ شتێک
بە قەدەر بیرکردنەوە
ژان کێش نییە
=٣
هەرچەندە شیعر
کورتتر بێ
چاکتر بە ناخی دەروونا
ڕۆ ئەچێت
=٤
با ئەم شاعیرە
شاربەدەر کەین
چونکە لە شارەکەدا
جێگای ئەم جۆرە
ژانە نابێتەوە
=٥
ئەسووڕێمەوە
نووکی نێزە... | 6 | FreeVerse |
kpmc-train-0910 | Ḧacî Qadir | 001 | ئودەبا چاکە لێم نەبن دەرهەم | مەسنەوی | ئودەبا چاکە لێم نەبن دەرهەم
لەم قسە و لەم حیکایەتەی دەیکەم
ئیددعای هەر سەنایعێک ناکەن
تاکو نەیخوێنن، ئیمتیحانی نەکەن
پێی دەڵێن حیلەباز و کەززابە
شێخ نەبی خاریجە لە ئەم بابە
خانەقا و شێخ و تەکیەکان یەکسەر
پێم بڵێن نەفعیان چییە ئاخەر!
غەیری تەعلیمی تەنبەڵی کردن
جەمعی ئەملاک و خەزنە کۆکردن
دەفعەیەک ئیمتیهانیان ناکەن
تێ بگ... | 10 | فعلاتن مفاعلن فعلن |
kpmc-train-0092 | Hêmin | 067 | تاریک و ڕوون/شینی گۆران | مەسنەوی | هەر لە بۆتانەوە هەتا سۆران
هەموو سۆرانی شینە بۆ گۆران
هەر لە کوێستانەوە هەتا گەرمێن
یەخەمان دادڕاوە تا دامێن
لە جزیرە هەتاکوو بەحری ڕەش
نییە کیژێ سەری نەنابێ لە هەش
لە دیاربەکرەوە هەتا ورمێ
سەر بەقوڕ، مل بەکوێنە نێر و مێ
هەر لە کەرکووکەوە هەتاکوو سنە
شین و ڕۆڕۆ و فغانی پیاو و ژنە
لە مەریوانەوە هەتا زێبار
وەک زرێبارە چا... | 10 | فعلاتن مفاعلن فعلن |
kpmc-train-0507 | Qaniʕ | 036 | م/تا حەیاتم بێ لە دڵما شەرتە میهرت دەر نەکەم | غەزەل | تا حەیاتم بێ لە دڵما، شەرتە میهرت دەر نەکەم
رۆژ پەرەستم تا بمێنم، سوجدە بۆ ئەختەر نەکەم
شەرت و عەهدە مەیلی گەرمت قەت لە لام ساردۆ نەبێ
تا سەرم نەدروونە جاو و زیارەتی مەحشەر نەکەم
وشکە سۆفی ڕیش بڕاوە، واعیزی سەر مینبەرم
چۆن لە داخی غەیری ئەبرۆت تەرکی هەر مینبەر نەکەم؟
گەر وەکوو مەجنوون لە کێوی نەجدەدا خۆ داگرم
شەمشەمەکو... | 1 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0872 | Wefayî | 090 | ێ/موتریب وەرە دەستی من و دامانی وەفات بێ | غەزەل | موتریب وەرە دەستی من و دامانی وەفات بێ
سووتام بە مەستی مەیەوە دەنگی نەوات بێ
ساقی وەرە مەجلیس بە سەر و گەردەنی جامت
بێ نەغمەیی نەی نامەوێ گەر ئابی حەیات بێ
تۆ گەنجی جەمالت هەیە، من عاشقی ڕووتم
یەک بووسە چ نابێ کە بفەرمووی بە زەکات بێ
نابێتەوە ڕۆژ ئیدی سەباحی ئەمەلی من
بەو گەردنە، هەرتا شکەنی زولفی دوتات بێ
دەگریم و لەگ... | 3 | مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن |
kpmc-train-0722 | Salim | 187 | ی/دڵ لە حەلقەی چینی زوڵفت ئەی بەسا زەنجیری دی | غەزەل | دڵ لە حەلقەی چینی زوڵفت ئەی بەسا زەنجیری دی!
سینەیی ڕێشم لە غەمزەت بەس نیشانەی تیری دی!
ئەو لە من زیاتر لەدەست عیشقت یەخەی خۆی پارە کرد
ناسیحم وەختێ لە مەشقی عاریزت تەسویری دی
باڵی موژگانی لە پەروازایە بازی چاوی یار
خۆش لە جەولانایە باقڵ یەک تەرەف نەخچیری دی
زەرفی دڵ بوو دوو لەت و پوخت و پەزی فیکرم ڕژا
ڕووبەڕووی تۆ وا ... | 1 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0619 | Salim | 081 | ر/لە زیکری ئالەتی یاری قەلەندەر | غەزەل | لە زیکری ئالەتی یاری قەلەندەر
لە ئەفکارم دەکەم فکرێکی بەرتەر
دەکا گورزی گرانوەزنی لە ڕەوتا
زەمین جێ جێ لە بەردەمیا موجەددەر
لەناو دەریایی توممانا، عەموودی
نەهەنگ ئاسا لە هەنگاوی شەناوەر
بەبێ دەرپێ ئەگەر بێ سوویی سەحرا
لە شەش فەرسەخ دەبینن میلی ئەحمەر
لە پێی دار قابغی، نەوسی بە مەششاک
++
لە ڕووی ئەودا منارەی شاری [هەولێ... | 2 | مفاعیلن مفاعیلن فعولن |
kpmc-train-0102 | Hêmin | 077 | تاریک و ڕوون/بناری هەڵگورد | مەسنەوی | لە خەودا دیم لەسەر هەڵگورد
لەسەر چیای سەرکەشی کورد
ماندوو، خەستە، شەکەت، کفت
لەسەر تەختێکی زێڕ کفت
لەبن لێفەی ئەتڵەسی سوور
لەسەر دۆشەگێکی ئەستوور
بۆ حەسانەوە درێژ ببووم
بەبۆنی گوڵان گێژ ببووم
کەوی گرتبووی دەوروبەرم
غوڕڕەکەو بوو لەبن سەرم
شنە کاکۆڵی دەبزاوتم
گزنگ ڕوومەتی دەنگاوتم
لە فریشتان بەرزتر بوو جێم
هەور دەڕەوێن ل... | 9 | 8Syllabic |
kpmc-train-0371 | Nali | 0109 | ە/ساقی بە مەیی کۆنە لەسەر عادەتی نەو بە | غەزەل | ساقی! بە مەیی کۆنە لەسەر عادەتی نەو بە
بشکێنە بە یەک نەوبە دوو سەد ماتەمی تەوبە
ساقی! قەدەحی گەردشی گەردوون دەشکێنێ
باری، کە دەبێ موعتەقیدی گەردشی ئەو بە!
ئەی نەفسی مورائی چ گران باری، تەکالیف
بۆ خەڵقی دەکێشی، دە هەڕۆ ڕێش و جەدەو بە
بوغزت لە زەعیفان چییە قوربان، وەکوو قەسساب
بەو خەزز و بەزی ڕیشوەتە، ئەی هیزە، قەڵەو بە!... | 3 | مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن |
kpmc-train-0582 | Salim | 043 | ب/چوومە سەر زیافەتی مەللا بەکری عالی جەناب | قەسیدە | چوومە سەر زیافەتی مەللا بەکری عالی جەناب
چ بڵێم خەڵکینە! بۆم نایەتە بەر مەددی حیساب
خولاسە جێبەجێ بوون: ڕیزێ لە خوار، ڕیزێ لە ژوور
هێنایان هەر بە دوو کەس سینییێ یاپراخ و کەباب
ئەوی مەقبووڵ بێ لای خەڵکی، ئێستە قسەی موختەسەرە
بوو بە هامسینیی من کەرە زۆرخۆرەکی خانەخەراب
+++
لە تاوان جووجکی ژێر دەورییەکە بوو بە کەباب
هەموو... | 4 | فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن |
kpmc-train-0750 | Salim | 215 | ێ/پێم خۆشە کە عومرم بە جەفا سەرفی غەمت بێ | غەزەل | پێم خۆشە کە عومرم بە جەفا سەرفی غەمت بێ
بەو شەرتە کە مایەی زەرەرم ماچی دەمت بێ
خۆ ڕۆشنە خانەی دڵی من مەنزڵی تۆیە
مروەت نییە بەم ڕەنگە خەرابی ستەمت بێ
یاقووتی لەبت جایزە بەخشینی بە ئیسبات
بێت و بەقەدەر خدمەتی من گەر کەرەمت بێ | 3 | مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن |
kpmc-train-0300 | Nali | 0020 | ت/ماتەم وەکوو زوڵفەینی سییەهـ گرتی سەراپات | غەزەل | ماتەم، وەکوو زوڵفەینی سییەهـ، گرتی سەراپات
پۆشی لە ڕوخت تەعبییەیی بەیدەق و شامات
تاقانە یەتیمی خەلەفی ئاخری نیسان!
تۆ خۆش بی، سەدەف بوو بە فیدات، دوور بی لە ئافات
بۆ فەوتی سەدەف حەیفە بڕێژی دورەری ئەشک
زایع مەکە دوڕ دانە بە غارات و خەسارات
دیدەت وەکوو گوڵ سوورە، پڕی شەبنمی ئەشکە؟
یا لالەیی پڕ ژاڵەیە دوو نەرگسی شەهلات؟
... | 3 | مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن |
kpmc-train-0260 | Kurdî | 056 | ی/شۆخی دڵ ئازاری یاری سەرسەری | غەزەل | شۆخی دڵ ئازاری یاری سەرسەری!
کافرەی تورکەی لە مەزهەب بێ بەری!
بۆچ لەلای تۆ قەتڵی عاشق واجبە؟
قەسدە سەر لێم دا بە دەست و خەنجەری
ڕۆح و تەن تەسلیمی شمشێرت دەکەم
گەر بزانم تۆی بە قەتڵم مشتەری
نیم نیگای چاوت دڵ و دینی ڕفاند
چاوەکەم! مەعلوومە تۆ تاڵانگەری
بەم سوپای کاکۆڵ و تابووری موژەت
فەوجی سەربازە لە پشتی لەشکری
ئەتۆی بە... | 7 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0399 | Narî | 016 | ب/چاوەکەم لادە لە سەر کوڵمت نیقاب | غەزەل | چاوەکەم لادە لەسەر کوڵمت نیقاب
با خەجاڵەت بێ لە ڕووتا ئافتاب
مەستی عیشقم، پێم مەڵێ مەستی مەیە
عاشقی بێدار و سەرمەستی شەراب
وا بە شوعلەی ئاگری ڕوخساری تۆ
جەرگ و دڵ برژاوە بۆ تۆ، وەک کەباب
زوڵفە، یا مارە، لەسەر گەنجی ڕوخت
دووکەڵی ئاهی منە، یا میشکی ناب
نایبڕێتۆ دادی من، یا زوڵمی تۆ
غەیری حوکمی مەحکەمەی ڕۆژی حیساب
پەرچەمە... | 7 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0673 | Salim | 136 | ن/لێم گەڕێن با گۆشەگیر بم دەستەوئەژنۆ کەفزەنان | قەسیدە | لێم گەڕێن با گۆشەگیر بم، دەستەوئەژنۆ، کەفزەنان
گێژەڵووکەی بای نەدامەت تاری کرد سەفحەی جیهان
[شارەزوور] بەحر و [سولەیمانی] لەسەر ئاو، گەمیەڕەنگ
بۆ شکستی وەک نەهەنگ بوو فیتنەیی ئاخرزەمان
کێ دوعای کردبێ بەسۆز ئەمساڵ لە کشتی [شەهرەزوور]
دا ببارێنێ لە تەنخوای تەرزە ڕۆمی، ئاسمان؟
ڕاستە گەردوون چابوکە بۆ ڕەنگی بەد ڕیتن وەلێ
ن... | 1 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0856 | Wefayî | 071 | ی/ئەی بە هەر ئاوێنە حوسنێک و تەجەللایێکی دی | غەزەل | ئەی بە هەر ئاوێنە حوسنێک و تەجەللایێکی دی
ئەی بە هەر چاوی دڵی عاشق دڵارایێکی دی
بۆ خیتابێکی شەو و ڕۆژ ئەو دڵەی سووتاوی من
تووری ڕۆحم تالیبی دیداری مووسایێکی دی
چونکە ئاوێنەی جەماڵی شاهی خووبانە دڵم
دیتە ئاهـ و ناڵە هەر دی ڕوویی زیبایێکی دی
غارەتی هۆشم دەکا هەردەم پەرێکی شۆخ و شەنگ
بۆیە وا هەردەم لە دڵما شۆر و غەوغایێکی... | 1 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0281 | Kurdî | 077 | ە/لە نووری لامیعی تەشتێکی ڕاگرت و کوتی ڕوومە | غەزەل | لە نووری لامیعی تەشتێکی ڕاگرت و کوتی ڕوومە
بە دۆشی ئەژدەهایی پڕ نێشی ڕاگرت و کوتی موومە
تکام کرد قەتڵی من ناحەق مەکە سوننەت، کوتی فەڕزە
کوتم بۆ ئاگرت بەردایە عومری من؟ کوتی خوومە
کوتم تەنها منم کوشتەی ئەتۆ توند بوو کوتی گوم بە
دووسەد وەک تۆ لەهەر سوو کوشتەیی شمشێری ئەبروومە
کوتم تا کەی لە خانی وەسڵی تۆ نەومید و بێبەش ب... | 0 | مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن |
kpmc-train-0369 | Nali | 0107 | ە/دەستم لە گەردەنی خۆت هەڵمەگرە ئەی حەبیبە | غەزەل | دەستم لە گەردەنی خۆت هەڵمەگرە ئەی حەبیبە!
وەبزانە خوێنی خۆمە، یا میننەتی ڕەقیبە
سەر بەردەبازی ڕێتە، تەن تەختە بەندی جێتە
دڵ مەیلی خاکی پێتە، ڕۆح ماڵی خۆتە، بیبە
تۆ نەو شگوفتە وەردی، من مایلم بە زەردی
تۆ هەمسەرت نەسیمە، من هەمدەمم لەهیبە
شاهێنی دیدە بازە، مەستی شەرابی نازە
دڵدار و دڵنەوازە، دڵکێش و دڵفریبە
ئەو تیفلە خور... | 14 | مفعولُ فاعلاتن مفعولُ فاعلاتن |
kpmc-train-1005 | Ḧerîq | 013 | ش/عالەمێکە پڕ شەڕ و شۆڕ و نیزاع و ئیرتیهاش | غەزەل | عالەمێکە پڕ شەڕ و شۆڕ و نیزاع و ئیرتیهاش
ڕۆژگارێکە سەراسەر میحنەت و پڕ ئیغتیشاش
کەس نییە بۆ ئیستراحەت سەر بنێتە سەر سەرین
کەس نییە ئاسوودە بێ پاڵووی لە خاری ئیفتیراش
تالبی ئیمساکی دەرخست ڕووبەڕوو هاتۆتە پێش
ساحەبی عیرفان و دانیش سەربەزانوو چۆتە پاش
بۆ سلووکی ڕێی مەعاریف پاڵەوانیش ناتەوان
بۆ تەریقی جەزبی جیفە وەک یەکە و... | 1 | فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |
kpmc-train-0628 | Salim | 090 | ر/هەڵپژا خوێن بە جگەرما دەمی غەمزەت لە زەمیر | غەزەل | هەڵپژا خوێن بە جگەرما دەمی غەمزەت لە زەمیر
هاتە جونبوش کە بە ئاهم لە دەروونا پەڕی تیر
بۆ ڕەفوو کردنی چاکی دەمی شەمشێری برۆ
موژە تەردەستە لە دڵما وەکوو سووزەن لە حەریر
هەمەجا خوارکەشان تا بە لەبی چاهی زەنەخ
کافری دڵ سییەهی دیدە دەبا دڵ بە ئەسیر
تا تەڕەددودمە لەسەر سەفحەیی دنیا لە غەمت
بەس کەشاکەش لە گوزەرمایە وەکوو کلکی... | 4 | فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن |
kpmc-train-0995 | Ḧerîq | 002 | ا/هەوری خەفەتە بەفری غەمی داوە بەسەرما | غەزەل | هەوری خەفەتە بەفری غەمی داوە بەسەرما
یا سەڕسەڕی دووریتە کە لێی کردمە سەرما
گاهێ بە شەرارەی غەم و گەهـ سەڕسەڕی هیجران
خۆشی نەبوو بۆ من نە بە گەرما نە بە سەرما
کەوتۆتە سەرم ئەشک و غوباری ئەلەمی دڵ
یەعنی: کە قوڕی میحنەتە کردوومە بەسەرما
گەر دەچمەوە [ساحیب] نیە هیچ مونیس و ساحیب
گەر دەچمە [سەقز] ناری سەقەڕ وا لە جگەرما
شاه... | 3 | مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن |
kpmc-train-0990 | Ḧacî Qadir | 099 | ە/لە دەوری خاڵەکەی کوڵمی کە ماری زولفی داناوە | غەزەل | لە دەوری خاڵەکەی کوڵمی کە ماری زولفی داناوە
لە سەر تەسویرەکەی ئادەم مەلەک سەد عوزری هێناوە
شەوی میعراجی سوبحانە بە قەددی سەروی تۆی زانی
لە سیدرە جوبڕەئیل بۆیێ لە نیوەی ڕێگە لایداوە
کە شەیتان تاقی میحرابی برۆی تۆی دی وتی: یا ڕەب
لە سوجدەی حەزرەتی ئادەم سەری خۆم بۆچی باداوە!
بەڵام ئەی ویشکەشێخانی زەمانە پێم بڵێن ئاخر
لەب... | 0 | مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.